|
سه‌ره‌تا
:: لێكۆڵینه‌وه
:: بابه‌ته‌کان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ماکوان |
خوێنراوه‌ته‌وه: ١١٠٥ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٧/١٧ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
به‌رکوڵێك له‌سه‌ر ئایینی زه‌رده‌شت
به‌ناوی خوای پاك وبێ گه‌رد
بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك گه‌ر لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکه‌ی
له‌ژیارو چۆنیه‌تی هزرو ئاینی ئه‌و نه‌ته‌وه پێویسته زانیاریه‌کی دروست
هه‌بێت له مێژوو وفه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له....
دیاره بابه‌تێکی به‌و شێوه پێویستی به وه هه‌یه که ئاگاداری مێژوونوسانی
ناوچه‌که‌و،مێژوونوسانی گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها مێژووناسانی نه‌ته‌وه‌که به‌هه‌مان
شێوه زانیاری ووردت هه‌بێت.
هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م وای لێکردم که ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شی
خوێنه‌ران گه‌له‌که‌م بکه‌م تا به‌م به‌رکوڵه بکه‌ین وبتوانم ئاینی نه‌ته‌وه‌که‌م....
بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ر .
له دوای دروست بوونی گه‌ردوون دایکی گه‌ره‌مان که زه‌مینه که‌وته ناو ئه‌م..
گه‌ردوونه‌وه له ده‌وری خۆر وه‌ك په‌روانه ده‌سوڕێته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی لێ
ده‌رچوو که ئێستا ئێمه‌ی له سه‌ر ده‌ژین و ناونرا زه‌وی.
به‌م زه‌مینه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆیه بینیوه که مێژوو نوسان هه‌موویان
له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه هاوڕان له‌گه‌ڵ زانایانی (جیۆلۆژی).
ده‌توانین به سێ گۆڕانکاری سه‌ره‌کی یان سێ قۆناغی سه‌ره‌کی ناوی لێبنێین:
یه‌که‌م قۆناغ: قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌م زه‌ویه،که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه
به لاکه‌شی خۆیه‌وه وه‌ستاوه ناوی لێنراوه مانگ.....؟
دووه‌م قۆناغ: سه‌رده‌می زیوی یان سه‌رده‌می به‌فرین(عالم الطباشیري)
که ئه‌م سه‌رده‌مه پیوه‌ندی داره به به‌گۆڕانکاری سه‌رده‌می یه‌که‌مه‌وه.....؟
سێیه‌م قۆناغ: سه‌رده‌می ئاوی یاخود سه‌رده‌می لافاوه‌که‌ی نوح(علیه سلام)..
ناوزه‌نگ ده‌کرێت.....؟
به هه‌رجۆرێك بێت باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌وه نیه ئێستا، به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها
نهێنیه‌که به‌جێ دێڵین بۆکاتی خۆی، له به‌ر ئه‌وی ڕێ وشوێنی مێژوو نوسان
ون نه‌که‌ین وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بوون ته‌نها لێره‌وه ویستم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دڵۆپه له ده‌ریای زانست و زانیاری له زانستی بوون ،مه‌به‌ستی ئێمه
سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤه که چۆن ده‌ستی به ژیان و ژیار کردوه.
ئه‌م سه‌ره‌تایه ته‌نها بۆچونه ناو بابه‌ته‌که بوو.......!
په‌یدا بوونی مرۆڤ
ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی مێژوونوسانی جیهان یه‌كگرتون له سه‌ری له دوای
وشك بوونه‌وی زه‌وی و لێکترزانی قاره‌کانی، ژیانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی
گرتوه، پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد مێژوونوسه ئاینیه‌کان به لافاوه‌که‌ی نوح ...
(علیه‌سلام) ناوزه‌نگی ده‌که‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها مێژوو نوسانی تریش به سه‌رده‌می ئاوی ناویان بردوه .
به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ردوولا یه‌ك گرتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م
کاره‌ساته ڕویداوه وه له زۆربه‌ی ئاینه‌کانی ئاسمانی‌دا باس کراوه وه‌ك
ته‌ورات، قورئانی پیرۆز باسی لێوه کردوه وه زانیانی ئه بواره باسیان کردوه
سه‌ره‌تایی باسه‌کامان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات :
چۆن مرۆڤ ژیاری ده‌ست پێکردوه
بۆ به‌ر کۆلێکی لام شێوه‌یه ده‌بێت پشت به چوار سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی
سه‌ره‌کی ببه‌سرێت.
یه‌که‌م: پاش ماوه دێرینه‌کان
دووه‌م: کتێبه مێژوویه کۆنه‌کان
سێیه‌م: مێژوو ناوچه‌که
چواره‌م: گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان
خوێنه‌ری به‌رێز تائێستا زانستی زه‌مین ناسی ته‌مه‌نی زه‌ویی له سه‌دان
ملیۆن ساڵ به زیاتر داناوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که باس له دروست بوونی مرۆڤ ده‌کات ده‌ڵێت مرۆڤ بۆ یه‌که‌م جار له (سراندیب) له خوارووی هندستان که (سیلان) ی ئێستا ده‌کات، به‌ڵام ته‌ورات ده‌ڵێت له عه‌ده‌ن دروست بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م باسه‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین به‌ره‌و پله‌کانی جۆری ڕه‌گه‌ز هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که کۆنترین مرۆڤ له ناوچه‌ی شانه‌ده‌ری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ئه‌م مرۆڤه مرۆڤی تر نه‌بووبێت مه‌به‌ستم له کۆنیه‌تی له هه‌مان کاتدا مرۆڤی له‌و چه‌شنه له ئه‌وروپا و هند ستان و رووسیاش دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی مێژوو نوسان ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌که‌ن به سێ به‌شه‌وه
١ ره‌گه‌زی ڕه‌ش
٢ ڕه‌گه‌زی سپی
٣ ڕه‌گه‌زی سوور
که مێژوونوسانی ئایینی ئیسلام و جوله‌که و.....هتد ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی نوح که بریتی بوون له سام و حام ویافث یان (یافتی)، به‌ڵام مێژوونوسانی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌ش و ئاووهه‌وای ناوچه‌کان ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت بیڵێین که سام یان شام، سامی یان شامی که نه‌وه‌ی نوحه وشه‌ی ئاری به‌کار هاتوه بۆ ئه‌م ڕه‌گه‌زه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر په‌رست بوون.
وشه‌ی ئاری له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
وشه‌ی ئاری له دووبه‌ش پێك هاتوه (ئار) و (ی) که له زمانی ماددو پارسه‌کان و هنده‌کاندا یه‌ك سه‌رچاوه‌ن ئه‌ویش به مانای ئاگر هاتوه، وه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ناوه یان تصریفی ئه‌م ناوه بریتیه له وشه‌کانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر، ئاتر، ئاگر وه ئاری) وشه‌کانی له زمانی پارسیدا بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی بریتیه له (هێر، ئاذر، ئاتر وه ئاری) ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رده‌مه کێوی ده‌ماوه‌ند بورکانێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. واته ئه‌وانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون له ترسی ئه‌و بورکانه بوون به ئاگر په‌رست بۆیه نازناوی ئاریان هه‌ڵگرتوه، وه له ئاوێستاشدا باسی ئه‌م گڕکانه کراوه که ده‌ماوه‌ند به کێوی (هارا) ناوزه‌نگ کراوه.
نه‌ته‌وه و هۆزه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاری به شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له:
١- ئه‌نردان: بریتی بوون له هینده‌کان ودانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌ند و پێنج ئاو (پنجاب) و سیك و کشمیر.
٢- لاتین: پێك هاتوون له فه‌ڕه‌نسی، ئسپانی، پرتغالی، ئیتالی و ڕۆمانی.
٣- جه‌رمه‌ن: له هۆزه‌کانی ئه‌ڵمان و ئینگلیز سایکس و ئه‌سکه‌نده‌نافیا وگورگ پێك هاتوون.
٤- ئۆسلاو: بریتین له ڕووسه‌کانی پۆڵه‌ندا(لهستان)و سرب و چیکی.
٥- سلت: پێك هاتوون له بوومیه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا
٦- هایی: ئه‌مانه ئه‌رمه‌نه‌کانن که ئاراراتیشیان پێ ئه‌ڵێن.
٧- بلاچ: له دانیشتوانی به‌لجیکاو بولغار یا پێك دێن.
٨- چه‌غزی: به‌شکێن له ڕووسه‌کان و سه‌قالیبه‌کان که له سه‌مه‌رقه‌نده‌وه بۆ ئه‌و ناوه کۆچیان کردوه که سه‌گلاوی یا (سوغندی)شیان پێ ئه‌ڵێن.
٩- ئابادیان: که ئابادانیشیان پێ وتون.
١٠- ئادیان: که ئازادیانیان پێ وتون ئه‌مانه له‌و ئاریانه‌ن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئه‌چێته‌وه سه‌ر ئازاد ئابادان.
١١- ئاجامی ئه‌مانه بریتین له ئاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (یاسان جام) که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (شای مه‌هبول) له زنجیره‌ی یاسانیه‌کانن.
١٢- مادایان: پێك هاتوون له‌و ئاریانه‌ی که له نه‌وه‌ی (مادا) ی کوڕی یاخت کوڕی نوحن هۆزه‌کانی (کورد، ئه‌لوار، گیلان، ده‌لیم وه خه‌زران) له‌م به‌ره‌یه‌ن.
ئه‌مانه به‌گشتی ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ئارین.
په‌یدا بوونی کورد
وه‌ك باسمان کرد کورد له ڕه‌گه‌زی ئاریه له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوه وه یان چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زایین کۆچیان کردوه بۆ کوردستان که کورد له مادده‌کانیش کۆنترن که به کورد و مادد یان وتوه ماددیان، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی که‌وتونه‌ته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئاوانیش هه‌ر به مادد ناسراون.
کوردستانیش ده‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به درێژای ڕووباری دیجله و چیاکانی زاگرۆس وه تا که‌نداوی عومان ڕۆشتوه، له ڕۆژئاواش به درێژای ڕووباری فورات ڕۆشتوه به درێژای زنجیره شاخی (تورسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه به‌گشتی جوگرافیای کوردستان ده‌گرێته‌وه که ته‌نها ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی دانی به‌م جوگرافیایه‌دا ناوه، وه له مێژوه‌که‌ی ئه‌مین زه‌کی به‌گدا له سه‌ره‌تادا باسی لێوه کردوه.
هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده مێژوونوسان کورد به‌وه زیاتر ناوزه‌نگ ده‌که‌ن له‌و حه‌وت هۆزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌موو مێژوونوسان له سه‌ری یه‌کگرتوون به ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانیشه‌وه وه به هه‌مان شێوه مێژوونوسانی ناوچه‌که وه مێژوونوسانی کورد.
یه‌که‌م: گۆتی یان (جودی) ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێیه‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
چواره‌م: کاردۆخی یان کاری
پێنجه‌م: هۆری
شه‌شه‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
حه‌وته‌م: مادد
به‌و نیشتمانه‌ی که پێی ده‌وترێت کوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که کوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه
به‌ڵگه‌ی مێژووی پاشماوه دێرینه‌کان وا باسیان کردوه که کوردیان به پێنج سه‌رده‌مدا دابه‌ش کردوه.
١- سه‌رده‌می پێش مێژوو: که چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین تا ساڵی ٣٦٠٠ی پێش زاین که گۆتیه‌کان دوو سه‌ده حوکمیان کردوه ئه‌ویش به له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای (نه‌رامسینی کوڕی سه‌رگۆن) به ده‌ستی گۆتیه‌کان که ئه‌م مێژووه زۆر ڕوون و ئاشکرا نییه.
٢- سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌که‌د و ئاشوری و عیلامیه‌کاندا ساڵی ٣٦٠٠ی پ.ز تا ساڵی ٨٥٣ی پ.ز واتا کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (که‌یقوبادی کوردی) یان سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی مادد.
٣- له ساڵی ٨٥٣ی پ.ز تا ٥٥٠ی پ.ز به سه‌رده‌می له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای مادد به‌ده‌ستی (که‌یخوسره‌وی گه‌وره‌ی پارسیا که به سیروس اعظم ) ناوبانگی ده‌رکردبوو ده‌ست پێ ده‌کات له دوای ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی(که‌یخوسره‌وی گه‌وره) مادده‌کان ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی پارسیا.
٤- ٥٥٠ی پ.ز تا سه‌رده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره کورده‌کان جاروبار فه‌رمانڕه‌واییان کردوه به‌ڵام زیاتر هه‌ر ژێر ده‌سته بوون.
٥- کورده‌کان له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلام به‌دواوه: ئه‌ویش مێژوونوسان به سێ قۆناغی گرنگ باسیان کردوه.
ئه‌مانه‌ی که خستمانه ڕوو ته‌نها بۆ ناساندنی کورد بوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای کورده‌کانه‌وه بدوێین له ڕاستیدا ناتوانین به‌چه‌ند نوسینێك وه به‌ڵکو به‌چه‌ند په‌ڕتوکێکیش ڕوونیان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ته‌نها بۆ ناساندنی کورد و کوردستانه.
لاپه‌ڕه: ١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥
|
|
|
|
|
|
|
|
| لێدوانی خوێنه‌ران |
|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [٤] |
 |
12.30.2007 12:27:21 GMT |
زۆرده‌ستخۆشيتان لێ ده‌که‌م به‌ڕاستی من نه‌مئه‌زانی ئه‌م زانیاریانه‌سوپاس بۆئێوه‌خواجه‌زاتان بداته‌وه
maryam
|
|
|
|
 |
09.08.2007 22:23:10 GMT |
ده ستت خۆش بێت کاک ماکوانی به ڕێز بۆ شیکردنه وه که ت ،هیوادارم خوای گه وره بۆت بکات به ئه جری دنیا‌و قیامه ت. امین
ئه زیز
|
|
|
|
 |
08.30.2007 13:44:18 GMT |
زۆر سوپاس بۆئئ بۆئه‌م زانیارییه خوا جه‌زای خئ رتان بداته‌وه براستی من سه‌یرم ئه‌هات که‌ئه‌یان گوت زه‌رده‌شت پئ غه‌مبه‌ره قه‌دباوه‌رم ناکرد به‌لام ئئ وه‌توانیتان زۆربه‌جوانی تئمبگه‌یه‌نن دووباره‌خواجه‌زاتانب داته‌وه ٣٠.٨.٢٠٠٧
nihajat
|
|
|
|
 |
07.24.2006 20:08:19 GMT |
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه ماکوان، به‌ڕاستی من ده‌مێک بو تینووی بابه‌تێکی وا بووم، زۆر سوودم له بابه‌ته‌که وه‌رگرت. به‌ڕاستی زۆر به‌ڕوونی بابه‌ته‌که‌ت شی کردۆته‌وه.، من ده‌مێك بوو پێویستم به‌و به‌ڵگانه هه‌بوو تا چاکتر بتوانم ڕاستی ئیسلام بسه‌لمێنم به به‌ڵگه‌وه بۆ چه‌ند که‌سانێك که به‌رده‌وام ئیسلام تاوانبار ئه‌که‌ن به دابه‌شکردنی کوردستان.
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش. هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت.
ئه‌حمه‌د
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|