- فه‌رمانڕه‌وایی كردن به شه‌ریعه‌تی خوا. پێویسته له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارو كاربه‌ده‌سته‌كان كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، به خۆیاندا بچنه‌وه، فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكی به شه‌رعی خوا بكه‌ن تاكو ده‌سه‌ڵات و هێزو زاڵبونی دوژمنانمان له كۆڵ بێته‌وه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)له فه‌رموده‌یه‌كدا ئه‌فه‌رموێت: {وما لم يحكم أئمتهم بكتاب الله إلا سلط الله عليهم عدواً يأخذ بعض ما في أيديهم}.ابن ماجه (٤٠١٩)، الحاكم في المستدرك (٤/٥٨٣)، و الطبراني في الأوسط (٥/٦١-٦٢) عن عبد الله بن عمر. { هه‌ركاتێك (موسڵمانان) پێشهواكانیان به كتابی خوا فه‌رمانڕه‌واییان نه‌كردن، ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی دوژمن زاڵ ئه‌كات به‌سه‌ریانداو هه‌ندێك له‌و فه‌رمانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیاندایه لێیان ئه‌سێنێت}.