|
وه‌ڵامێك بۆ تووتییه‌كان
له هه‌موو ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێك وشه په‌یوه‌سته به مۆرکی ئه‌و به‌رنامه‌یه و وه‌ك زاراوه به‌کار ده‌هێنرێت. یه‌کێك له‌و وشانه که ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌کاری هێناوه بریتییه له وشه‌ی (أ‌نفال) که وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و ناوی سووره‌تێکی قورئانییه و سووره‌تی ژماره هه‌شته که له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م وشه‌یه له زمانی کوردی‌دا واتا (ده‌ستکه‌وت) یان ئه‌و چه‌ك و شتومه‌کانه‌ی که له جه‌نگدا به‌جێ ده‌مێنێت. هۆکاری دابه‌زینی ئه‌م سووره‌ته‌ش بۆ کافره‌کانی جه‌نگی به‌در دابه‌زی که له‌و شه‌ڕه‌دا دۆڕان و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که موسڵمانان ده‌ستیان که‌وت. وشه‌ی ئه‌نفال سه‌رچاوه‌که‌ی له (النفل) واتا کۆکراوه یان له‌ناو عه‌ره‌بدا به مانای چاکه‌ش دێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه وه‌ك له پێشه‌وه‌ش باسمان کرد که ئه‌م وشه هۆکاره‌که‌ی ئه‌و جه‌نگه بوو که له‌نێوان موسڵمانان و کافره‌کاندا بوو له (بدر)دا، به‌ڵام ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عس (ئه‌نفالی) به‌کار هێنا بۆ زنجیره‌هێرشێك بۆ سه‌ر گه‌لی کوردی موسڵمان بۆ ئه‌وه‌ی ڕای گشتی عه‌ره‌بی و جیهانی ئیسلامی پێ چه‌واشه بکات.
ئه‌م زنجیره‌هێرشه به‌ربڵاوه سه‌ربازییه بۆ جێبه‌جێکردنی، حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتراکی که‌سێکی بۆ هه‌ڵبژارد به ناوی (علی حسن مجید) که ئامۆزای (صدام)ی سه‌رۆكکۆماری عێراق بوو. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سوپایی له کوردستان دایه ده‌ست (علی حسن مجید) که ناسرا بوو به (علی کیمیایی).
یه‌که‌م کوشتوبڕی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌م ڕژێمه عه‌لمانییه له نیوه‌شه‌وی (٣٠.٠٩.١٩٨٣)دا بوو که (٨٠٠٠) با‌رزانی بێسه‌روشوێن کران له پاشاندا زنجیره‌ی ئه‌نفالی (صدام) له مانگی ٢ی ساڵی (١٩٨٨)ه‌وه ده‌ستی پێ کرد و تا مانگی ١٠ی (١٩٨٨) به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ی حکوومه‌تی به‌عسی ئیشتراکی به سه‌دان هه‌زار کورد له بیابانه‌کانی (عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان) له ناو زیخ و لمدا به‌کۆمه‌ڵ ڕژێمی (صدام) له‌ناوی بردن و زینده‌به‌چاڵ کران.
ئه‌م پرۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکوومه‌تی به‌عسه، نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی بوو که له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه عه‌لمانییه‌وه داڕێژرا به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی نه‌ژادی کورد و نه‌هێشتنی کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی و ئه‌و هێز و له‌شکرانه‌ی عێراق که ڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان کرد بریتی بوون له:
١- له شکری یه‌ك و پێنج له سوپای عێراق
٢- به‌ڕێوبه‌رێتیی گشتیی ئاسایش (أمن) (ده‌زگای پاراستنی عێراق)
٣- میلیشیا کورده‌کانی سه‌ر به حیزبی به‌عس (جاشه کورده‌کان)
٤- چه‌ندین کۆمه‌ڵی سه‌رباز و لقه‌کانی دیکه‌ی ئاسایش (إستخبارات) له کوردستان
٥- ده‌زگای سیڤیلی عێراقی (جیش الشعبي)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ته‌نیا عه‌لمانییه‌کان یان جوانتر بڵێم ئه‌وانه‌ی که دژ به ئیسلامن ئه‌م وشه‌یه به‌کار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی که ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردوویه‌تی به کورد.
ئێمه چه‌ند پرسیارێك ده‌که‌ین له‌و تووتییانه:
١- ئایا حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتراکی حیزبێكی ئیسلامی بوو یان حیزبێکی سۆسیالیزمی بوو که ئێستاش زۆربه‌ی کورده‌کانی ئێمه ده‌یانه‌وێت ڕێوشوێنی ئه‌و ون نه‌که‌ن و له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و ڕژێمه بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ستم له فیکری حیزبی به‌عسه؟!
٢- ئه‌و سوپا و له‌شکرانه‌ی که به‌شدار بوون له‌و زنجیره هێرشانه‌دا که ناو نرا به (ئه‌نفال)، ئایا له‌شکری ئیسلامی بوو؟ کام جاش و ئه‌من و ئیستیخبارات له مزگه‌وته‌کانه‌وه په‌روه‌رده بوون یان به دیوێکی تردا کام موسته‌شار و ئامرسریه له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامییه‌کانی کوردستاندا بوون؟ به‌ڵکوو هه‌میشه ئه‌مانه خه‌ڵکانێکی شه‌رواڵپیس و مه‌یخۆر بوون، ئه‌وانه‌ی که ئێوه به شۆڕشگێڕتان ده‌زانین و له‌ناو ڕیزی شۆڕشگێڕه کورده‌کاندا بوون، ئه‌وانیش ده‌ستیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه به‌عسه بۆگه‌نه.
٣- وشه‌ی ئه‌نفال له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ کافر و هاوبه‌شخوازه‌کان دانراوه، به‌ڵام گه‌لی کورد گه‌لێکی موسڵمانه. به‌ڵام ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌زۆر بمانکه‌نه بێباوه‌ڕ و کافر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه ده‌ڵێن ئیسلام ئه‌مه‌ی کردووه.
توتییه‌کان به‌س بۆ ناچن له سه‌رچاوه‌که‌ی بخوێننه‌وه تا تێبگه‌ن له بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وشه‌یه بۆ هه‌میشه بوونه‌ته تووتی و دوای وشه‌ی گێڕاوه که‌وتوون؟! بۆ ناخوێننه‌وه تا فێر بن؟! خۆ (کانت) ده‌ڵێت ئازا بن سوود له ئه‌قڵتان وه‌ربگرن، ئازا بن فێر بن، ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرن گوێ له کانتی فه‌یله‌سوف بگرن.
٤- ئه‌گه‌ر ئیسلام وشه‌ی ئه‌نفالی تێدا بێت و ئێوه ده‌ڵێن که به‌رامبه‌ر به کورد به‌کار هاتووه، ئێمه‌ی موسڵمانیش ده‌ڵێین ڕاسته، به‌ڵام حیزبی به‌عس ته‌نها سوودی له ناوی وشه‌که وه‌رگرتووه و وه‌ك زاراوه به‌کاری هێناوه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌مووتان وشه‌ی (شه‌هید) به‌کار ده‌هێنن بۆ مردووه‌کانی خۆتان که وشه‌ی (شه‌هید) ته‌نها ئه‌م وشه‌یه ئیسلام پێشکه‌شی فه‌رهه‌نگی مرۆڤایه‌تی کردوه خۆ ئه‌ویش ئیسلام خاوه‌نێتی که‌واته ئه‌م وشه‌یه هیچ په‌یوه‌ست نییه به گرووپ و کۆمه‌ڵێکی عه‌لمانییه‌وه، به‌ڵام بۆ (سوء استفاده) به‌کاری دێنن.
ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمه بیڵێم له‌م نووسینه‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیز کۆتا پێغه‌مبه‌ر نه‌بوایه، من دڵنیا بووم له‌وه‌ی که خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رێکی تری بۆ کورد ده‌نارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوفری کوردی پیسترین و قیزه‌ونترین کوفره.
دیاره ئه‌مه‌ش ته‌نها بیروبۆچوونی ماکوانه که‌سی دیکه خاوه‌نی نییه و من به‌رپرسم لێی.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|