پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: زاراوه‌ قورئانییه‌كان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ده‌نگی ئیسلام | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٦٣ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٦/٢٩ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

زاراوه‌کانی (الخصاصة، العيْلة، الفقر، الإملاق) له‌ قورئاندا
یه‌كه‌م: زاراوه‌ی (الخصاصة):
وشه‌ی (الخصاصة) له‌ قورئاندا ته‌نها یه‌كجاران هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌خاتری پشتیوانان و كۆچه‌رانی مه‌دینه‌ بوو، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ويؤثرون على أنفسهم ولو كان بهم خصاصة [الحشر: ٩]. واته‌: وه‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌گه‌رچی خۆیان نه‌دار و هه‌ژار و شیاوتریشن. هه‌روه‌ها به‌ كه‌ڵێنه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ستیش ده‌گوترێ‌ (خصاصة) ، یان كه‌ ئه‌ڵێن: (خَصَاص البيت) واته‌: گۆشه‌ی ماڵ‌، یان به‌ مانای كون و كه‌ڵێن و كه‌ڵه‌به‌ر هاتووه‌. پاشان وشه‌ی (الخصاصة) ئه‌بینین كه‌ هێندێ‌ جاران بۆ هه‌ژاری‌ و ده‌ستكورتی به‌ كار براوه‌ یان بۆ كه‌سێك كه‌ ئاتاجی به‌ شتێك بووبێت یان حاڵی باش نه‌بووبێت.
وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن (ذوو الخصاصه‌) واته‌: كه‌سێك كه‌ هه‌ژارو نه‌داره‌، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (فضالة) ش خوای لێ ڕازی بێت، هاتووه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) (كَانَ إِذَا صَلَّى بِالنَّاسِ يَخِرُّ رِجَالٌ مِنْ قَامَتِهِمْ في الصَّلاةِ مِنَ الخَصَاصةِ) (رواه الترمذي) واته‌: كاتێ‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) نوێژی بۆ كۆمه‌ڵێ له‌ هه‌ژارانی (أهل الصفة) ده‌كرد كه‌ له‌ برسان خۆیان پێ‌ نه‌ئه‌گیراو به‌ر ئه‌بوونه‌وه‌. یانی له‌ برسان و حاڵی شڕیان ئه‌كه‌وتنه‌ سه‌ر زه‌وی.
هه‌روه‌ك ئه‌یانگوت: (رجعت الإبل وبها خصاصة) ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاویان به‌دی نه‌كردایه‌، یان به‌كه‌سێكیان ئه‌گوت ئه‌گه‌ر تێر خواردنی نه‌خواردایه‌.

دووه‌م: زاروه‌ی (العَيْلَة) :
ئه‌و زاراوه‌ش له‌ قوڕئاندا له‌ سێ‌ شوێناندا هاتووه‌:

یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت فره‌ژنی و جێگر بوون له‌سه‌ر یه‌ك ژنه‌ ئه‌گه‌ر زانرا كه‌ ناكرێت دادگه‌ریان له‌ نێواندا ئه‌نجامبدرێت, وه‌ك خوا گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: فإن خفتم ألا تعدلوا فواحدة أو ما ملكت أيمانكم ذلك أدنى ألا تعولوا ( النساء:3) واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كانتاندا) با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت، یان ته‌نها كه‌نیزه‌ك، به‌م شێوه‌ ده‌توانن كه‌مترین كه‌چڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن و خۆتان تووشی سه‌غڵه‌تی ئه‌كه‌ن.

دووه‌م: كاتێ‌ ده‌گه‌ڵ‌ بڕوادارندا ئه‌دوێ‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: وإن خفتم عيلة فسوف يغنيكم الله من فضله إن شاء ( التوبة:28 ) واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له‌ هه‌ژاریی و نه‌داری و بێ‌ بازاڕی ئه‌وه‌ بزانن كه‌ له‌ ئاینده‌دا خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی نا ئومێدتان ناكات، هه‌ر كاتێك بیه‌وێت.
سێ‌یه‌م: كاتێ‌ كه‌ ده‌گه‌ڵ‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌دوێ‌و ده‌فه‌رموێت: ووجدك عائلاً فأغنى (الضحى:8) واته‌: خوا تۆی به‌هه‌ژار ئه‌بینی و ده‌وڵه‌مه‌ندی كردیت.
(العَيْلَة) : واته‌: هه‌ژارو نه‌دار، ئه‌ڵێن: (عال الرجل يعيل) ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ژار كه‌وێت، بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ (علقمة) و هێندێ‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ڕچه‌ی ئه‌و بوون به‌(عائلة) ئه‌یانخوێنده‌وه‌ .

ئیمامی (الطبري)یش ئه‌ڵێت: (عال يعول) واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ژار ئه‌كه‌وێت. وه‌ (وعيال الرجل) واته‌: ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ منداڵه‌كانی چاویان له‌ ده‌ستیه‌تی، وه‌ كۆی (عَيْل) بریتیه‌ له‌ (عيائل) ، وه‌ كه‌ ئه‌ڵێت: (أعال الرجل)، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك منداڵی زۆر بن، وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن (المرأه‌ معیله‌)، ئه‌و ئافره‌ته‌ی مه‌به‌سته‌ كه‌ منداڵی زۆری هه‌بن. وه‌ له‌و فه‌رمووده‌یه‌شدا هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (إنك أن تدع ورثتك أغنياء خير من أن تدعهم عالة يتكففون الناس) (متفق عليه) ، واته‌: ئه‌گه‌ر لێ بگه‌ڕێیت ئه‌وه‌ی كه‌ میراتگری تۆیه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ژار نه‌بووبێت و خه‌ڵكی له‌ هه‌ژاریان بۆی بگریه‌ن. كه‌ مه‌به‌ستی له‌و جۆره‌ هه‌ژارانه‌یه‌ كه‌ نه‌دارن و ده‌ست له‌خه‌ڵكی پان ئه‌كه‌نه‌وه‌.

سێیه‌م: زاراوه‌ی (الفقر):
زمانزانان ده‌رباره‌ی ووشه‌ی (الفقر) ده‌ڵێن: پیتی (ف)و (ق)و (ر) بنه‌ڕه‌تی درووستن و ئاوه‌ڵاكردن (الإنفراج) نیشان ئه‌ده‌ن. بۆ نموونه‌: كه‌ ده‌ڵێن: (الفَقَار للظهر) ، واته‌: ئێسكه‌كانی پشت، یان كه‌ ده‌ڵێن: (الواحدة فَقَارة) ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ڵێنی ددانه‌كانی گه‌وره‌ بن. كه‌ ئه‌یشڵێت: (اشتق الفقير) واته‌: كه‌سێك كه‌ ڕه‌نج به‌خه‌سارو تیا چوو بێت. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: تظن أن يفعل بها فاقرة (القيامة) واته‌: دڵنایه‌یه‌ كه‌ وای پێكردووه‌ ڕه‌نجبه‌خه‌سارو تیا بچێت. وه‌ ئه‌ڵێن: (وسد الله مَفَاقِره) واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خوا ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ‌ نیازی ئه‌كات.

چواره‌م: زاراوه‌ی ( الإملاق) :
ئیملاق له‌ ڕووی زمانه‌وانیه‌وه‌ واته‌: كه‌سێك كه‌ هه‌ژار كه‌وێت، ئه‌ڵێن: (أملق الرجل فهو مُمْلِق) واته‌: فوڵان كه‌س هه‌ژار و نه‌دار كه‌وت، وه‌ بنه‌وانی ئیملاقیش بریتیه‌ له‌ به‌خشین، ئه‌ڵێن: (أملق ما معه إملاقًا، ومَلَقَه ملقًا) ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هیچ شتی له‌ به‌رده‌ستدا نه‌مێنێ‌ و پاشان هه‌ژار كه‌وێت، كاتێك شتێك به‌كار ئه‌بردرێ‌ ئه‌وا ئه‌و شته‌ ملی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌گرێ‌ و هه‌ر خۆی هۆكاره‌ بۆ ئه‌و شته‌، (واته‌: كه‌سێك كه‌ هه‌ژار ئه‌بێت، به‌رهه‌می كڵۆڵی خۆیه‌تی كه‌ وای به‌سه‌ر هێناوه‌)، هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی (عائشه‌) خوای لێ ڕازی بێت هاتووه‌ كه ( ويريش مملقها) (رواه الطبراني) واته‌: فه‌قیران ده‌وڵه‌مه‌ندو تێر ئه‌كات.
وه‌ (الإملاق) واته‌: كه‌سێك كه‌ زۆر ماڵی خۆی خه‌رجكاو به‌ هه‌ده‌ری بدات تاكو سه‌ره‌نجام ئاتاجدار ئه‌بێت.
وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه‌ ئه‌ڵێن: ئافره‌تێك دێت پرسیار له‌ (ابن عباس) ئه‌كات: (أأنفق من مالي ما شئتُ؟ فقال: نعم، أملقي من مالك ما شئتِ) واته‌: هه‌رچه‌ندی بمه‌وێ‌ له‌ ماڵی خۆمدا به‌ختی بكه‌م؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانیت له‌ماڵی خۆتدا به‌ختی بكه‌. یان خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: خشية إملاق (الإسراء:31) واته‌: له‌وه‌ ئه‌ترسێت كه‌ هه‌ژار كه‌وێت.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ ماناكانی (الإملاق) هاتووه‌ كه‌ به‌ مانای ده‌ستبڵاوی دێت، بۆ نموونه‌: ئه‌ڵێن: (أملق الرجل) واته‌: له‌خۆی ده‌رچوو، وه‌ به‌ مانای تێكدان (الإفساد) یش هاتووه‌، ئه‌ڵێن: (أملق ما عنده الدهر) واته‌: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ لای بوو ڕۆژگار تێكیدا، قه‌تتاده‌ ئه‌ڵێت: (الأملاق: الفاقة) واته‌: ئیملاق بریتیه‌ له‌ هه‌ژاری، كه‌ هه‌ر ئه‌و مانا دواییشه‌ كه‌ زمانزانان و ڕاڤه‌كارانی قوڕئان له‌سه‌ر مانای (من إملاق) و (خشية إملاق) ڕێككه‌وتوون.

هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی كه‌ له‌و باسه‌دا به‌ هاوشانی یه‌كترمان ناسیوه‌، چه‌ند وشه‌گه‌لی تریش هه‌ن كه‌ له‌ هێندێ‌ شوێن ئه‌و مانایه‌نه‌ ئه‌به‌خشنه‌وه‌، وه‌ك: (المسغبة، المخمصة، المسكنة)
له‌ كۆتایی قساندا: سه‌باره‌ت به‌و چوار زاراوه‌ قوڕئانیه‌ی كه‌ هێنامانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌مان نیشان ئه‌ده‌ن كه‌ تێكڕا مانای [ هه‌ژاری و نه‌داری] ئه‌ده‌نه‌ ده‌ست.

" والله ولي التوفيق والتسديد، وهو حسبنا ونعم الوكيل"

بابه‌تی پێوه‌ندیدار

چه‌مك و واتای (الإخبات) له‌ قورئاندا

زاراوه‌ی (الشريعة) له‌ قورئاندا

زاراوه‌كانی (البرهان و البیان و الحجة‌ و الدلیل و السلطان) له‌ قوڕئاندا

بنجو بنه‌وانی وشه‌ی (دین)

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠