
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٣٠
ئه‌لیفی مه‌ددی و حاڵه‌ته‌کانی له خوێندنه‌وه‌و نه‌خوێنده‌وه‌ی.
بۆ ئه‌لیفی مه‌ددی که پیتێکه له‌پیته بزوێنه‌کان(علة) چوار حاڵه‌ت هه‌یه:
یه‌که‌م/ خوێندنه‌وه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا.
له‌کاتێکدا ده‌بێت که ئه‌لیفه‌که کێشرابێت له‌په‌ڕاوی قورئانداو به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌دوایه‌وه ۆیتێکی زه‌ننه‌دار(ساکن) نه‌هاتبێت.. گرنگیش نیه ئه‌و ئه‌لیفه بۆ تاک(مفرد) بێت یاخود بۆ دووان(مثنی) یان ئه‌لیفی سه‌ر (ی) بێت واته ئه‌لیفی مه‌قصور. وه‌ک:
* وشه‌کانی
تَخَافَا مَعَكُمَا وَأَرَى
له
قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى
[طه:46].
*وشه‌ی
سَنَا
له
يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ
[النور:43].
* وشه‌ی
نَجَا
له
وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ
[يوسف:45].
"خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیف له ڕۆیشتن و وه‌ستاندا له‌م حاڵه‌تانه‌دا له‌لای هه‌موو خوێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگیی له‌سه‌ره."
دووه‌م/ نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕؤیشتندا.
مه‌رجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که نه‌کێشراوه له قورئاندا به‌هۆی ئامرازه‌کانی(جزم ، بنا‌ء ، ..هتد)..
* نمونه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیف به‌هۆی هاتنی ئامرازێکی جه‌زم له‌پێشییه‌وه، وه‌ک له وشه‌کانی
تَرَ ، يُؤْتَ ، يَخْشَ ، يَأْبَ
له‌ئایه‌ته‌کانی
أَلَمْ تَرَإِلَى الَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَارِهِمْ
[البقرة:243] ،
وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ
[البقرة:247] ،
وَلَمْ يَخْشَ إِلاَّ اللّهَ
[التوبة:18] ،
وَلاَيَأْب كَاتِبٌ أَنْ يَكْتُبَ
[البقرة:282].
* نمونه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌لیف(حذف) به‌هۆی(بنا‌ء)ه‌وه، بریتییه له فرمانی داخوازی ئه‌گه‌ر کۆتایی به پیتی بزوێن بێت ئه‌وا لاده‌برێت(فعل أمر مبني علی حذف حرف علة؛ لێره‌ش ئه‌لیفه‌که‌یه)، وه‌ک له وشه‌کانی
وَانْهَ ، فَتَوَلَّ
له ئایه‌ته‌کانی
وَانْهَ عَنِ الْمُنكَرِ
[لقمان:17] ،
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَى شَيْءٍ نُّكُرٍ
[القمر:6].
** له‌سه‌ر ئه‌م نمونانه‌ی سه‌ره‌وه به‌یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان به‌زه‌ننه‌یی ده‌وه‌ستین له‌سه‌ر هه‌موو دواپیتی ئه‌و وشانه
تَرَ ، يُؤْتَ ، يَخْشَ ، يَأْبَ ، وَانْهَ ، فَتَوَلَّ
.
به‌ده‌ر له جه‌زم و بیناء، هۆکاری تریش هه‌ن که ئه‌لیفه‌که‌ی تێدا لابراوه‌و ناخوێنرێته‌وه له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتن، وه‌ک (ما)ی پرسیاری که گرێدراوه به (حرف جر)ه‌وه، ئه‌ویش له پێنج جێگه له‌قورئاندا:
1/ وشه‌ی
في‌م
که له بنچینه‌دا(في ما)بووه، له‌ئایه‌تی
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَاهَا
[النازعات:43].
2/ وشه‌ی
بم
که له‌بنچینه‌دا(بـ ما)بووه، له‌ئایه‌تی
وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ
[النمل:35].
3/ وشه‌ی
لم
که‌له بنچینه‌دا(لـ ما)بووه، له‌ئایه‌تی
وَقَالُوا لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا
[فصلت:21].
4/ وشه‌ی
عم
که له‌بنچینه‌دا(عن ما)بووه، له‌ئایه‌تی
عَمَّ يَتَسَاءلُونَ
[النبأ:1].
5/ وشه‌ی
م‌م
که له‌بنچینه‌دا(من ما)بووه، له‌ئایه‌تی
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ
[الطارق:5].
** له‌م وشانه‌دا خوێنه‌ران یه‌کده‌نگ نین له وه‌ستان له‌سه‌ریان، هه‌ندێکیان وه‌ک (به‌ززی له ئیبن که‌ثیری مه‌ککی)یه‌وه هه‌روه‌ها(یه‌عقوبی به‌صری) هایه‌کی سه‌کتی پێوه ده‌لکێنن له‌یه‌کێک له‌ڕووه‌کانی خوێندنه‌وه‌یان، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌ره‌کانی تر(حه‌فصیش له عاصیمه‌وه له‌گه‌ڵیان) به‌زه‌ننه‌ی دوا پیت که میمه له‌سه‌ری ڕاده‌وه‌ستن، له‌گه‌ڵ سه‌رنجی ئه‌وه‌ی که(عم و م‌م) شه‌دده‌یان له‌سه‌ره و ئه‌وانی تریش میمێکی سووکن.
هه‌روه‌ها دوو وشه‌شه‌مان هه‌یه له‌قورئاندا ده‌که‌ونه ژێر ئه‌م حاڵه‌ته‌وه، واته له کاتی وه‌ستان و ڕۆیشتندا لاده‌برێت و ناخوێنرێته‌وه، وشه‌ی (ثمودا) ، ئه‌ویش له چوار جێگه‌دا هه‌یه له قورئان:
1/ له‌ئایه‌تی
َأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا أَلاَ إِنَّ ثَمُودَا كَفرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْداً لِّثَمُودَ
[هود:68].
2/ له‌ئایه‌تی
وَعَاداً وَثَمُوداَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُوناً بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيراً
[الفرقان:38].
3/ له‌ئایه‌تی
وَعَاداً وَثَمُودَا وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَاكِنِهِمْ
[العنکبوت:38].
4/ له‌ئایه‌تی
وَثَمُودَا فَمَا أَبْقَى
[النجم:51].
** له‌م وشه‌یه‌دا له‌کاتی وه‌ستان له‌سه‌ری، ئه‌لیفه‌که لاده‌به‌ین و پیتی(د)ه‌که‌ش زه‌ننه‌دار ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش به‌ده‌ر له‌و خوێندنه‌وانه‌ی که ته‌نوینی دوو سه‌ره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر وشه‌که، له‌لای ئه‌وان وه‌ک مه‌ددی له‌جیاتی(مد العوض) حوکمی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وشه‌ی
قَوَارِيرَا
له‌ئایه‌تی
قَوَارِيرَا مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيراً
[الإنسان:16].
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.