
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٦/٢١
(یاء)ی مه‌ددی و حاڵه‌ته‌کانی له خوێندنه‌وه و نه‌خوێندنه‌وه‌ی
بۆ (یاء)ی مه‌ددیی بزوێنیش (علة) پێنج حاڵه‌ت هه‌یه:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ی له هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا:
له‌کاتێکدا ده‌بێت که (یاء)ه‌که کێشرابێت له‌په‌ڕاوی قورئانداو به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ش له‌دوایه‌وه پیتێکی زه‌ننه‌دار(ساکن) نه‌هاتبێت..
نمونه‌ش وه‌ک له دوو وشه‌ی
سَآوِي ، يَعْصِمُنِي
له‌ئایه‌تی
قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ
[هود:43] و هه‌روه‌ها وشه‌کانی
آتَيْتَنِي ، عَلَّمْتَنِي ، وَلِيِّي ، تَوَفَّنِي ، أَلْحِقْنِي
له‌ئایه‌تی
رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الأَحَادِيثِ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنُيَا وَالآخِرَةِ تَوَفَّنِي مُسْلِماً وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ
.
تێبینی/ هه‌ندێک وشه هه‌ن له‌قورئاندا به‌هه‌ردوو جۆری کێشراوی و نه‌کێشراوی پیتی(ی) له‌کۆتاییه‌کانیان هاتوون، بۆیه ده‌بێت سه‌رنجیان لێ بده‌ین، ئه‌گه‌ر کێشرابوو ئه‌وا ده‌بێت بخوێنرێنه‌وه و ئه‌گه‌ریش نه‌کێشرابوو ئه‌وا ناخوێنرێنه‌وه..
ئه‌وه‌ش سه‌باره‌ت به‌ڕیوایه‌تی حه‌فصه و هه‌موو ڕیوایه‌ته‌کان یه‌کده‌نگ نین له‌سه‌ری..
هه‌ندێ له‌و وشانه:
1/ دوو وشه‌ی
الْأَيْدِ
و
الْأَيْدِي
له‌ئایه‌تی
اصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ذَا الْأَيْدِ إِنَّهُ أَوَّابٌ
[ص:17] و ئایه‌تی
وَاذْكُرْ عِبَادَنَا إبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ أُوْلِي الْأَيْدِي وَالْأَبْصَارِ
[ص:45].
لێره‌دا ده‌بینین که له ئایه‌تی یه‌که‌مدا پیتی(یاء)ی بۆ نه‌کێشراوه له‌به‌رئه‌وه ناخوێنرێته‌وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا و به‌پێچه‌وانه‌ی ئایه‌تی دواتر که وشه‌که پیتی(یاء)ی بۆ کێشراوه له‌به‌رئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتن..
2/ وشه‌ی
يَأْتِ
له‌ئایه‌تی
يَوْمَيَأْتِ لاَ تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلاَّ بِإِذْنِهِ فَمِنْهُمْ شَقِيٌّ وَسَعِيدٌ
[هود:105] و له‌به‌رامبه‌ری وشه‌ی
يَأْتِي
له‌ئایه‌تی
فَإِنَّ اللّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ
[البقرة:258].
3/ وشه‌ی
اتَّبِعُونِ
له‌ئایه‌تی
وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ
اتَّبِعُونِ
أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ
[غافر:38] و له‌به‌رامبه‌ری وشه‌ی
فَاتَّبِعُونِي
له‌ئایه‌تی
قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
[آل عمران:31].
هه‌روه‌ها زۆر نمونه‌ی تریش به‌م دوو جۆره هاتوون، بۆیه ۆێویسته له‌سه‌ر خوێنه‌ر وریاییان تێدا بکات.
دووه‌م: نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتندا.
ئه‌ویش کاتێک ده‌بێت که (یاء)ه‌که نه‌کێشراوه واته سڕڕاوه‌ته‌وه له یه‌کێک له‌م شه‌ش حاڵه‌تانه‌دا.
1- له فرمانی ڕانه‌بردووی بزوێندار به (یاء) له‌کۆتایییه‌که‌ی له کاتێکدا ئامرازێکی جه‌زمی له‌پێشه‌وه هاتبێت، وه‌ك له وشه‌ی
تَمْشِ
له‌ئایه‌تی
وَلاَ تَمْشِ فِي الأَرْضِ مَرَحاً
[الإسرا‌ء:37].
تَمْشِ
له ئه‌سڵدا (تمشي) بووه به‌ڵام به‌هۆی هاتنی (لا)ی ڕێگری‌کردن(الناهیة) له‌پێشییه‌وه بۆیه (یاء)ه‌که‌ی لابردووه.
هه‌روه‌ها وشه‌ی
تَبْغِ
له‌ئایه‌تی
وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ
[القصص:77].
2- له‌فرمانی داخوازی(فعل أمر) که ده‌وه‌ستێ له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی پیته بزوێنه‌که(لێره‌دا پیتی "یاء"ه).
وه‌ک له وشه‌ی
ابْتَغِ
له‌ئایه‌تی
وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا
[القصص:77].
3- ناوی بانگکراو که پاڵخراوه‌ته (یاء)ی قسه‌که‌ر، ئه‌گه‌رچی ئامرازی بانکردنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بێت یاخود نه‌ء(که‌بریتییه له " یا ").
وه‌ک له
رَبِّ
له‌ئایه‌تی
رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِناً وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَاراً
[نوح:28]. یان له[Quran]رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِـي الْمَوْتَى
[البقرة: 2610] و ...هتد.
یاخود وه‌ک
يَا قَوْمِ
له‌ئایه‌تی
فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـهٍ غَيْرُهُ
[الأعراف:59] و
يَا عِبَادِ
له‌ئایه‌تی
يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ
[الزمر:16] و هه‌روه‌ها له
ُقلْ يَا عِبَادِ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا رَبَّكُمْ
[الزمر:10]
تێبینی/ له‌دوو ئایه‌تی
يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ
[العنکبوت:56] و
ُقلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ
[الزمر:53]دا وشه‌ی
يَا عِبَادِيَ
پیتی(یاء)ی له‌گه‌ڵ هاتووه بۆیه پێویسته بخوێنه‌ێته‌وه چونکه کێشراوه.
به‌ڵام له‌ئایه‌تی
يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ
[الزخرف:68]دا خیلاف هه‌یه له کێشانی(یاء)دا، له‌په‌ڕاوه مه‌دینه‌یی وشامییه‌کاندا کێشراوه و له په‌ڕاوه مه‌ککه‌یی و عێراقییه‌کاندا نه‌کێشراوه، له‌به‌رئه‌وه خوێندنه‌وه‌که‌شی به‌وپێیه ده‌گۆڕێت. له ڕیوایه‌تی حه‌فصیشدا به نه‌خوێندنه‌وه‌ی هاتووه.
4- ئه‌و ناوانه‌ی که دواییان هاتووه به(یاء) و دوو بۆر یان دوو ژێریان له‌گه‌ڵه، ئه‌و کاته له‌به‌ر ئه‌و ته‌نوینه، (یاء)ه‌که سڕڕاوه‌ته‌وه، پێیان ده‌وترێت(الأسماء المنقوصة)، ژماره‌یان(30) دانه‌یه و له(47) جێگه له قورئان، وه‌ک:
-
فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ
[البقرة:173] ،
بَاغٍ ، عَادٍ
له ئه‌سڵدا( باغي ، عادي) بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ته‌نوینی دوو ژێر(یاء)که‌یان لابراوه.
-
فَمَنْ خَافَ مِن مُّوصٍ جَنَفاً أَوْ إِثْماً
[البقرة: 182].
-
فَإِنْ أَرَادَا فِصَالاً عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا
[البقرة:233] و [النساء:29].
-
مَا جَعَلَ اللّهُ مِن بَحِيرَةٍ وَلاَ سَآئِبَةٍ وَلاَ وَصِيلَةٍ وَلاَ حَامٍ
[المائدة:103].
-
إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لآتٍ وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ
[الأنعام:134] و[العنکبوت:5].
-
لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ
[لأعراف:41]...هتد.
5- ئه‌و (یاء)ه زیادانه‌ی که که‌وتونه‌ته کۆتایی وشه‌و هه‌روه‌ها ڕسته، ناخوێنرێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌کێشراون، وه‌ک:
-
عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ
[الرعد:9] ،
الْمُتَعَالِ
له بنچینه‌دا(المتعالي)بووه.
-
وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ
[غافر:32] ،
التَّنَادِ
له بنچینه‌دا(تنادي)بووه.
-
وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ
[البقرة:40] ،
فَارْهَبُونِ
له بنچینه‌دا(فارهبوني) بووه.
6- هه‌ر وه‌ک حاڵه‌تی پێنجه‌مه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له‌دوای ئه‌و(یاء)ه نه‌کێشراوه‌وه پێتێکی زه‌ننه‌دار هاتووه، بۆیه له‌کاتی ڕؤیشتندا ناخوێنرێته‌وه له‌به‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو زه‌ننه(إلتقاء الساکنین)،
هه‌موو خوێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگن له نه‌خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی ڕۆیشتن له‌به‌ر به‌یه‌کگه‌یشتنی دوو پیتی زه‌ننه‌دار، به‌ڵام جیاوازن له خوێندنه‌وه‌ی له‌کاتی وه‌ستان، حه‌فصیش له‌وانه‌یه که نایخوێنێته‌وه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌ستان و ڕۆیشتنیشدا.
نمونه وه‌ک:
-
وَسَوْفَ يُؤْتِ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْراً عَظِيماً
[النساء:146].
-
َفلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ
[المائدة:3].
-
إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى
[طه:12].
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.