قَالَ المُصنِّفُ رَحِمَهُ اللهُ تَعَالَى: "[فعن أبي يوسف رَحِمَهُ اللهُ تَعَالَى أنه قال لـبشر المريسي : العلم بالكلام هو الجهل، والجهل بالكلام هو العلم، وإذا صار الرجل رأساً في الكلام قيل: زنديق، أو رمي بالزندقة. أراد بالجهل به اعتقاد عدم صحته، فإن ذلك علم نافع، أو أراد به الإعراض عنه أو ترك الالتفات إِلَى اعتباره. فإن ذلك يصون علم الرجل وعقله فيكون علماً بهذا الاعتبار. والله أعلم.
وعنه أيضاً أنه قَالَ: من طلب العلم بالكلام تزندق، ومن طلب المال بالكيمياء أفلس، ومن طلب غريب الحديث كذب..
وقال الإمام الشَّافِعِيّ رَحِمَهُ اللهُ تَعَالَى: حكمي في أهل الكلام أن يضربوا بالجريد والنعال، ويطاف به‌م في العشائر والقبائل، ويقَالَ: هذا جزاء من ترك الكتاب والسنة وأقبل عَلَى الكلام. وقال أيضاً رَحِمَهُ اللهُ تَعَالَى:
كل العلوم سوى القُرْآن مشغلة إلا الحديث وإلا الفقه في الدين
العلم ما كَانَ فيه قال حدثنا وما سوى ذاك وسواس الشياطين وذكر الأصحاب في الفتاوى: أنه لو أوصى لعلماء بلده: لا يدخل المتكلمون ، ولو أوصى إنسان أن يوقف من كتبه ما هو من كتب العلم، فأفتى السلف أن يباع ما فيها من كتب الكلام. ذكر ذلك بمعناه في الفتاوى الظهيرية .
فكيف يرام الوصول إِلَى علم الأصول، بغير اتباع ما جَاءَ به الرسول؟!
ولقد أحسن القائل:
أيها المغتدي ليطلب علماً كل علم عبدٌ لعلم الرسول
تطلب الفرع كي تصحح أصلاً كيف أغفلت علم أصل الأصول" [وه له ئه‌بو یووسفه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت كه به بیشری موریسی وتووه: زانیاری به كه‌لام جه‌هل و نه‌فامیه، وه بێئاگایی و نه‌شاره‌زایی به كه‌لام ئه‌وه علیم وزانسته، وه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بووه سه‌ر له زانیاری كه‌لامدا ئه‌وترێ كه: بووه به زندیق (له دین ده‌رچووه) یان زه‌نده‌قه‌و له دین ده‌رچوونی ئه‌خرێته پاڵ، مه‌به‌ستی به نه‌زانی لێی(له زانستی كه‌لام) باوه‌ڕ بوونه به نادروستی و ناڕاستیهكهی، وه كه ئه‌وه زانست و زنایاریهكی به سوود بێت، یان مه‌به‌ستی پێی پشت هه‌ڵكردنه لێی و یان واز هێنانه به‌وه‌ی كه ئاوڕی بۆ بدرێته‌وه‌و به هه‌ند و ئیعتیبار وه‌ربگیرێ، چونكه ئه‌وه(واز هێنان له كه‌لام) زانست و ژیری مرۆڤ ئه‌پارێزێت به‌وه‌ش ئه‌بێته عیلم و زانست به‌و ئیعتیباره وه‌خواش زاناتره.
وه له هه‌روه‌ها لێیه‌وه هاتووه كه وتویه‌تی: هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ به هۆی كه‌لامه‌وه فێری زانست ببێ ئه‌وه ئه‌بێته زنیدق، وه هه‌ر كه‌سێكیش به هۆی كیمیاوه بیه‌وێ پاره‌و سامانی ده‌ست بكه‌وێت نه‌بوو بێ پاره ده‌بێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش شوێن فه‌رمووده‌ی نامۆ (غریب الحدیث) بكه‌وێت ئه‌وه درۆی كردووه.
وه هه‌روه‌ها ئیمامی شافعی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێ: حوكم و فه‌رمانی من بۆو كه‌سانه‌ی خه‌ریكی زانیاری كه‌لامن ئه‌وه‌یه كه به شوڵك و نه‌عل داركاری بكرێن و ئه‌وجا به ناو تیره‌و هۆزه‌كاندا به‌و شێوه‌یه بگێڕدرێن و بوترێت: ئه‌مه تۆڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه وازی له كتباب و سوننه‌ت هێناوه‌و ڕووی كردۆته كه‌لام.
وه هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:
كل العلوم سوى القُرْآن مشغلة إلا الحديث وإلا الفقه في الدين
العلم ما كَانَ فيه قال حدثنا وما سوى ذاك وسواس الشياطين
ده‌ی ئیتر چۆن ئه‌گه‌یته شاره‌زایی و زانیاری له عیلمی ئوسوڵ و بنه‌ماكانی ئایین، به جگه له شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی هاتووه؟!
وه به‌ڕاستی بێژه‌ر جوانی وتووه كه ده‌ڵێ:
أيها المغتدي ليطلب علماً كل علم عبدٌ لعلم الرسول
تطلب الفرع كي تصحح أصلاً كيف أغفلت علم أصل الأصول ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كل العلوم سوى القُرْآن مشغلة إلا الحديث وإلا الفقه في الدين
العلم ما كَانَ فيه قال حدثنا وما سوى ذاك وسواس الشياطين واته: هه‌رچیه‌ك عیلم و زانست هه‌یه جگه له قورئان سه‌رقاڵ بوون و خۆخه‌ریك كردنه به بێ سوود، ته‌نها فه‌رمووده‌و زانیاری و فیقهو تێگه‌یشتن له دین نه‌بێت.
وه عیلم و زانستیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێ: حدثنا(مه‌به‌ست پێی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كانه كه به زنجیره له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌ڕوات تا ده‌گاته پێغه‌مبه‌ر) وه هه‌رچی جگه‌ل له‌وه‌یه وه‌سوه‌سه‌و خه‌ریك كردنی شه‌یتانه.
ئیمامی ئه‌حمه‌د ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له پێناسه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوودا ده‌ڵێت: "إن لم يكونوا أهل الحديث فلا أدري من هم" {ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئه‌هلی فه‌رمووده نه‌بن ئیتر نازانم كێن} ئه‌هلی فه‌رمووده‌ش ئه‌وانه‌ن كه شوێن كه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رن (صلی الله علیه وسلم)، وه مه‌به‌ست به‌مه ئه‌وانه نین فه‌رمان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر مه‌تنی فه‌رمووده و پیاوان و شتانی تریشدا ئه‌گه‌ر هات و له ئه‌هلی بیدعه‌ش بن.