پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
زمانی به‌هه‌شتی و دۆزه‌خییه‌کان له ڕۆژی په‌سڵاندا گه‌لێ جاران قسه له‌سه‌ر زمانی گقتوگۆكانی ڕۆژی په‌سڵان ئه‌كرێت، داخوا ئه‌و زمانه‌ی كه قسه‌ی پێ ئه‌كه‌ن چ زمانێكه، ئایا ڕاسته كه به عه‌ره‌بی ئه‌دوێن یان به فارسی یا به ئینگلیزی پرسیار و وه‌ڵامه‌كان دێن و ده‌چن؟ جا لێره دا زۆر به‌كورتی و گوشراوی قسه‌ی هێندێ له زانایان سه‌باره‌ت به‌و باسه ئه‌هێنینه‌وه: هه‌ڵبه‌ت، نه له قوڕئان و نه له سوننه‌ی درووستیشدا وارد نه‌بووه كه ئه‌و زمانه‌ی كه به‌نده‌كان له ڕۆژی په‌سڵاندا قسه‌ی پێ ئه‌كه‌ن، زمانی عه‌ڕه‌بی بێت، وه‌لێ ئه‌وه‌ی كه هاتووه ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌كه كه لای زانایان به درووست نه‌گیراوه، ئه‌وه نه‌بێ که له هێندێ ئه‌سه‌ردا سه‌ریان ده‌رهێناوه. ئیمامی "الطبراني" ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، له كتێبی "الأوسط" و ئیمامی "البيهقي" له كتێبی (شعب الإيمان) دا له "ابن عباس" یان گێڕاوه‌ته‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)فه‌رموویه‌تی: (أحبوا العرب لثلاث لأني عربي ، والقرآن عربي ، وكلام أهل الجنة عربي) . واته: له به‌ر سێ شتان عه‌ڕه‌بتان خۆش بوێن، چون من عه‌ڕه‌بم، قوڕئان به زمانی عه‌ڕه‌بی هاتووه، گفت‌و گۆی به‌هه‌شتیه‌کانیش به عه‌ڕه‌بیه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش لای" ابن الجوزي" به ڕه‌حمه‌تبێت، خراوه‌ته ڕیزی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه هه‌ڵبه‌ستراوه، وه ئیمامی " الذهبي" ش ئه‌ڵێت: وای بۆ ئه‌چم كه ئه‌و فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراو بێت، "شێخی ئه‌ڵبانیش" له كتێبی (سلسة الضعيفة) ژماره (160 ) دا ئه‌ڵێت: هه‌ڵبه‌ستراوه. "شيخ الإسلام ابن تيمية" به ڕه‌حمه‌تبێت، ئه‌ڵێت: هه‌روه‌ها "أبو جعفر محمد بن عبد الله الحافظ الكوفي" ناسراو به " مطين" ده‌گێڕته‌وه، ئه‌ویش له "علا‌ء بن عمرو الحنفي" ، ئه‌ڵێت: "يحيى بن زيد الأشعري" گێڕایه‌وه، ئه‌ویش له " ابن جريج" و ئه‌ویش له " ابن عباس " خوا له هه‌مووان ڕازی بێت، گێڕاوه‌ته‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أحب العرب لثلاث : لأنه عربي ، والقرآن عربي ، ولسان أهل الجنة عربي) ، "حافزی سه‌له‌فی" ئه‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه له پله‌ی (حسن) دایه، "ابن تيمية" لێره‌دا ئه‌ڵێت: نازانم كه مه‌به‌ستی پێ (حسن) ه له ڕووی ئیسناد‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه فه‌رمووده‌که هاتووه، یخود مه‌به‌ستی پێ له ڕووی ده‌قه‌كه‌وه‌یه که ڕووی زاراوه‌ییه‌که‌ی مه‌به‌سته؟ به‌ڵام "ابو فرج بن الجوزي" به ڕه‌حمه‌تبێت، ئه‌م فه‌رمووده‌ی خستۆته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵبه‌ستراون. هه‌روه‌ها" الثعلبي" ئه‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌یه هیچ سه‌ره‌داوێكی نیه، یان "ابن حبان" به ڕه‌حمه‌تبێت، ئه‌ڵێت: یه‌حیای كوڕی زه‌ید، ئه‌و فه‌رموودانه وه‌ر ئه‌گرێت كه له ڕووی جێگیر بونیانه‌وه به هه‌ڵگێڕاو ئه‌زانرێن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ پشت به‌ستن به‌كه‌ڵك نایه‌ت (هه‌ر خوایش باشتر ئه‌زانێت (اقتضا‌ء الصراط المستقیم 1/158) هه‌روه‌ها ئیمامی" الطبراني" له (الأوسط) دا له "ئه‌بی هوڕه‌یڕه "ئه‌گێڕێته‌وه، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أنا عربي ، والقرآن عربي ، ولسان أهل الجنة عربي) ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌یه لای "شێخی ئه‌ڵبانی" له (السلسلة الضعيفة) ژماره 161 به هه‌ڵبه‌ستراو (الموضوع) دانراوه. به كورتی و به كوردی: تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا نیه كه‌وا به‌هه‌شتیه‌كان به‌زمانی عه‌ڕه‌بی ئاخاوتن بکه‌ن، هه‌ر بۆیه وا باشتره كه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر نه‌كرێت و زۆریش خۆی تێوه‌ر نه‌ده‌ین، بگره بیگێڕینه‌وه لای خوا‌و به‌س، وه خۆ خه‌ریككردن به‌و شتانه‌ی كه هاتوون و بۆمان شی كراونه‌ته‌وه سوودی دوا ڕۆژ و ڕۆژی په‌سڵانی بۆ هه‌مووان ئه‌بێت. هه‌روه‌ها پرسیاریان كرد له "شيح الإسلام ابن تيمية" به ڕه‌حمه‌تبێت، خه‌ڵكی له ڕۆژی په‌سڵاندا به‌چ زمانێك گفت‌و گۆیان ده‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت؟ ئایا ڕاسته، كه‌وا خوای په‌روه‌ردگار به زمانی عه‌ڕه‌بی ده‌گه‌ڵیان ئه‌دوێت؟ وه ئایا ڕاسته كه دۆزه‌خیه‌كان به زمانی فارسی ئه‌دوێن و زمانی به‌هه‌شتیه‌كانیش عه‌ڕه‌بی؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: حه‌مدو سه‌نا بۆخوای په‌روه‌دگار، نازانرێ له ڕۆژی په‌سڵاندا كه ئه‌و خه‌ڵكه به چ زمانێك دێنه گۆ، یان به‌چ زمانێك له گوفتاری په‌روه‌دگار ئه‌بیه‌ن، چون نه خوای گه‌وره‌و نه پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌میش (صلى الله عليه وسلم) هیچ شتێكی له‌و باره‌وه پێ ڕا نه‌گه‌یاندووین، وه نه ئه‌مه‌ش ڕاسته كه دۆزه‌خیه‌كان به زمانی فارسی قسه بكه‌ن و نه به‌هه‌شتیه‌كانیش به زمانی عه‌ڕه‌بی، وه واش نازانین كه‌وا یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕۆژێ له ڕۆژان كێشه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌بووبێت، بگره تێكڕایان له ئاست ئه‌و باسه دا بێ ده‌نگ بوو ون، به‌ڵكو ئه‌م باسه لای خه‌ڵكانی ئه‌م دواییه زیاتر سه‌ری هه‌ڵدا، هێندێ هاتن گوتیان: به عه‌ڕه‌بی گفت و گۆ ئه‌كه‌ن، له‌ملاوه‌ش خه‌ڵكی تر هاتن، گوتیان: نا ته‌نها دۆزه‌خیه‌كان به فارسی ئاخاوتن ده‌كه‌ن، هێندێكیش هاتن، گوتیان نه‌خێر به سریانی، چون سریانی زمانی ئاده‌م بووه عليه السلام، هه‌موو ئه‌و كێشه‌و مشت‌و مڕانه‌ی كه له‌سه‌ر زمانی ڕۆژی په‌سڵان درووست بوو، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز پشتی نه‌گرتن و ڕاكانیانی به‌هێز نه‌كرد، ته‌نها ئه‌وه‌ی هاتووه زیاتر شتێك بووه له عه‌قله‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، نه‌وه‌ك نه‌قل،یا بانگه‌شه‌یه‌كه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك پشتی ناگرێت، ( هه‌ر خوایش باشتر ئه‌زانێت)، (مجموع الفتاوى 199/4) . ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: [www.islam]
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).