سه‌ره‌تا
:: ته‌زکییه‌ی نه‌فس
:: بابه‌ته‌کان
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
له‌لایه‌ن: : باوكی موحه‌ممه‌د |
خوێنراوه‌ته‌وه : ٤٩١ |
ڕێكه‌وت : ٢٠٠٦/ ٦/١ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
هۆكاره‌كانی زیادبوون و كه‌مبوونی ئیمان و باوه‌ڕ
سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان.. دروود بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو ئال و یاوه‌ره‌كانی..
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
ئه‌مه نامه‌یه‌كی كورته سه‌باره‌ته به هۆكاری زیادوو كه‌می ئیمان و باوه‌ڕ، خۆت بیخوێنه‌وه‌و سه‌یری خۆت بكه بزانه ئیمانت به‌ره‌و زیاد بوونه یان ڕوو له كه‌م بوون.
سوور بوونی پێشین له سه‌ر زیادكردنی ئیمانه‌كه‌یان:
١. عومه‌ر خوا لێی ڕازیبێ به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌وت: ("تعالو نزداد إيمانا" ).
٢. ئيبن مه‌سعوود ده‌یوت: ("اجلسوا بنا نزدد إيماناً" ) وه له دووعاو پاڕانه‌وه‌كانیدا ده‌یوت: ("اللهم زدني إيماناً ويقيناً وفقهاً" ).
٣. وه مه‌عاز خوا لێی ڕازیبێ ده‌یوت: ("اجلسوا بنا نؤمن ساعة" ).
هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئیمان:
١. فێربوونی زانست و زانیاری إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ .
٢. خوێندنه‌وه‌ی قورئان و بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ .
٣. زانینی ناوه پیرۆزه‌كانی خوا‌و سیفاته به‌رزه‌كانی، وه به‌ندایه‌تیكردنی به‌پێی ئه‌و ناسین و شاڕه‌زاییه.
٤. بیركردنه‌وه‌و ورد بوونه‌ی ته‌واو له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
٥. بیركردنه‌وه له ژیان و به‌سه‌رهاتی پێشینه چاكه‌كان.
٦. ورد بوونه‌وه له باشه‌و چاكه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
٧. بیركردنه‌وه له ئایات و نیشانه‌كانی گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ر و بینینیه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و توانی په‌روه‌ردگار تێدایاندا.
٨. كۆشش كردن له به‌ندایه‌تیدا، وه زۆر ئه‌نجامدانی كرده‌وه چاكه‌كان وه‌ك نوێژ، زه‌كات، چاكه‌كردن، ماڵ و سامان به‌خشین، جه‌ج و عه‌مره كردن، یادكردنه‌وه‌ی خوا، داوای لێبوردن كرد، پاڕانه‌وه، گه‌یاندنی به‌زه‌یی و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌وی خزم و كه‌س و كار، زۆرێكی تریش.
٩. گرنگیدان به كاره‌كانی دڵ له ترس و بیم، خۆشه‌ویستی، ئومێد، پشت به‌ستن به خوا و ئه‌وانی دیكه‌ش.
١٠. چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوا.
١١. بانگه‌واز بۆ لای خوا به دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ.
١٢. فه‌رمان به چاكه‌و جڵه‌وگیری له خراپه به‌پێی توانا‌و ده‌سه‌ڵات.
١٣. به‌شداریكردن له كۆڕ‌و دانیشتنه‌كانی ئه‌هلی خێر‌و چاكه.
١٤. پشت هه‌ڵكردن له كۆڕ‌و دانیشتنه‌كانی خراپه‌كارو درۆ‌و بوختان و شتانی دیكه.
١٥. خۆگرتنه‌وه له زۆرخواردن، زۆر قسه‌كردن، زۆر خه‌وتن، زۆر تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی كردن.
١٦. چاوپۆشین له ئاستی نامه‌حره‌مدا.
١٧. خۆ به پاك گرتن و بێ‌نیاز بوون له‌وه‌ی له ده‌ستی خه‌ڵكیه.
١٨. ڕاستی وتن له قسه‌و گوفتاردا، چونكه ڕاستی ڕێنموونی چاكه‌و باشه‌ت ئه‌كات.
١٩. سه‌یركردنی به‌رزتر له خۆی له كاروباری ئایینی‌دا، وه خوارتر له خۆت له كار‌و باری دنیاییدا.
هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ :
١. نه‌فامی و بێئاگایی.
٢. نه‌خوێنده‌واری و نه‌شاره‌زایی.
٣. پشت هه‌ڵكردن و له بیرچوونه‌وه.
٤. ئه‌نجامدانی كاری خراپ و تاوان.
٥. حه‌سوودی و چاوچنۆكی.
٦. هاوڕێی خراپ و بێ كه‌ڵك.
٧. شه‌یتان و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی.
٨. ده‌روونی فه‌رمان ده‌ر به خراپه و تاوان.
٩. دنیا‌و فیتنه‌وه له خشته به‌ره‌كانی.
١٠. به‌ره‌ڵاكردنی چاوو بۆ ڕوانینی ئه‌و شتانه‌ی خوا حه‌رامی كردوون.
١١. به‌ره‌ڵاكردنی زمان به باسكردنی خه‌ڵكی له پاشمله‌و بوهتان دروستكردن و كێشمه‌كێشم و بگره‌و بێنه‌ی بێ سوود.
١٢. گوێگرتن له‌و شتانه‌ی خوا توڕه ده‌كه‌ن وه‌ك گۆرانی و قسه‌ی درۆ‌و شتانی تر.
١٣. زۆری خواردن و خواردنه‌وه‌و خه‌وتن و تێكه‌ڵاوی.
و صلی الله علی نبینا محمد و علی اله و صحبه وسلم.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: [kalemat.org ]
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
زۆر به په‌له بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان.. ئاهه‌نگێكی زۆر قه‌شه‌نگ و ڕازاوه..
مردن!!!
دیاری
حه‌ڤده بنچینه له (إنصاف) و دادگه‌ری
ئاشكراكردنی تاوانه‌كان
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١ ]
06.05.2006 20:23:55 GMT
من زۆر سوپاستان ده‌كه‌م
دلیر