پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
وریای گیرۆده‌بوون به یاریی تۆپی‌پێ به! له‌وانه‌یه كه‌م هه‌بێ گیرۆده‌ی سه‌یركردنی یاری دووگۆڵی و مۆندیال نه‌بووبێ، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو كاتی خۆی به‌خشیوه به سه‌یركردنی ئه‌و یارییانه و له‌به‌ركردنی ناوی تیپه‌كان و یاریچییه‌كان و كێ ئه‌یباته‌وه و كێ ئه‌یدۆڕێنێ وهتد... لای هه‌ندێ كه‌س مۆندیال و تۆپی‌پێ له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، هه‌ست و بیروهۆش و خولیای داگیر كردوون، ته‌نانه‌ت له پێناویدا نوێژه‌كانیشی دوا ئه‌خات و كه‌مته‌رخه‌مییان تێدا ئه‌كات، تا جاری وایه مه‌یل و ڕاكێشانی دڵی به لای تیپێكدا ئه‌وه‌ند زۆره ئه‌گه‌ر بیدۆڕێنێ نه‌فره‌ت و قسه‌ی خراپ به تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌ڵێت. به‌ڵام خۆ گرفته‌كه هه‌مووی لێره‌دا خۆی نابینێته‌وه و به‌س، به‌ڵكوو ده‌رده‌كه ئه‌وه‌یه كه تۆ مه‌یل و خۆشه‌ویستیی ده‌روونیت -كه به‌هاترین شتێكه لای مرۆڤ- ئه‌ده‌یته تۆپێك و له چوارده‌وری ئه‌ودا ده‌خولێته‌وه، ئه‌و دڵه‌ی خوای گه‌وره دروستی كردووه تا ببێته جێی خۆشه‌ویستی ئه‌و و لێی نزیك بیته‌وه، په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا به هێز بكه‌یت، خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و موجاهیدان و خواناسانی تێدا بڕوێنی، فه‌رمان به چاكه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ی تێدا دروست بكه‌یت، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ڕۆن و تۆپێك یان تیپێك جێی ده‌گرێته‌وه و دۆڕاندن و بردنه‌وه‌ی ئه‌و تیپه ده‌بێته خولیا و مه‌به‌ستی ژیانت. جا هه‌ڵه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌ترین ئه‌ندامت كه خوا پێی داویت و به هۆیه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو دروستكراوه‌كاندا گه‌وره‌یی داویت كه ئه‌م دڵه‌ته، هه‌روه‌ها هۆش و بیر و ژیریشت به شتانێكه‌وه خه‌ریك كردووه كه بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراون و له پێناوی ئه‌وه‌دا پێت نه‌به‌خشراوه. به‌وه‌ش سته‌م ئه‌كه‌یت له‌و ئه‌ندامانه‌ت كه له شوێنی تایبه‌تی خۆیدا به‌كاریان نابه‌یت. به‌مه‌ش به‌ڕاستی سته‌مێكی گه‌وره‌ت له خۆت كردووه كه وات كردووه خۆشه‌ویستی و ناخۆشه‌ویستیت له چوارچێوه‌ی تۆپێك و به دوای تۆپێكه‌وه بێت!! برای موسڵمان، كوا خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له كاتێكدا تۆ دڵت په‌یوه‌سته به كه‌سانێكه‌وه كه موشریك و بێباوه‌ڕن و خوانه‌ناسن! ئه‌ی لاوی موسڵمان، له كوێیت له ئاست ئه‌م فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): {لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يسأل عن أربع: عن عمره فيما أفناه، وعن شبابه فيما أبلاه، وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه، وعن علمه ماذا عمل به: هه‌ردوو پێی به‌نده له ڕۆژی قیامه‌تا ناڕواته ئه‌ودویو تا له چوار شتان پرسیاری لێ نه‌كرێ: له ته‌مه‌نی له چیدا ته‌واوی كرد، وه له لاوێتیدا له چیدا به‌سه‌ری برد، وه له ماڵ و سامانی له كوێ به ده‌ستی هێناو له چیدا سه‌رفی كرد، وه له زانست و زانیاریه‌كه‌ی كه چی پێ كرد}؟! الترمذي (2417)، الدارمي (537)، و أبو يعلى (7434) عن أبي برزة الأسلمي. ده‌ی ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ كرا له ته‌مه‌نت و لاوێتیت و هه‌موویت له هه‌ڵنانی ئه‌م تیپ و ئه‌و تیپ به ڕێكردبوو پێشبینی چی ده‌كه‌یت؟ ئایا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت ده‌رگاكانی به‌هه‌شتت بۆ بخرێنه سه‌رپشت، یان فریشته‌كان پێشوازیت لێ بكه‌ن؟! چۆن ده‌بێ حاڵی گه‌نج و لاوه‌كانمان به‌م شێوه بێ؟ هه‌موو خولیای فتبۆڵێك بن داخۆ كێ ده‌یباته‌وه یان كێ ده‌یدۆڕێنێ؟ چۆن ئوممه‌تێك له هه‌موو لایه‌ك و له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت و دوژمنان بۆی له سه‌نگه‌ردان، له ناوه‌وه‌ش شه‌یتان هه‌میشه له فریودانیه‌تی، مردنیش هه‌میشه چاوه‌ڕێی دێت و هه‌موو هاتویه‌كیش نزیكه، پاشان ئه‌هوالی قیامه‌ت و پردسی سیرات و لێپرسینه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌چیت و به‌شداری میلله‌تانی بێباوه‌ڕ و ون بوو ده‌كه‌ی كه نه خوایان هه‌یه‌و نه پێغه‌مبه‌رو نه ئایین و نه باوه‌ڕیان به دواڕۆژ هه‌یه، هه‌موو ژیانیان ڕابواردن و كات به‌فیڕۆدانه له‌و شتانه‌دا. كوا گرنگیدان به ته‌مه‌ن؟ ئه‌ی لاوی موسڵمان! ئایا نرخ و به‌های ته‌مه‌ن و ژیانی خۆت ده‌زانێ؟ ئایا زانیوته كه ئه‌م چه‌ند خوله‌كه‌ی به فیڕۆیان ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر ڕۆشت ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه‌و نابیته‌وه خاوه‌نیان؟ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی خۆی له سه‌یركردنی یاری به‌سه‌رده‌بات سوێند به خوا له شتانێكی هیچ و بێسوودا خۆی وێڵ كردووه و له جیاتی ئه‌وه به گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی خواوه خه‌ریك بێ، به‌و كاره بێسوود و یاری و گه‌مه و گه‌په ژیانی ڕاده‌بوورێ. پێویسته بزانین كه ئه‌وه هه‌مووی خۆ خه‌ریك كردنه به شتانێكی بۆ سوودو بێ كه‌ڵكه‌وه، پاشان خۆشه‌ویستی كافران و بێباوه‌ڕان له دڵدا ده‌ڕوێنێت و دڵت كرمۆڵ ده‌كات و له یادی خوا دوورت ده‌خاته‌وه. ئه‌رك و فه‌رمانی ئه‌هلی قورئان و ئوممه‌تی قورئان ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌تر بێ له‌وه‌ی ئه‌م شته بێ سوودو بێنرخانه له خشته‌ی به‌رن و به‌هاری ته‌مه‌نی لێ بكه‌نه پاییز، پێویسته وریا بین و به چه‌نده‌ها ناو‌و دروشمی ڕازاوه له خشته نه‌برێین و نه‌كه‌وینه ته‌قلیدو چاولێكه‌ری ئوممه‌ت و گه‌لانی بێباوه‌ڕه‌وه، ئه‌م ئوممه بۆوه هاتووه كه پیاده‌ی ئوممه‌تانی دی بكات نه‌ك شوێنكه‌وته‌و چاولێكه‌ری ئه‌وان بێت. جا به‌خته‌وه‌ر و براوه ئه‌و كه‌سه‌یه ته‌مه‌نی خۆی له شتی بێسوودا به‌فیڕۆ نادات و دوای سه‌راب و نائومێدی ناكه‌وێ.
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).