
چاپی بکه بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت لێدوان بنێره هه‌ڵیگره
له لایه‌ن: کوڕی خاک ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٦/٢٨
لێکپچڕاو (المقطوع) و لێکدراو (الموصول)
له‌به‌ر گرنگی وه‌ستان له‌قورئاندا هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد، ئه‌وه‌مان ڕوون کرده‌وه که پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خوێنه‌رێک بزانێت چۆن له‌سه‌ر هه‌موو وشه‌یه‌کی ناو قورئان ده‌وستێت..
هه‌ندێ وشه هه‌ن له قورئاندا لێکپچڕاون یاخود لێکدراو، ئه‌وانه‌ش پێویسته بیانناسین هه‌تاوه‌کو بزانین له‌سه‌ر کامانه‌یان وه‌ستان جائیزه و له‌سه‌ر کامانه‌شیان وه‌ستان ناشێت مه‌گه‌ر به‌پێی ڕیوایه‌تێک له ڕیوایه‌ته‌کان..
مه‌به‌ست له لێکپچڕاو(المقطوع)؛ ئه‌و وشانه‌یه که له وێنه‌ی په‌ڕاوی قورئاندا به جودایی کێشراون، وه‌ک له
أَن لَّن
له ئایه‌تی
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌ
[البلد:5]. لێره‌دا ئه‌و نمونه‌یه وه‌ک دوو وشه کێشراوه له قورئاندا.
مه‌به‌ست له لێكدراو(الموصول)یش؛ ئه‌و وشانه‌یه که له په‌ڕاوی قورئاندا لێکدراون و وه‌ک یه‌ک وشه کێشراون، وه‌ک له
أَلَّن
أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَجْمَعَ عِظَامَهُ
[القیامة:3].
ئه‌و وشانه‌ی لێپچڕاون بۆمان هه‌یه له‌سه‌ر وشه‌ی یه‌که‌م و دووه‌میش ڕاوه‌ستین به‌ڵام ئه‌و وشانه‌ی لێکدراون ته‌نها له‌کۆتایی وشه‌که ده‌توانین ڕاوه‌ستان بکه‌ین به‌بێ جیاکردنه‌وه‌ی وشه‌که هه‌روه‌ک وێنه‌که‌ی له قورئاندا مه‌گه‌ر حوکمی ڕیوایه‌تێکی دروست جیای بکاته‌وه..
نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ک دوو وشه‌ی
وَيْكَأَنَّ ، وَيْكَأَنَّهُ
وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَوْلَا أَن مَّنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ
[القصص:82].
ئه‌و دوو وشه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی(الکسائي) وه‌ستان ده‌کرێت و جائیزه له‌سه‌ر پیتی(یاء)ه‌که‌ی واته جیاکردنه‌وه‌ی وشکه به‌م جۆره
وَيْ كَأَنَّ ، وَيْ كَأَنَّهُ
.
له‌و وشانه‌ش که خیلافیان تێدا هه‌یه له نێوان ڕیوایه‌ته‌کان، وه‌ک وشه‌ی
بِئْسَمَا
قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِن كُنتُمْ مُّؤْمِنِينَ
[البقرة:93].
ئه‌م وشه‌یه له‌هه‌ندێ په‌ڕاودا پێکه‌وه کێشراوه(به لێکدراوی) و له‌هه‌ندێ په‌ڕاویشدا به‌جیا(لێکپچڕاوی) کێشراوه
بِئْسَ مَا
له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌لێکپچڕاوی بوو ئه‌وا بۆمان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ریه‌که له دوو وشه‌که ڕاوه‌ستان بکه‌ین، به‌لام به‌لێكدراوی ته‌نها له کۆتایی وشه‌که ده‌کرێت که ده‌کاته وشه‌ی دووه‌م پێش لێکدراوییان
بِئْسَمَا
.
ئه‌و وشانه‌ی له‌قورئاندا هاتوون به لێکپچڕاوی و لێکدراوی له پێشه‌کییه‌که‌ی جه‌زه‌ری(المقدمة الجزرية).
ژماره‌یان (26) وشه‌یه، هه‌یانه لێكپچڕاوه به‌یه‌کده‌نگی هه‌مووان، هه‌شیانه لێكدراوه به‌یه‌کده‌نگی هه‌مووان، هه‌ندێکیشیان خوێنه‌ران خیلافیان له‌سه‌ر هه‌یه.
یه‌که‌م/ وشه‌ی(أن) که هه‌مزه‌که‌ی سه‌ره‌ی هه‌بێت(الفتحة) له‌گه‌ڵ(لا)ی نه‌رێ(النافیة)دا. له‌قورئاندا هاتووه به‌سێ جۆر:
1/ به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
2/ به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
3/ جیاوازی له‌سه‌ره له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا.
* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه له‌سه‌ر لێكپچڕانی(أن) له‌گه‌ڵ(لا) و ڕه‌وایی ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌ی(أن) وه‌ک وه‌ستانێکی تاقیکردنه‌وه(الوقف الإختیاري).
له‌ڕۆیشتنیشدا ڕوودانی تێكهه‌ڵکێشکردنی(نونه‌که) له(لامی لا) به‌ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به کێشراوی(نووسراوی).
ئه‌وه‌ش له(10) شوێن له قورئانی پیرۆزدا.
1.
حَقِيقٌ عَلَى أَن لاَّ أَقُولَ عَلَى اللّهِ إِلاَّ الْحَقَّ
[الأعراف:105].
ئه‌وانی تر: [الأعراف:169] ، [التوبة:118] ، [هود:14] ، [هود:26] ، [الحج:26] ، [يس:60] ، [الدخان:19] ، [الممتحنة: 12] ، [القلم:24].
* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه له‌سه‌رلێکدراوی(أن) له‌گه‌ڵ(لا) و تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) له‌گه‌ڵ(لام) به ده‌ربڕین و کێشراوییش له قورئاندا.
لێره‌دا ڕاوه‌ستان ته‌نها له‌کۆتایی لێكدراوه‌که‌دا ده‌کرێت(ألا).
نمونه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌ده‌ر له لێكپچڕانه‌کان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که خیلافی له‌سه‌ره له‌نێوانی لێکدراوی و لێكپچڕانیدا، وه‌ک:
*
أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ
[هود:2].
*
أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ
[النمل:31].
*
وَحَسِبُواْأَلاَّ تَكُونَ فِتْنَةٌ فَعَمُواْ وَصَمُّواْ ثُمَّ تَابَ اللّهُ عَلَيْهِمْ
[المائدة:71].
* جیاوازی له‌سه‌ره له‌نێوان لێکپچڕاوی و لێکدراویدا.
ته‌نها له‌ئایه‌تی
وَذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَاضِباً فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَن لَّا إِلَهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ
[الأنبیاء:87]دا هه‌یه، له‌زۆربه‌ی په‌ڕاوه‌کان به لێكپچڕاوی کێشراوه و له‌که‌مێكیان به لێکدراوی.. لێكپچڕاویش له‌پێشتره وه‌ک له لێکدراوی.
دووه‌م/ وشه‌ی(إن)ی مه‌رجیی(الشرطية) که هه‌مزه‌که‌ی ژێری هه‌بێت(الکسرة) له‌گه‌ڵ(ما)ی مسۆگه‌ریی(مؤکدة).
به‌دوو جۆر هاتووه:
* به‌لێکپچڕاوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
ته‌نها له‌یه‌ک جێگه‌دا ئه‌ویش له‌ئایه‌تی
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ
[الرعد:40].
بۆمان هه‌یه ڕاوه‌ستان بکه‌ین به‌شێوه‌ی تاقیکردنه‌وه یاخود ناچاری(الوقف الإختیاري والإضطراري) له‌سه‌ر وشه‌ی(إن) و له ڕۆیشتنیشدا تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) بکه‌ین له‌گه‌ڵ(میم)ی(ما)که‌دا به‌ده‌ربڕین نه‌وه‌ک به کێشراوی.
* به‌لێکدراوی(به‌پێی یه‌کده‌نگی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان).
هه‌موو په‌ڕاوه‌کان(المصاحف) یه‌کده‌نگییان هه‌یه له‌سه‌رلێکدراوی(إن) له‌گه‌ڵ(ما) و تێكهه‌ڵکێشکردنی (نون) له‌گه‌ڵ(میم) به ده‌ربڕین و کێشراوییش له په‌ڕاوه‌کاندا.
نمونه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌موو(إن.. ما)یه‌ک به‌ده‌ر له‌حاڵه‌تی لێكپچڕانیی، وه‌ک:
*
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ
[يونس:46].
*
فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ
[غافر:77].
*
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِي الْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ
[الأنفال:57].
لێدوانه‌کان لێدوان بنێره
خزمه‌تی ئێمه
سه‌ره‌نجی خۆت بنووسه
دوایین پرسیاره‌کان
- تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه گوناهه ده‌شواته‌وه.
- دوابه‌شی شه‌و چه‌ند کاتژمێر پێشی به‌یانییه؟
- حوکمی نووکته.
- ئافره‌تان ده‌توانن نوێژی به کۆمه‌ڵ بکه‌ن..
- درۆم کردووه هه‌تا مافی په‌نابه‌ریم پێ بده‌ن، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریده‌گرم حه‌ڵاڵه؟
- زه‌یدی کوری حاریسه و شه‌رعییه‌تی له ماڵی پێغه‌مبه‌ردا به‌بێ شیردان.
- سوێنده‌که‌ت ناچارییه و گوناهێکی گه‌وره نییه.
- حوکمی مانه‌وه له‌گه‌ڵ مێردی مه‌یخۆردا.