|
سه‌ره‌تا
:: ته‌زکییه‌ی نه‌فس
:: بابه‌ته‌کان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : موحه‌ممه‌د عه‌لی |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٤٤٨ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٥/٣١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی پێنجه‌م)
بۆ بینینی به‌شه‌كانی دیكه سه‌یری بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بكه.
٨١ - خۆت به ده‌ستى خۆت له ناومه‌به به‌خواردنى ماده بێهۆشكه‌ره‌كان و خواردنه‌وه ى عاره ق وه ڕێگه‌ى دۆزه‌خ بۆ خۆت خۆش مه‌كه وه بزانه كه حه‌رامن.
٨٢ – زمانت بپارێزه له درۆكردن، غه‌یبه‌ت كردن، قسه هێنان و قسه بردن، بوختان كردن، جوێندان و له‌عنه‌ت كردن: بزانه سزایان بۆ دیارى كراوه،ل ه‌باتى ئه‌مانه یادى خوا بكه و ئامۆژگارى خه‌ڵكى بكه پاداشت مسۆگه‌ر ده‌كه‌یت.
٨٣ – خۆت خه‌ریك مه‌كه به گه‌ڕان به شوێن عه‌یب و كه‌موكورتى خه‌ڵكیدا و له‌برى ئه‌مه خه‌ریك به به‌دۆزینه‌وه و نه‌هێشتنى كه‌موكورتى خۆتدا.
٨٤ – خۆت بپارێزه له‌گوێ گرتن بۆ گۆرانى حه‌رام و ناشه‌رعى واته ئه‌و گۆرانیانه‌ى مه‌به ستێكى تر‌ى له پشته‌وه‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه تاند ن و سه‌رقاڵ كردنى گه‌نجان پێوه‌یان.
٨٥ – هه‌وڵ بده سته‌م و ناڕه‌وایى (ظلم) ئه‌نجام نه‌ده‌یت به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى:
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ ( فإن الظلم ظلمات يوم القيامة ) سته‌م كردن ده‌بێته هۆى تاریكى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ڕۆژى دوایيدا.
٨٦ – هه‌وڵ بده درۆ نه‌كه‌ى ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت پێى سوعبه‌ت و گاڵته‌ش بێت. وه‌هه‌روه‌ها موناقه‌شه نه‌كه‌یت ته‌نها له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بێت.
٨٧ – ئه‌ى گه‌نج: ئارام و ژیر و له‌سه‌رخۆبه توڕه مه‌به ته‌نها له‌سه‌ر حه‌ق نه‌بێت، چونكه توڕه‌یى له‌شه‌یتانه‌وه‌یه.
٨٨ – هه‌وڵ بده خۆش‌ویستنت، ڕق لىَ بوونه‌وه‌ت، به‌خشینت، نه‌به‌خشینت، قسه‌كردنت، بىَ ده‌نگیت له‌به‌رخاترى خوا بێت تا پاداشتت مسۆگه‌ربێت.
٨٩ – ماڵت پاك بكه‌ره‌وه له هه‌ڵواسینى وێنه به‌تایبه‌تى وێنه‌ى ناشه‌رعى چونكه فریشته ڕووناكاته ماڵێك كه وێنه‌ى تێدادا هه‌ڵواسرابێت به‌لآم وێنه‌ى دارودره‌خت و ئاو‌و و كانى و شاخ و داخ ئاساییه هه ڵواسینى و قه‌یناكه.
٩٠ – ئاگاداربه له سه‌یركردنى كه‌ناڵه فه‌زایی و ناوخۆییه‌كان: ئه‌و كه‌نالآنه‌ى مه‌به‌ستیان تێكدانى ڕه‌وشت وئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگه‌یه نمایشكه‌رى به‌رنامه‌ى بىَ سوود و تێكده‌ره.
٩١ – ئاگاداربه له به‌كارهێنانى شه‌به‌كه‌ی ئینته‌رنێت له مه‌به‌سته گه‌وره‌كه‌ى لانه‌ده‌یت كه زانسته و به‌لایه‌نه خراپه‌كه‌ى به‌كارى نه‌هێنیت چونكه زیانى هه‌یه له‌سه‌رت، جا ئێستا هه‌ستى پىَ ده‌كه‌یت یان له داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ستى پىَ نه‌كه‌یت ئه‌وا له سزاى دۆزه‌خ دا هه‌ستى پىَ ده‌كه‌یت.
٩٢ – سوپاس گوزاربه له كاتى خۆشى و ئارام گربه له‌كاتى ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى بزانه ئه‌گه‌ر وابوویت ئه‌وا له‌به‌خته‌وه‌ره‌كانیت.
٩٣ – سوێند به غه‌یرى خوا مه‌خۆ: چونكه سوێند خواردن به‌غه‌یرى خوا شیرك و هاوبه‌ش په‌یداكردنه. كه‌وابوو خۆت بپارێزه له‌سوێند خواردن به‌غه‌یرى خوا.
٩٤ – گه‌نجى خۆشه‌ویست: ئازارى خه‌ڵك و هاوڕێیانت مه‌ده ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یشیان لىَ مه‌كه و یارمه‌تیان بده.
٩٥ – كارى فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌باز ى ئه‌نجام مه‌ده و كه‌س هه‌ڵ مه‌خه‌ڵه‌تێنه،غه‌در مه‌كه، خیانه‌ت مه‌كه له‌و به‌ڵێنانه‌ى ده‌یده‌یت.
٩٦ – بزانه كه تۆ ده‌بێت ببیته نموونه بۆ ئیسلام نه‌ك ببیته نموونه له‌سه‌ر ئیسلام:
با خه‌ڵك به‌خوڕه‌وشت و كارى جوانى تۆ ئیسلامیان له‌لا خۆشه‌ویست بێت، نه‌ك به‌بۆنه‌ى كار‌و ڕه‌وشتى ناشیرینى تۆ له‌ئیسلام هه‌ڵبێن وئیسلامیان له‌لا ناشیرین بێت.
٩٧ - هه‌موو هه‌وڵێكت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئیسلام وكرده‌وه‌ى جوان بێت تاوه‌كو خه‌ڵكى به‌ئاسووده‌یى و سه‌ربه‌رزى بژین
.
٩٨ – زیاده ڕه‌وى مه‌كه له خواردن و خواردنه‌وه‌دا:
چونكه زیاده‌ڕه‌وى سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ته‌مه‌ڵى و زۆرنوستن و كات به فیڕۆدان.
٩٩- ڕۆژه‌كانت كۆتایى پىَ بێنه به گه‌ڕانه‌وه و ته‌وبه‌یه‌كى ڕاست بۆ لاى په‌روه‌ردگار:
هه‌وڵ بده له‌خۆت له نه‌فست بپرسیته‌وه ئایه ئه‌و خراپه و تاوانه‌ى كردت سوودى چى بوو كوا خۆشیه‌كه‌ى؟ وه به‌و چاكانه‌ى كردت چیت لىَ كه‌م بوویه‌وه؟ بپرسه كامیان بكه‌م سوودى هه‌یه و باشه؟؟؟
١٠٠- هه‌وڵ بده كار و كرده‌وه‌ى باشى ئه‌مڕۆت زیاتربێت له كار و كرده‌وه‌ى باشى دوێنێت:
ڕۆژ به ڕۆژ زیادى بكه كرده‌وه باشه‌كانت هه‌وڵ بده كه له‌چاو دوێنىَ دا زیاتر بن، بزانه به‌ئه‌نجام دانى ئه‌م كاره ڕۆژ به ڕۆژ له په‌روه‌ردگار نزیك ده‌بیته‌وه و ده‌بیته دۆست و ئه‌ولیاى خوا.
دڵنیابن گه‌نجانى خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌كمان بتوانین ئه‌م ئامۆژگاریا‌نه وه‌ربگرین و جىَ به‌جێیان بكه‌ین به پێى توانا ئه‌وا ده بینه دۆستانی په‌روه‌ردگار(أولياْء الله) و ژیانێكى خۆش و پڕ له‌كامه‌رانى بۆخۆمان و ده‌وروبه‌رمان بنیات ده‌نێین چونكه زیان و خراپه‌ى یه‌كتریمان ناوێت.
خواى گه‌وره هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو بكات و هیدایه‌تمان بدات بۆ سه‌ر ڕێگه‌ى ڕاست و كاره‌كانمان لىَ وه‌ربگرێت شاره‌زامان بكات له دینه‌كه‌ى.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان به‌م ناونیشانه بگه‌یه‌نن:
Email: zangidary@yahoo.com
zangidari@hotmail.com
(سبحان ربك رب العزة عما یصفون و سلام على المرسلین والحمد لله رب العالمین)
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی چواره‌م)
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی سێیه‌م).
سه‌د ئامۆژگاری بۆ گه‌نجان (به‌شی دووه‌م)
سه‌د ئامۆژگارى بۆ گه‌نجان
|
|
|
|
|
|
|
|
|