پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
زوهد و دونیانه‌ویستی زوهد كه به كوردییه‌كه‌ی پێی ئه‌گوترێ دونیانه‌ویستن، زاهدیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه دونیانه‌ویسته و شتێ نیyه له فه‌رهه‌نگی ئه‌و كه جێگای ئه‌هه‌مییه‌ت بێ و پێی بگوترێت دونیا. زوهدیش ده‌سته‌واژه‌یه‌كه بریتییه له ڕوووه‌رگێڕان له شتێك بۆ شتێكی تر كه له ئی یه‌كه‌م چاكتر بێت. هه‌ر كه‌سێكیش ڕوو له شتێك وه‌رگێڕێ كه لای ئه‌م ئه‌و شته نرخ و به‌هایه‌كی نه‌بێت، یان داخوازی ئه‌وی تیا نه‌بێت به‌م كه‌سه ئه‌گوترێت (زاهد). واش زانراوه كه زوهد به مانای پشت كردن له دونیادا دێت، هه‌ر كه‌سێكی ڕوو له هه‌موو شت وه‌رگێڕێ‌و ته‌نها ڕووی له خوا بێ و به‌س، ئه‌وه زاهدێكی ڕاسته‌قینه و ته‌واوه، دیسان كه‌سێك دونیای نه‌وێ، به‌ڵام مه‌یلێكی زۆری به‌لای به‌هه‌شت و خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت بێ و خۆشی یه‌كانی ئه‌وێی بوێ، ئه‌ویش هه‌ر پێی ئه‌گوترێ (زاهد) وه‌لێ ده‌بێ بزانین كه‌وا (زاهد) بریتی نییه له وازهێنان له دونیا له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن له‌وه كه دونیا نرخ و به‌هایه‌كی نییه. چون هه‌ركه‌سێك بزانێ كه‌وا دونیا وه‌ك به‌فر وایه‌و ئه‌توێته‌وه، ئاخیره‌تیش مه‌كانی مانه‌وه‌یه‌و تیای ئه‌مێنێیته‌وه ، ئه‌و ده‌مه دونیا نه‌ویستییه‌كه‌ی زۆر به هێز تر و تۆكمه تر ئه‌بێ، ئه‌ویش ئاماژه ئه‌م ئایه‌ته ئه‌دات كه ده‌فه‌رموێ: قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى "النساء: 77" واته: بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دونیا زۆر كه‌م و كورته، ژیانی قیامه‌ت چاكترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كه له خودا ده‌ترسن و پارێزكارن. یان ده‌فه‌رموێ: مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ "النحل: 96"، واته: ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه‌و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. له فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی زوهدیشدا ده‌فه‌رموێ: وَلا تَمُدَّنَ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجاً مِنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ " طـه:131" واته: تۆ چاوه‌كانت مه‌بڕه هه‌ندێك له‌و خێزانه‌ی كه (دوور له خوان و) له هه‌ندێك نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان كردوون، چونكه ئه‌وه گوڵی دونیایه، ئێمه ده‌مانه‌وێ تاقیان بكه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (مَنْ كَانَتِ الدُّنْيا هَمَّهُ، فَرَّقَ اللهُ عَلَيْهِ أَمْرهُ، وَجَعَلَ فَقْرَهُ بَيْنَ عَيْنَيْهِ، وَلَمْ يَأْتِهِ مِنَ الدُّنْيَا إِلاَّ مَاكُتِبَ لَهْ. وَمَنْ كَانَتِ الآخِرَةُ نِيَّتَهُ، جَمَعَ اللهُ لَهُ أَمْرَهُ. وَجَعَلَ غِنَاهُ فِي قَلْبِهِ، وَأَتَتْهُ الدُّنْيَا وَهِي رَاغِمَةٌ ") رواه صحيح ابن ماجة عن عَبْدِ الرَّحْمنِ بْنَ أَبَانَ بْنِ عُثْمَانَ بْنِ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ عَنْ أَبِيهِ" . واته: هه‌ركه‌سێكی خه‌مه‌كانی ته‌نها له چوار چێوه‌ی دونیاوه بن، ئه‌وا خوا كاره‌كانی (لێ تێك ئه‌داو) په‌رش و بڵاویان ئه‌كات، هه‌ژاری و قات و قوڕی ئه‌خاته نێوان چاوه‌كانیه‌وه (واته: هه‌رده‌م هه‌ست به هه‌ژاری و بێ ده‌رامه‌تی ئه‌كات) بزانن: هیچ شتێكی له دونیا ناكه‌وێته ده ست ئه‌وه نه‌بێ كه خوا بۆی بڕیاڕ داوه، وه‌لێ كه‌سێ هه‌موو نیازه‌كانی بۆ ڕۆژی دوایی بێت، خوا سه‌رو كاری هه‌موو كاره‌كانی بۆ كۆ ئه‌كاته‌وه‌و بۆی ئاسان ئه‌كات، هه‌رده‌م دڵی فراوان ئه‌كات و ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازی ئه‌كات، هه‌ر شتێك كه له دونیا دێته پێشێ به ئی خوای ئه‌زانێ كه بۆی بڕیاڕ داوه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (يَا ابْنَ آدَمَ! تَفَرَّغْ لِعِبَادَتِي، أَمْلأَ صَدْرَكَ غِنىً، وَأَسُدَّ فَقْرَكَ. وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ، مَلأْتُ صَدْرَكَ شُغْلاً، وَلَمْ أَسُدَّ فَقْرَكَ) "عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ" . واته: ئه‌ی گرۆی ئاده‌می خۆتان ته‌نها بۆ په‌رستنی من یه‌كلاكه‌نه‌وه، من دڵت پڕ ئه‌كه‌م له بێ نیازی و ده‌وڵه‌مه‌ندی، وه هه‌ژاریت له وه‌دوور ئه‌خه‌ینه‌وه، گه‌ر وا نه‌كه‌ی ئه‌وا خوا دڵت پڕ ئه‌كان له بێ هیوایی و سه‌رقاڵی بۆ هه‌موو شتێك، وه هه‌ژاریشت لێ وه دوور ناگرم. هه‌ڵبه‌ت زانایان و خواناسان و عارفینه‌كانیش زۆر چاك له چه‌مك و واتای زوهد حاڵی ببوون بۆیه مانای چاكیان بۆ زوهد دۆزی بوویه‌وه و قسه‌ی باشیان كۆ كردبوووه. له‌وانه: 1. (حسن البصري رحمه الله) ده‌فه‌رموێ: خه‌ڵكی به ڕووتی له ڕۆژی دواییدا كۆ ئه‌كرێنه‌وه، ته‌نها زاهیدان نه‌بن. 2. ( فضيل بن عياض رحمه الله) : هه‌موو شه‌ڕو فیتنه‌یه‌كی له ژوورێكدا كۆ كردبووه‌وه‌و كلیله‌كه‌شی به خۆشویستنی دونیا حسێب كردبوو، خێر‌و چاكه‌شی له ژوورێك كۆ كردبووه، كلیلی به‌م ژووره‌ش به زوهدو دونیا نه‌ویستیه‌وه حسێب كردبوو. 3. هێندێ له سه‌له‌ف ده‌ڵێن: زوهد له دونیا دڵ و لاشه‌كان ئاسووده ئه‌كه‌ن، ویستن و داخوزایه‌كان خه‌م و ئه‌ندێشه له دڵدا زیاد ئه‌كه‌ن. پله‌و پایه‌ی زوهد و به‌شه‌كانی هه‌ڵبه‌ت زوهدو دونیا نه‌ویستی پله‌و پایه‌ی ئه‌و تۆی هه‌یه‌و هه‌ر یه‌ك له وانیش شه‌رحی خۆی هه‌یه، له‌وانه: پله‌ی یه‌كه‌م: هه‌وڵ بدا‌و تێ بكۆشێ كه خۆی له دونیا وه دوور بگرێت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێندێ جاران دڵیشی بۆ لێبدات و بیخوازێ، وه‌لێ له به‌ر خوا خۆی ئه‌گرێ و ڕووی لێ وه‌ر ئه‌گێڕێ، به‌و كه‌سه‌ش ئه‌ڵێن: (المتزهد)، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌میشه بیر‌و باوه‌ڕی زوهد له مێشكیا به نه‌زه‌ر گرتووه. پله‌ی دووه‌م: خۆ دوور گرتن له دونیا، وه پێی خۆش بێت و دڵی به‌م خۆ دوور گرتنه‌ی په‌یوه‌ست بێت، تا له سه‌ره‌نجام خۆی له بازنه‌یه‌كی تردا ئه‌بینێته‌وه كه ئه‌ویش بریتی یه له خۆ وون كردن و له خۆ بایی بوون و ئیعجاب بوون به نه‌فسی خۆیه‌وه. پله‌ی سێ‌یه‌م: ئه‌مه‌یان كه به‌رزترینیانه، كه بریتییه له‌وه‌ی كه خۆی به چاكی ئه‌زانێ كه خۆی له دونیا وه دوور بگرێت، وه‌ك ده‌ڵێن هه‌تا له زوهده‌كه‌شیدا زوهد به كار ده‌هێنێ! به هیچ جۆر ئه‌وه به ڕه‌واو شیاو نازانێ كه دونیا بۆ ئه‌وه بێت كه تیایا بژیێت، بۆیه ترووسكاییه‌ك دڵی پێ خۆش نابێ و ڕووی ڵوتفی تێ نابێ. كه‌واته ئه‌وه‌ی پشت له دونیا كات و واز له خۆشی یه‌كانی بهێنێت، وه‌ك ئه‌وه وایه كه سه‌گێك له به‌ر ده‌رگای پاشایه‌كه‌و ناهێڵێ كه‌س بچێته ماڵه‌كه‌ی، وه‌لێ یه‌كێك كه كه‌مێ ووریایه‌و له حاڵی سه‌گ به ئاگایه، كه ئه‌یه‌وێ بچێته لای پاشا، له ته نانێك فڕێ ئه‌داته به‌ر ده‌می سه‌گ و ده‌می ئه‌گرێ و به‌ره‌و پاشا ڕێ ئه‌گرێ.. كاتێ كه ئه‌گاته لای پاشا، پاشا هیچ له‌ته نانێ به ده‌ست كابراوه نابینێ! كه‌واته ئه‌بێ بزانین كه ئه‌و سه‌گه‌ی به‌ر ده‌رگه‌ی پاشای گرتووه ئه‌و شه‌یتانه‌یه كه وه‌ك سه‌گ هه‌رده‌م له دونیا به‌ر ده‌رگه‌ی خوای لێ گرتووین، كه‌سێ كه بیه‌وێ به ڕوو سپی بچێته‌وه به‌ر ده‌ستی خوا، ئه‌بێ دونیای كردبێت به‌و له‌ته نانه‌و فڕێی‌دا بێته به‌ر ده‌می شه‌یتانی سه‌گ، تا كاتێ ئه‌گاته‌وه به‌ر ده‌ستی خوا، هیچ شتێكی له دونیا لا نه‌مابێ تا خوا موحاسه‌به‌ی له‌سه‌ر بكات. شه‌یتان سه‌گه‌كه‌یه‌و له به‌رده‌م ده‌رگای خوا هه‌ر تووتایه، ناهێڵێ كه خه‌ڵكی به ڕوو سپی بگه‌نه‌وه به‌ر ده‌ستی خوا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌رگاكه هه‌ر ده‌م له‌سه‌ر پشت و ئاوه‌ڵایه، دونیاش لوقمه نانه‌كه بوو، هه‌ر كه‌سێك جێی بهێڵێ و له پێناو خوا وازی لێ بهێنێ، ئه‌وا به ڕوو گه‌شی و ڕوو سپییه‌وه ئه‌گاته‌وه به‌ر ده‌ستی خوا
ئاخرشه‌ڕی
مردن!!!
سه‌ركۆنه‌ی خۆتان بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه بکرێن
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).