|
سه‌ره‌تا
:: قورئانی پیرۆز
:: ئیعجازی قورئان
|
چاپی بکه
لێدوان بنێره
بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت
|
له‌لایه‌ن: : ماكوان |
خوێنراوه‌ته‌وه: ٦١٠ |
ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٧/١٩ |
ئه‌م وتاره پاشه‌كه‌وت بكه
|
|
|
|
|
بۆچی ئایینمان هه‌ڵبژارد؟
به‌تایبه‌ت ئیسلام؟!
بۆ باسکردن و ده‌مکوتان له ئایین پێوستمان به چه‌ند بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی هه‌یه:
١- شاره‌زابوون له زمانی ئایینه‌که
٢- ئاگاداربوون له جێگا و کاتی ئایینه‌که؛ واتا زانین له مێژووی ئه‌و ئایینه که باسی ده‌که‌ین
٣- لێکۆڵینه‌وه له بنه‌ڕه‌تی یاسا و ڕێساکانی ئه‌و ئایینه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گونجاوه بۆ فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئایین کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه بۆ بڕوابوون به‌و ئایینه‌ی که هه‌ڵیده‌بژێریت. پێویسته خاوه‌نی هه‌ندێك بیردۆزه‌کانی ژیان بێت که بێجگه له‌و ئایینه که‌س داهێنه‌ری نه‌بووبێت و زاده و ده‌ستی هیچ زانایه‌ك و فه‌یله‌سووفێك نه‌بێت، ته‌نها ئه‌و ئایینه خۆی داهێنه‌ری بووبێت.
له هه‌مان کاتدا ده‌بێت ئایین له مێژووی زانستی بووندا، بنه‌ما مێژووییه‌کانی ئه‌و ئایینه هاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ زانسته‌کانی مێژووی زانکۆکانی جیهان و له‌گه‌ڵ زانا ناوداره‌کانی جیهان هاوڕا بن، واتا مه‌به‌ست زانسته تازه‌کانی جیهانه که دۆزراونه‌ته‌وه.
له پاشاندا ده‌بێت ئایین خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تر بێت که بریتییه له هاوسه‌نگی و هاوکێشه‌ی ژماره‌یی-هاوکێشه‌ی ماتماتیکی و ڕێکخستنی پێوه دیار بێت که جێگای سه‌رنجی بڕوادارانی ئه‌و ئایینه بێت.
به‌گشتی ده‌بێت کۆمه‌ڵێك زانست بدات به ده‌سته‌وه، كه ئایینه‌که جێگای سه‌رنجی ئایینمه‌نده‌که و ئه‌وه‌ی که دوای ده‌که‌وێت و ئه‌ویش که بانگه‌وازی بۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ زانا و بیرمه‌نده‌کانیدا؛ واتا ئه‌و ئایینه ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌کی خورافی دا به ده‌سته‌وه یان به شێوه‌ی ئه‌ندێشه‌یی بێته ناو ژیانمانه‌وه، ئه‌وه به که‌ڵکی بیری مرۆڤایه‌تی نایه‌ت ته‌نها وه‌ك بیرێکی مرۆڤایه‌تی یان وه‌ك فیکرێك یان وه‌ك فه‌رهه‌نگێکی کۆمه‌ڵگا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پیاده ناکرێت.
ئایین ده‌بێت جێگای په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤ بێت له ڕووه زانستییه‌که‌یه‌وه. به‌ته‌نها خۆی ده‌بێت زانکۆیه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت.
مرۆڤی بیرمه‌ند و چاکه‌خواز بۆ کۆمه‌ڵگا دروست بکات. ده‌بێت ئه‌و ئایینه خۆی هه‌مه‌لایه‌نه بێ و پێویستی به زاده‌ی مرۆڤ نه‌بێت یان پاشکۆی فیکرێکی تر نه‌بێت. هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی خۆی خاوه‌نی په‌خشی بێت.
ئه‌مه گرنگترین بنه‌مایه بۆ دین ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایینه داڕێژه‌ری یاسا و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا و دروستکردنی تاکی ڕۆشنبیر، ڕامیاری، ئابووری هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌کانی تر نه‌بێت ئه‌وه پێی ناوترێت ئایین به‌ڵکوو وه‌ك ئاماژه‌مان پێ‌کرد ته‌نها فیکرێکه له میانه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی کۆنکرێتی هیچ ناوێکیتری لێ نانرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و کولتووری تایبه‌تی خۆی بێت واتا نه په‌یوه‌ست بێت به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه ئه‌و ئایینه بتوانێت خۆی به جیهانی بکات ئه‌مه‌ش سه‌ره‌کیترین بنه‌مایه بۆ ئایین.
له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ هاوکێشه‌یه‌کی تری فه‌لسه‌فی که ده‌بێت له‌ناو ئه‌ینه‌که‌دا ده‌ربچێت تا فه‌یله‌سوفه‌که بکرێته مۆرکی ئایینه‌که دوو ڕێگای سه‌ره‌کی بگرێته خۆ:
یه‌که‌م: نهێنیه‌کانی بوون و دۆزینه‌وه‌ی ته‌نها له ڕێگای پرێستی ئایینه‌که‌وه.
دووه‌م: ڕێگای مه‌عریفی و فکری یان ئه‌قلانی که ئه‌ندێشه و ڕاستی له‌یه‌ك جیا بکاته‌وه.
به‌کورتی ئه‌مه پێناسه‌ی منه بۆ ئایین وه هه‌ر له‌م ڕێگایه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له ئاییندا بدۆزێته‌وه، ده‌رگای نهێنیه‌کانی ژیان بکاته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر پێوه‌رت نه‌بێت بۆ ئایین هه‌میشه ئایین وه‌کو ئه‌ندێشه سه‌یر ده‌که‌یت وه که‌سێک بێ باوه‌ڕو بێ ئایینت لێ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌رچی ئاستی خوێنده‌واریت به‌رز بێت وه یان به پێچه‌وانه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پرسیارێك ده‌خه‌ینه ڕوو ئایا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که ئایینیان هه‌ڵبژاردوه که له نێوان چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا خه‌ڵکی گرتۆته خۆ که هه‌ر ئایینه فه‌یله‌سوف وزانا وبانگه‌وازکه‌ر و به‌هره‌مه‌ندی هزری....هتد دروست کردوه ئایا ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان نه‌زان و دواکه‌وتون؟
به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن سه‌رلێ شێواون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به بیری ته‌سکی خۆیان بیر ده‌که‌نه‌وه وه ئه‌وانه‌ش زۆر که‌من.
بۆ ئه‌م لێدوانه‌مان پێویستمان به‌وه هه‌یه که چۆن له ئایین تێبگه‌ین سه‌ره‌کی ترین پرسیاره که خۆی زیت ده‌کاته‌وه له به‌رده‌ماندا چونکه هه‌موو ئایینێك له دوای په‌یامبه‌ره‌که‌ی ده‌بێت په‌رتوکێك له دوای خۆی به‌جێ بێڵێت تا مرۆڤه‌کان بزانن په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و ئایینه چییه ئه‌م په‌یڕه‌و پرۆگرامه‌ش ده‌بێت جیاواز بێت له به‌رنامه‌کانی تری سه‌ر زه‌وی وه‌ك ئاماژه‌مان پێ کرد له‌سه‌ره‌وه ده‌بێت له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی تر نه‌چێت وه خۆی خاوه‌نی په‌خشی تایبه‌تی خۆی بێت، ئالێره‌وه خۆمان ده‌که‌ین به‌کۆڵانی بابه‌ته‌که‌ماندا و تا له‌ماڵی نووسینه‌که‌مدا بچینه ژووره‌وه و له دیوه‌خانی ناوه‌رۆکه‌که‌یدا دابنیشین.
به‌هه‌مان شێوه کاتێك باس له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌که‌نی جوانترین په‌رتوکی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کردوه که بریتیه له (قورئان)، وه‌ك پێشتر باسمان کرد ده‌بێت ئه‌م په‌رتوکه که بۆ په‌یامبه‌ری ئازیز هاتۆته خواره‌وه (علیه سلام) بزانین چه‌ند زانست و هونه‌رو جوانی و بنه‌ماکانی (دیالێکتیکی) تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت که ده‌توانین بڵێین دڵی ئایین په‌رتوکه‌که‌یه‌تی که هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و په‌رتوکه‌وه‌یه وه ده‌شبێت خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌نا به‌که‌ڵك نایه‌ت و سوودی لێ وه‌رناگیرێت بۆیه (قورئان) دابه‌شکراوه به چه‌ند به‌شێکه‌وه که هه‌ر به‌شه زانستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك {ڕه‌وانبێژی، مێژووی، یاسادانان، جێبه‌جێ کردن، ژماره‌ی، چیرۆك، فیزیکی، که‌ونی.....هتد}.
بۆ ئه‌م شیکردنه‌وه‌یه تێگه‌یشتن له سروشتی ئه‌م بابه‌ته ده‌توانی سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕانه بکه‌یت.
[www.amaneena.com]
[www.55a.net]
[www.khayma.com]
[www.islampedia.com]
[islamyesterday.com]
[www.islamicmedicine.org]
[www.islamicmedicine.org]
|
|
|
بابه‌تی پێوه‌ندیدار
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌م زانسته
ژیان له سایه‌ی قورئاندا
|
|
|
|
|
|
|
|
|