پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١١-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٨/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: هه‌مه‌جۆره :: بابه‌ت و ئاماده‌کراوه‌کان
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: ماکوان | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ٣٨١ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٧/٢١ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هه‌رکات کوردستان بانگی کردین، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئاماده‌ین
له‌ سه‌رده‌می ئێستادا وشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆته‌ پێکی ده‌ستی {ئاپارتهید}ه‌کان که‌خه‌ریکن نیشتمان و گه‌له‌کمان به‌روه‌ هه‌ڵدێرێکی زۆر سه‌خت ده‌به‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ پاشه‌ڕۆژی وته‌ ژه‌هراویه‌کانی خۆیان بکه‌نه‌وه‌ که‌چی به‌سه‌ر گه‌ل و میلله‌ته‌کمان ده‌هێنن.
له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که‌ئه‌م وشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌یان کردۆته‌ ویردی سه‌ر زمانیان هاوڕاشن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نۆی جیهانی (جیهان گیری) که‌ ئه‌م بیره‌ ڕچاوی هیچ سنوورێك ناکات به‌ڵکو بۆ تێكدانی کلتوری نه‌ته‌وه‌کانه‌ ده‌یه‌وێت هه‌موو مرۆڤه‌کان له‌یه‌ك کلتور و فه‌رهه‌نگدا کۆبکاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆره‌ نه‌ته‌وه‌یانه‌ هه‌میشه‌ له‌ زکری (جیهان گیری) ده‌ف ژه‌نن .
له‌ راستیدا ئه‌مه‌ بانێکه‌ و دووکه‌ڵ!!!
بۆیه‌ په‌نده‌که‌ به‌ته‌واوتی نانوسم له‌ به‌ر ئه‌وی شایه‌نی ئه‌و {ئاپارتهید}ه‌نیه‌ ..
چونکه‌له‌ ڕاستیدا ئه‌وان شێوه‌و ڕوخساری میلله‌ته‌که‌مان به‌ره‌و ڕه‌گه‌ز په‌رستی و فاشیزمی ده‌به‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریشیان بۆ هات وه‌ك(کڵاشی په‌ڕۆ).. هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.!!
ئه‌و کات ناوی خۆیان ده‌نێن مرۆڤ دۆست ئێمه‌ مرۆڤه‌کانمان خۆش ده‌وێت و پیاده‌ی فیکری (هیومانتیزم) ده‌که‌ن له‌ژێریشه‌وه‌ خه‌ڵکی سڤیل فێری ڕق له‌ گه‌لانی ده‌وروپشتی خۆیان ده‌که‌ن که‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ ڕێ خۆش که‌ره‌ بۆ داگیر کردنه‌وی وڵاته‌که‌مان جارێکیتر که‌ ترسناكترین کاره‌ دایانه‌وێت له‌ ناو میلله‌ته‌که‌ماندا بڵاوی بکه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ناخی گه‌لی کورد پڕه‌ له‌خۆشه‌وستی و ڕێز و پیاوه‌تی ده‌ڵه‌ده‌دانی هه‌ژاران ورێز له‌ میوان گرتن له‌ کڵێشه‌ی کوردی پێك هانیوه‌ که‌ ئه‌م خسڵه‌ته‌ کورد له‌ ئیسلامه‌وه‌ فێری بووه‌ وه‌ پێغمبه‌ری ئازیز (علیه‌ سلام) ده‌فه‌رموێت {هه‌رکه‌س بڕوای به‌ خوا و ڕۆژی دوای هه‌یه‌ با ڕیز له‌میوانه‌که‌ی بگرێت).
دیاره‌ ئه‌م کلتوره ‌ئیسلام به‌خشی به‌ کورد، به‌ڵام ئه‌و بۆره‌ نه‌ته‌وه‌یانه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م بیره‌ جوانه‌ له‌ناو‌ خه‌ڵکی وڵات نه‌هێڵن له‌ قسه‌ی زلی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ به‌هه‌لپه‌رستی و به‌هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وی قانزاجی خۆیان له‌ بواری سیاسیدا ئه‌م بیره‌ بهێنه‌وه‌ کایه‌وه‌ تا ده‌سڵاتی بۆگه‌نی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکی موسڵمانی کوردا، چونکه‌ باش له‌وه‌ تێگه‌یشتون که‌ ئیسلام ناهێڵێت سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵکی کوردستان بدزن و به‌هه‌ده‌ری به‌رن.
وه‌ پاشان خه‌ڵکی موسڵمانی کورد به‌وه‌ چه‌واشه‌ بکه‌ن که‌ گوایه‌ بێجگه‌ له‌ زمانی خۆتان زمانی بێگانه‌ با به‌سه‌رتاندا زاڵ نه‌بێت له‌ هه‌مان کاتدا فێربونی زمانی گه‌لان واتا تێگه‌یشتن له‌ کلتوری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ هه‌موو مه‌به‌سته‌که‌ش زمانی قورئانه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێجگه‌له‌ عه‌ره‌بی هه‌ر زمانێکیتر بزانیت ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ ده‌یانه‌وێت به‌مه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ مێشکی کوردا لابده‌ن و‌ به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌وه‌ کورد پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌ که‌ گوایه‌ ته‌نها به‌ بیری نه‌ته‌ویه‌تی ئێمه‌ ده‌توانین وڵات دروست بکه‌ین که‌ ئه‌م وته‌یه‌ تانها وته‌ی نه‌فامه‌ ڕاسیسته‌کانه‌، چونکه‌ بیری نه‌ته‌وا‌یه‌تی له‌ ڕاستیدا کۆمه‌ڵێك هه‌ست و سۆزه‌ له‌ ناخی مرۆڤدا دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌م بیره‌ خاوه‌نی هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسی، ئابوری و یاسایی نییه‌ .
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێکرد ته‌نها وته‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌ بۆ فریودانی خه‌ڵکی کورد و ده‌یانه‌وێت بیری {ئۆپۆرتۆتیسم}بۆ خۆیان بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ته‌نها بۆ پله‌و پایه‌ی سیاسی و ئابووری له‌ ناو گه‌لدابه‌ده‌ست بێنن.
وه‌ بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته ‌هات به‌ خه‌یاڵمدا بینوسم بیخه‌مه‌ سه‌ر په‌ڕاو تا خوێنه‌ری کوردی موسڵمان لێان‌ بگه‌ن که‌ ئه‌م جۆره‌ وشانه ‌به‌کارده‌هێنن به‌رانبه‌ر به‌ موسڵمان هه‌مووی ئه‌ندێشه ‌و هیچیتر ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وا‌یه‌تی فیکرو مه‌نهه‌جێکه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌وا ئێمه‌ش پێی ڕازین ونکۆڵی لێ ناکه‌ین ، به‌ڵام بیری نه‌ته‌وا‌یه‌تی ده‌بێت له‌ ته‌نێشت ئایدۆلۆژیاکه‌وه‌ بگاته‌ ئه‌نجام وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ کرد نه‌ته‌وا‌یه‌تی ته‌نها هه‌ست وسۆزی مرۆڤه‌ بۆ نیشتمانه‌که‌ی له‌وه‌ به‌ ده‌ر نییه‌ یان ده‌بێت دێمۆکراسی خواز بیت یان چه‌پ، ڕاست له‌گه‌ڵیدا به‌کار بێنیت یان هه‌ر ئایدۆلۆژیاکی تر بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، که‌واته‌ ئیسلام زۆر شیاوه‌ بۆ هه‌ر که‌سێك نه‌ته‌وه‌ی نێت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ فکرێکی تر پاشکۆی نه‌ته‌وه‌ی بن ئێمه‌ش به‌فکری ئیسلامی .
پێش ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ ده‌رخه‌م پشتر پێتان ده‌ڵێم بنه‌ره‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کامانه‌نن........

١- سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی: واته‌ خۆشه‌وستی بۆ نیشتمان خاكو خۆڵه‌که‌ی و کێشه‌که‌ی له‌ ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه‌.
٢- هه‌وڵدان بۆ ڕزگار کردنی کوردستان وپشتگیری مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان .
٣- به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ هه‌موو بوا‌ره‌کاندا .
٤- به‌کار هێنانی بیرێك بۆ بشتگیری له‌ مافی نه‌ته‌وه‌یه‌تی .
٥- پارستنی ژینگه‌ی کوردستان له‌ هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌.

به‌ گشتی ده‌توانم بڵێم ئه‌مه‌ ته‌وه‌ری باسه‌که‌مانه‌ که‌ نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له‌ سه‌ر داڕشتوه‌ له‌مه‌ زیاتر هیچ بنه‌مایه‌کیتری نییه‌.
هه‌میشه‌ ئێمه‌ وه‌ك مۆسڵمان کارمان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌ له‌ پێناویدا جه‌نگاوین به‌وه‌ ڕازی بوین .
پێغه‌مبه‌ری ئازیز(علیه‌ سلام) له‌ ته‌وه‌ری باسی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت من احذ من الآرض شیئا بغیر حقه‌ خسف به‌ یوم القیامه‌ الی سبع ارضینرواه‌ البخاری
وه‌ پاشان ده‌فه‌رموێت العن لله‌ من غیر منار الآرض رواه‌ مسلم

مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (علیه‌ سلام )که‌ هیچ که‌س بۆی نییه‌ خاکی که‌سێکیتر داگیر بکات چۆن ئه‌گه‌ر مافمان داگیر بکرێت موسڵمان خه‌بات ناکات له‌ پێناو خاک و خۆڵی وڵاته‌که‌ی خۆیدا که‌ واته‌ ئێمه‌ به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمانی ده‌زانین و هه‌راجی پيوه‌ناکه‌ین کورد هه‌یه‌تی به‌سه‌ر که‌سدا نافرۆشینه‌و چونکه‌ ئه‌و که‌سانی که‌ زۆر باس له‌ بیری نه‌ته‌وه‌ی ده‌کات دیاره‌ ئه‌و جاش بووه‌ ده‌یه‌وێت به‌وه‌ قسه‌ زلانه‌ داپۆشن که‌ سه‌دان نموونه‌ی له‌و‌ جۆره‌ له‌ بار ده‌ست دایه له‌ جێگاو کاتی خۆیدا ده‌ی خه‌ینه‌ڕوو.
به‌ڵام له‌ راستیدا هه‌ر موسڵمانه‌ جنگاوه‌ له‌ پێناوی شه‌ره‌ف که‌رامه‌تی میلله‌ته‌که‌ی خۆی داو وه‌ نموونه‌ی باشمان له‌به‌ر ده‌ست دایه‌ بۆ باس کردنی که‌ زۆربه‌یان له‌ مزگه‌وت و حوجره‌کان ده‌رچون داکۆکیان له‌ مافی میلله‌ته‌کمان کردوه‌ بێ پسان له‌ کۆندا تا ئه‌م ڕۆیش که‌سێك ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه‌ له‌ ره‌فتار و کرده‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی به‌ر چاو بگرێت به‌ڵام ئێوه‌ی به‌ ناو پارێزه‌ر له‌ نه‌ته‌وه. به‌سه‌دانتان تابوری پینجه‌م بوون و نازناوی وڵات پاره‌زتان نابوو له‌ خۆتان که‌ی په‌روه‌رده‌کراوی قورئان رۆژێك له‌ ناو ریزه‌کانی دوژمن بوون به‌ جاش یان هه‌میشه‌ له‌ ناو زیندانه‌کانی داگیرکه‌ران وشه‌ی یه‌کتا په‌رست و باسیان له‌ مه‌زڵومی میله‌ته‌کیان ده‌کرد هه‌ر گیز رازیش نه‌بوون له‌ناو خانه‌وده‌کانیاندا که‌سی خۆ فرۆشی تێدا بێت که‌ سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامی براکه‌ی خۆی به‌ده‌ستی خۆی ده‌یکوژیت ئیسلام سه‌رکرده‌و پیاوی وا پروه‌رده‌ ده‌کات .
له‌ کاتێکدا که‌ بنه‌مایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بریتیه‌ له‌ زیندو کردنه‌وه‌ی کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ت که‌چی ئێوه‌ی به‌ ناونه‌ته‌وه‌یی بێجگه‌ له‌ کلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆتان هه‌موو کلتورێکی ڕۆژئاواتان قوبوڵه‌ جارێك نه‌مان دی جلی کوردی و سه‌رو فێستی کورده‌واری له‌ سه‌ر ئافره‌ته‌کانتان ببینین یان له‌ به‌ری بکه‌ن به‌ڵام ئاماده‌ن بۆ له‌ به‌ر کردنی هه‌موو جۆره‌ جلو به‌رگێکی بێگانه‌،یان کوا جلی کوردی پیاوانتان بۆ جارێك له‌به‌رتا نه‌کرد یان نمانه‌وێت له‌ به‌ری بکه‌ن به‌ڵکو تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ کڵاو جامانه‌کان مه‌ده‌ن که‌ به‌ کۆنه‌په‌ره‌ست دیده‌ن له‌ قه‌ڵه‌م به‌ڵام ئێمه‌ شانازیمان به‌ جامانه‌ی کوردیه‌وه‌ کردوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ مزگه‌وته‌کان وانه‌ی ئایینیان ده‌خوێند ده‌بوو کلتوری خویان ون نه‌که‌ن که‌ سه‌ره‌کی تریان سیمای نه‌ته‌وه‌یه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ جلو به‌رگ ته‌نانه‌ت سه‌رکرده‌ ئیسلامیه‌کانی کۆن ونوێ هه‌ر شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن به‌رده‌وام له‌به‌ری ده‌که‌ن.
یان کوا پاراستن له‌ ژینگه‌ کوردستان کاتێك کوردستان پێویست به‌ ئێوه‌ بۆ چون هه‌موو که‌ره‌سه‌کانی ئاو دیو کران ته‌نات بۆرو هه‌رچی ترمان بۆ بایبای لێکرا یان که‌ره‌سه‌ خزمات گوزاریه‌کان له‌ولاوه‌ بۆستێت، له‌ هه‌مووی ماڵ وێران که‌رتر شه‌ری ناوخۆ بوو لاوه‌کانمان بووه‌ قوربانی کورده‌یه‌تی که‌چی هه‌ر هه‌ڕاجی کوردایه‌تی ده‌که‌ن به‌سه‌رمانادا‌.
له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتمان وابێت هه‌ر ڕۆژه‌ وه‌ك مه‌دلیا به‌ده‌ست دوژمنانه‌وه‌ هه‌ڵتان بسوڕینن یان وه‌ك سه‌تڵ ده‌ستاو ده‌ستان پێبکه‌ن له‌ بیرتان نه‌چێت کاتی خۆی هه‌ر ئه‌و ڕۆژئاویانه‌ بوون وڵاته‌که‌مانی کرده‌ چوار به‌شه‌وه‌ که‌ ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێت ماست ره‌شه‌ ئێوه‌ ده‌ڵین نه‌ك ڕه‌ش به‌ڵکو‌ ده‌ڵێن قیره‌ !!
یان ده‌تانه‌وێت موسڵمانان له‌ سیاسه‌ت دوور بخه‌نه‌وه‌ له‌ کاتێکدا سیاسه‌ت هه‌ستیارێکی زۆر دژواره‌ جاری وا هه‌یه‌ مرۆڤێکی سیاسی ده‌توانه‌ت به‌ وتارێك میلله‌تێك له‌ ناو به‌رێت یان ڕزگار بکات جا ئه‌گه‌ر وا بێت بۆ موسوڵمان به‌شدار نه‌بێت له‌و سیاسه‌ته‌دا له‌ کاتێکدا موسڵمان له‌ خوا ترسه‌ وه‌ك ئێوه‌ به‌سه‌ر خۆشی بریار نادات ناتوانیت به‌ ئاره‌زوی خۆی بریار ده‌ربکات یان به‌ ئاره‌زو خۆی بریار بدات.
لێره‌وه‌ به‌ئاشکرا ده‌ڵێین ئێمه‌ی موسڵمان پێش هه‌موو شتێك ڕێزی مرۆڤمان لایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ دروستی کردووه،‌ خوای گه‌وره‌ خۆی ڕێزی لێ ‌ناوه. پاشان نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆم که‌ کورده‌ خۆشمان ده‌وێت و‌ داکۆکی له‌ مافه‌کانی ده‌که‌ین. له‌ دواییدا مرۆڤی له‌خواترس و موسڵمانمان خۆش ده‌وێت به‌ ڕه‌ش- و سپی- و سوورپێستییه‌وه‌ به‌ برای خۆمانی ده‌زانین و داکۆکی له‌ مافی هه‌موو موسڵمانێك ه‌که‌ین.
بۆیه‌ ده‌ڵێم موسڵمان باشترین داکۆکیکه‌ره‌ له نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ ئیسلام بۆی داناوه‌ هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیكه‌.
له‌ کۆتایدا داوام له‌ نه‌ته‌وه‌که‌م که‌ هه‌رگیز بیر له‌ له‌ مشه‌خۆری نه‌که‌نه‌وه‌ له‌ سه‌ر نیشتمان و کوردستانی به‌ ناز چونکه‌ کوردستان خاکێکی پیرۆزه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر {نوح}(علیه‌ سلام) ده‌فه‌رموێت له‌نگه‌ری که‌شتیکه‌ت با له‌ جوودی موباره‌ك بیت جودێش خاکی کوردستانه‌.
وه‌ ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ر کات وڵاته‌که‌مان هاوری کرد لێمان ئێمه‌یش ئاماده‌ین .

لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
muslim " خوای گه وره فیرعونی ئه م ئوومه ته حوسنی نا موو بارك له ناو ببه ی ! "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠