|
سه‌ره‌تا
:: قورئانی پیرۆز
:: ئیعجازی قورئان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : کوڕی خاک |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٧٧٢ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٦/٢٩ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌پێش گیانده‌رچوونی، مسۆگه‌ریی پاکیی گۆشته‌که‌ی ده‌کات له به‌کتریا و میکرۆبه‌کان
مه‌سه‌له‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به ڕێگه‌ی ئیسلامی-که‌خوا ڕێگه‌ی پێ داوه- له گرنگترین و گه‌رمترینی ئه‌و باسوخوازانه ده‌ژمێردرێت که دوژمنانی ده‌یوروژێنن له دژی ئیسلام و ده‌یانه‌وێت به هۆیه‌وه ڕه‌خنه و توانج له شه‌ریعه‌ته‌که‌ی بگرن؛ ئه‌ویش به‌هۆی نه‌فامییان به‌و فه‌رمایشته خوایییانه‌ی که هیج هه‌ڵه و په‌ڵه‌یه‌کی تێدا نییه.
له‌سه‌ر ئه‌مه زۆرجاران لێره و له‌وێ ئه‌م باسه وروژێنراوه له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه ڕه‌وه‌نده موسوڵمانه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا. له سه‌روو هه‌موویانه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی نه‌رمی نواندن له‌گه‌ڵ گیانداردا له‌و وڵاتانه. ئه‌م کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوانه له دژی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵن به ڕێگه‌ی ئیسلامی و به ئازاردانی بۆ ئاژه‌ڵه‌که نیشان ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه وه‌ك ناڕه‌زایی و ناشرینکردنی سه‌ربڕینی ئیسلامی، زۆرجاران ئه‌و دیمه‌نانه نیشان ده‌ده‌ن که‌چۆن ئاژه‌ڵێك به‌وه‌حشیگه‌ری -به‌لای ئه‌وانه‌وه- سه‌رده‌بڕرێت و چۆن ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌تاو ئازار هه‌موو گیانی ده‌که‌وێته ته‌کان و جووڵه!!!
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و مه‌رامه پیس و گڵاوانه هه‌رگیز ناتوانن هه‌یبه‌ت و سومعه‌ی ئیسلام دابه‌زێنن یان ناشرین بکه‌ن! چونکه ئه‌وه دینی خوایه و کێ له خوا جوانتر و باشتری وتووه یان داهێناوه بۆ مرۆڤه‌کان و ژیانیان؟؟
درۆ و بوختانێک که له بناغه‌دا هیچ ڕاستییه‌کی نه‌بێت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کیش بڕ بکات، هه‌ر ده‌بێت ئاشکرا بێت و بڕه‌وێته‌وه.
یه‌کێك له‌و هۆکارانه‌ی که وه‌ڵامی ئه‌و درۆ و مه‌رامه گڵاوانه‌ی ناحه‌زان ده‌دات، ئه‌و پێشکه‌وتنه زاستییه‌ی ئه‌مڕۆیه (العلم الحدیث) که زۆربه‌ی زۆریشی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیان ئاشکرا ده‌بێت و ده‌دۆزرێنه‌وه..
بۆیه له‌پێناوی ڕه‌وینه‌وه و ئاشکراکردنی حیکمه‌ت و پێزانینی پڕحیکمه‌تی سه‌ربڕینی ئیسلامی بۆ ئاژه‌ڵان پێش مردنیان، بنکه‌ی ئیعجازی زانستی له‌قورئان و سوننه‌ت له‌مه‌ککه‌ی پیرۆز هه‌ستاوه به گرێدانی دانیشتنێک له‌گه‌ڵ یه‌کێک له پسپۆڕه به‌ناوبانگه‌کانی ڕۆژئاوا له‌م بواره‌دا، ئه‌ویش دکتۆر (یۆن هۆنۆڤه‌ر لارسن) گه‌وره‌ی پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کییه له کۆپنهاگنی پایته‌ختی وڵاتی دانیماڕک. کورته‌ی باسوخواسه‌که به‌م جۆره بوو:
بنکه‌ی ئیعجاز: چی ده‌ڵه‌ی دکتۆر له‌سه‌ر خواردنی گۆشتی مرداره‌وه‌بوو له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه؟
"دکتۆر یۆن": مرداره‌وه‌بوو مۆڵه‌گه‌یه‌که بۆ به‌کتریا و میکرۆبه زیانبه‌شه‌کان که ده‌بنه هۆی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و ئیستاش یاساکانی ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه..
بنکه‌ی ئیعجاز: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌وادا(شوێنێکی ئاشکرا و کراوه) گرامێک له خوێن وگرامێکیش له گۆشتمان دانا، ئایا له‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ کاتژمێرێک یان چوار، هه‌ریه‌که‌یان ئه‌گه‌ر به‌کاربهێنرێن(بخورێن) چی زیانێکی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی؟
"دکتۆر یۆن": به‌ڵێ زیانێکی زۆریش، هه‌رچی خوێنه‌که‌یه ڕه‌نگه به‌هۆی چه‌قۆکه‌وه یان له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه میکرۆبه زیانبه‌شه‌کانی بۆ چووبێت یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌کی تر، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک له به‌کتریاکان گواسترانه‌وه بۆ خوێنه‌که ئییتر ئه‌وان خۆر به‌زوویی ژماره‌یان زۆر ده‌بێت(به‌ڕێگه‌ی که‌رته‌دابه‌شبوون زیاد ده‌که‌ن)، زیادبوونی به‌کتریاکان به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌یی(هندسي) زیاد ده‌که‌ن..بۆنمونه ئه‌گه‌ر بڵێین(١٠٠٠) به‌کرتریا یه‌که‌م جار گه‌یشتۆته خوێنه‌که، ئه‌وا له دوای نیو کاتژمێر ده‌بێته(٢٠٠٠) به‌کتریا و له‌دوای یه‌ک کاتژمێر ده‌بنه(٤٠٠٠) و به‌دوای کاتژمێرونیوێک ده‌بنه(٨٠٠٠) و ده‌بنه(١٦٠٠٠)له‌دوای دوو کاتژمێر و له سێ کاتژمێریشدا ده‌گه‌نه(٦٤٠٠٠)هه‌زار!
بێگومانیش خوێن خۆی ژماره‌یه‌کی زۆر به‌کتریای تێدایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک بمرێت ئه‌وا خوێنه‌که‌ی زۆر پیس و زیانبه‌خش ده‌بێت به به‌کتریا(میکرۆب) ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه نۆش بکرێت به‌دوای مردنی ئاژه‌ڵه‌که یاخود هه‌ڵگیرێت و دوای ماوه‌یه‌ک نۆش بکرێت ئه‌وا زیانێکی زۆر ده‌دات له ته‌ندروستی ئاده‌میزاد..
بنکه‌ی ئیعجاز: ئه‌ی سه‌باره‌ت به پارچه‌گۆشته‌که؟
"دکتۆر یۆن": پارچه‌گۆشته‌که، میکرۆبه‌کان هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌ی گۆشته‌که، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی شانه‌خانه‌ی یه‌که‌می ده‌ره‌وه‌ی گۆشته‌که تونده و ئه‌و زینده‌وه‌رانه زۆر به‌گران ده‌توانن بیبڕن به‌ره‌و ناوه‌وه.. له‌سه‌ر ڕووی ده‌ره‌وه‌ی گۆشته‌که خۆیان ده‌ژێنن، به‌ڵام به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی خۆراک بۆیان ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ ده‌مرن له‌به‌ر که‌متوانایی زۆربوونیان به‌خێرایی..
دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر چێشتلێنه‌رێک بیه‌وێت لێیبنێت(کوڵاندن) ئه‌وه له‌پێشدا ده‌یشواته‌وه و به‌وه‌ش زۆرێکی له‌و میکرۆبابه له‌گه‌ڵ شۆردنه‌که لاده‌چن، پاشان به‌کوڵاندنیشی زۆرێکی تری میکرۆبه‌کان ده‌فه‌وتێن..
بنکه‌ی ئیعجاز: ئه‌ی له‌باره‌ی گۆشتی به‌رازه‌وه چی ده‌ڵێی؟
"دکتۆر یۆن": من پێشه‌نگی جه‌نگێک ده‌که‌م له‌وڵاته‌که‌م له دژی خواردنی گۆشتی به‌راز.. چونکه من خۆم میکرۆبێکی نوێم تێدا دۆزییه‌وه به‌ناوی(یارسینا)، ئه‌و زینده‌خۆره(میکرۆبه) ته‌نها له‌گۆشتی به‌رازدا هه‌یه و ژیانیش به‌سه‌ر نابات مه‌گه‌ر له پله‌ی چلی ژێر سفره‌وه.. ئه‌م زینده‌خۆره زۆر له ئه‌وروپاییه‌کان تووشی ده‌بن، زۆربه‌ی تووشبووة به‌نه‌خۆشییه‌کانی بڕبڕاگه‌ی پشت و جومگه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م میکرۆبه.
بنکه‌ی ئیعجاز: ئایا هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵێک هه‌یه که خنکابێت(خنق)؟
"دکتۆر یۆن": یاساکانی ده‌وڵه‌تمان ئێستا ڕێگه به‌خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵێک نادات که خنکابێت.
بنکه‌ی ئیعجاز: بۆچی؟
"دکتۆر یۆن": دڕه‌نگانێک دۆزیمانه‌وه که په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان ئه‌و نه‌خۆشییه‌کانه‌ی ئاژه‌ڵێکی مرداره‌وه‌بوو به‌خنکان هه‌ڵیگرتووه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی ئاده‌میزاد.
بنکه‌ی ئیعجاز: ئه‌وه چؤنه؟
"دکتۆر یۆن": دیواری ناوه‌وه‌ی ڕیخۆڵه ئه‌ستوره(گه‌وره)ی ئاژه‌ڵێک ڕێگری ده‌کات له گواستنه‌وه‌ی زینده‌خۆره‌کان(الجراثیم) له ڕیخۆڵه ئه‌ستوره‌وه-که پڕیه‌تی له‌پاشه‌ڕۆ- بۆ ناو لاشه‌ی ئاژه‌ڵه‌که و خوێنی هه‌تاوه‌کو ئاژه‌ڵه‌که له ژیاندا بێت. ئاشکراشه که ڕیخۆڵه ئه‌ستووره مۆڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ زینده‌خۆره زیانبه‌خشه‌کان بۆ مرۆڤ، دیواری ناوه‌وه‌ی ئه‌و ڕیخۆڵه‌یه‌ش ڕێگره له چوونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و میکرۆبانه بۆ به‌ده‌نی ئاده‌میزاد، هه‌روه‌ها خوێنیش دیسان ڕێگرێکه له گواستنه‌وه‌ی میکرۆبه‌کان..
ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵێک به خنکان مرد ئه‌وه به مردنێکی له‌سه‌رخۆ ده‌مرێ.. مه‌ترسیش لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات(له‌م مردنه له‌سه‌رخۆیه)، دوای ئه‌وه‌ی دیواری ڕیخۆڵه ئه‌ستوره هێواش هێواش به‌رگری خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات، ئه‌و کاته زینده‌خۆره‌کان دیواری ڕیخۆڵه ئه‌ستوره ده‌بڕن و به‌ره‌و خوێن ڕێده‌که‌ون و دواتریش به‌ره‌و هه‌موو گۆشتی ده‌وروبه‌ر، له خوێنیشه‌وه ده‌گه‌نه هه‌موو خانه وگۆشت و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ئاژه‌ڵه، ئه‌وه‌ش چونکه ئاژه‌ڵه‌که هێشتا گیانی ده‌رنه‌چووه، له‌م حاڵه‌ته‌دا گیانداره‌که ده‌بێته مۆڵگه‌یه‌کی گه‌وره بۆ ئه‌و زیندخۆرانه..
ئه‌وجا ئه‌و میکرۆبانه هه‌موو به‌ده‌نی ئاژه‌ڵه‌که تێک ده‌ده‌ن هه‌تاوه‌کو مردنی. مردنیشی به‌م حاڵه‌ته‌ی مانای هه‌بوونی مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره له‌م که‌لاکه‌دا که به‌هۆی خنکانه‌وه بووه.
بنکه‌ی ئیعجاز: ئایا هیج لێکچوونێک هه‌یه له‌مه‌ترسی نێوان مردنی ئاژه‌ڵێک به خنکان یاخود به لێدان(الضرب)؟
"دکتۆر یۆن": به‌ڵێ؛ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ش که به‌لێدانێک ده‌مرێت هه‌روه‌کو به‌خنکان وایه، زیاتریش له‌وه‌ش لێدان ده‌بێته هۆی دڕان وپچڕانی ده‌ماره‌خوێنه‌کان له‌شوێنی لێدانه‌که و هه‌روه‌ها خانه‌گۆشته‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره، ئه‌وکاته پێکهاتووی خوێنه‌که له‌گه‌ڵ پێکهاتووی خانه‌گۆشته‌کان تێکه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ڕوودانی چالاکی کارلێکی مادده ژه‌هراوییه‌کان.
بۆیه ده‌بینیت له‌و جێگه لێدراوانه هه‌لئاوسان دروست ده‌بێت و هۆکاره‌که‌شی ئه‌و کارلێکه کیماییه زیانبه‌خشانه‌یه که ده‌بنه پێکهێنانی مادده ژه‌هراوییه‌کان، به‌مه‌ش ئه‌و ئاژه‌ڵه لێدراوه ده‌بێته مۆڵگه‌ی زینده‌خۆره زیانبه‌خشه‌کان، ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر ژیانی ئاده‌میزاد.
بنکه‌ی ئیعجاز: جاری وا هه‌یه ئاژه‌ڵێک ده‌که‌وێته خواره‌وه له‌شوێنێکی به‌رز، چی ده‌ڵێی له‌باره‌ی خواردنی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه له‌دوای مرداربوونه‌وه‌ی به‌و جۆره؟
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
ئاماژه‌کانی قورئان بۆ زانستی زه‌وی
ئیعجازی ژماره له چه‌ند ئایه‌تێكی سووره‌تی ئه‌شكه‌وتدا
فه‌زڵی قورئان له سوننه‌ت دا
|
|
|
|
|
| لێدوانی خوێنه‌ران |
|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١] |
 |
04.23.2007 18:51:07 GMT |
ده‌ستت خۆش بێت برای به‌ڕێز. بابه‌ته‌که‌ت زۆر سه‌رنجڕاکێش و به‌سوود بوو. من خۆم (٣) ماڵه‌دراوسێی سویدیم هه‌یه که خوێنی ئاژه‌ڵ به‌مه‌ییوی ده‌خۆن. له هه‌ر سێ خێزانه‌که یه‌ظ ئه‌ندامیان تووشی سه‌ره‌تانی خوێن هاتوون و یه‌کیان گیانی له‌ده‌ست دا. بۆیه ده‌ڵێم له هه‌موو حه‌رامکراوێك حیکمه‌تێك هه‌یه.
گولاله
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|