پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
ئیسلام وئازادیی ڕاده‌ربڕین ئایینی پیرۆزی ئیسلام له ڕووی ئه‌زموونی بیروڕاده‌ربڕین ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری ئازادیی بیروڕادا، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌یش به‌ته‌نها ده‌ق نین یاخود هه‌واڵ نین هه‌ڵبژێردرێن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه به‌شێکه له بیری یونانی، به‌ڵکوو ڕووداوی دیاریکراوی ڕاستی حاشاهه‌ڵنه‌گری به‌دوایه‌کدا هاتووه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی ڕاده‌ربڕین و بیروڕاوتن له سیاسه‌ت و زانست و ته‌واوی کاروباره‌کانی ژیاندا. له ده‌قه‌کانی قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین ئایه‌ت ده‌بینینه‌وه که هانی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌ده‌ن له‌وانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمۆێت ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ النحل125 دیاره له دوای بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێك پرسیار ڕێگه‌ت پێده‌گرێت بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت دیرۆکیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن به باشترین شێوه. یان له ده‌قێکی تردا ده‌فه‌رموێت لاَ إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ البقره256 که‌واته تۆ ئازادی له بیروڕای خۆت چونکه خوای گه‌وره هه‌ڵبژاردنی داوه‌ته ده‌ست خۆت ، یان ده‌فه‌رموێت وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ الکهف29 ئه‌ی پێغمبه‌ر پێیان بڵێ ئه‌وه ئێمه راستیمان بۆ ڕوون کردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئیمان بێنن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی خۆتان ئه‌توانن هه‌ر به‌رده‌وام بن. به‌ڵام دیاره ئازادی له هه‌موو بیروڕاکانی تر بریتیه له‌وه‌ی: که مافی برانبه‌ره‌که‌ت پێشل نه‌که‌یت به‌ڵام له لای ئێمه به ناوی ئازادیه‌وه سوکایه‌تی به پیرۆزیه‌کانمانه‌وه ده‌که‌ن که‌چی ئه‌وانیه که ده‌زگایی پاراستنی مافه‌کانن به ده‌میانه‌وه پێ ده‌که‌نن ،به‌ڵکو هانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیشدا به مۆدێرن ناویان ده‌بن. له‌کاتێک ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بیروڕای خۆی ده‌رببڕیت به ده‌یان که‌س زیت ده‌بنه‌وه ناوی تیرۆریست و کۆنه‌په‌رست ده‌ده‌نه پاڵ له ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که بانگه‌وازی بۆ ئازادی ده‌که‌ن به ئاره‌زوی خۆیان بیر‌و بۆچونی خۆیان ده‌ربڕن و موسڵمان سه‌رکوت بکه‌ن به هه‌موو هاوكێشه زانست ومه‌عریفه‌کان ئه‌وه ئێوه‌ن خه‌ڵکی فێری تیرۆر ده‌که‌ن . به‌وجۆره ئه‌وه ده‌بینین له ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا که پشت ده‌به‌ستێت به تێڕوانینی ئه‌قڵی ڕچاوکردنی سوننه‌ته‌کانی خودا له‌خولقاندنی مرۆڤ. وه له خو نه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی کۆنکره‌تیه، که نابنه هۆی ڕێگرتن له ئازادی ڕاده‌ربڕین، به‌ڵکو به‌رگری لێ ده‌کات و به پێویستی ده‌زانێت. هه‌روه‌ها له بواری سیاسی‌دا ئه‌و ڕووداوانه‌ی که به دوای یه‌ك دا له جیهانی ئیسلامی‌دا ڕووی داوه له‌ووردترین کاروباردا ده‌لاله‌ت له کاروباره‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕیب ده‌که‌ن، له ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی دادوه‌ره‌ندا، له‌بواری زانستیدا به هه‌مان شێوه مرۆڤی موسڵمان بۆ په‌یڕه‌وکردن وله ئه‌ستوگرتن وئاشکراکردنی ڕاستیه‌کانی گه‌ردوونیه‌ت و کاروباره‌کانی لۆژیك و ئاشکرایی بیروڕاده‌ربڕین ، دۆزینه‌وه‌ی زانسته‌کان که زۆربه‌یان له سه‌ر ده‌ستی زانا موسڵمانه‌کان بوون . له‌هه‌مان کاتدا له‌ناو ئایینی ئیسلامدا بڕوا کردن به ژیری له ناو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا چه‌سپیوه که له ناو هیچ ڕژێمێکی ئه‌م جیهانه نه‌چسپیوه، وه‌گرنگترین ( حصانه)له ناوتاکه‌کانی موسڵماندا بریتیه له به‌ندایه‌تی و خوا په‌رستی زیاتر که فه‌زڵی خه‌ڵکی ته‌نها به‌خوا په‌رستی وته‌قوایه ده‌درێ، هه‌روه‌ك به‌خشین و لێبوردن به‌شێکی سه‌ره‌کیه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. هه‌رووها فه‌رمان به چاکه‌و نه‌هیکردن له خراپه‌که کرۆکی به‌رنامه‌ی ئیسلامه که پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردوه ((صلى الله عليه وسلم)) به‌گشتی ده‌توانین بڵێن ئازادی دیرۆك ڕاده‌ربڕین خوای گه‌وره دایڕشتوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سنووره ده‌رچوه ئه‌وکات مرۆڤ له ئاسایی ده‌رده‌چێت و چه‌ندین بواری ناوه‌زه به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپێت ژیانی وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌سه‌ر ده‌بات، یان به‌دیوێکیتردا بڵێن ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی ڕه‌هات بۆ خۆت بوێت له ڕاستیدا ئه‌مه پێشێل کردنی ئازادی برانبه‌رکه‌ته که ئازادی ڕه‌ها هاته کایه‌وه پیاو پیاو ماره ده‌کات ژنیش بۆ ژن به هه‌مان شێوه یان به هه‌زاران شتی ناوه‌زه‌یتر که ڕۆژانه ده‌یبێستین و ده‌یبینین. ئیمامی غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێتت ده‌فه‌رموێت:"ئا به‌مجۆره ئازادیی بیروڕا ده‌ربڕین ده‌بێته جه‌وهه‌ری ئیسلام و پێویستیه‌که له پێویستیه‌کانی باوڕ پێکردن پێی ". که‌واته لێره‌وه بۆمان درده‌که‌وێت که ئایینی ئیسلام ده‌رگا به‌ڕووی هێچ که‌س داناخات به مه‌رجێك سوکه‌یه‌تی به پیرۆزیه‌کانی نه‌کرێت له هه‌موو دونیا و فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهاندا هه‌ر وا بووه ئه‌گه‌ر تۆ سوکایه‌تی بکه‌یت ئه‌وه پی ناوترێت دیرۆك به‌ڵکو ئه‌وه شه‌ره و سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی شه‌ره‌کانی دونیا له وته‌ی ناشرینه‌وه ده‌ستی پێکردوه جا ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت شه‌ڕه قسه بکه‌ین ئه‌وه فه‌رهه‌نگی موسڵمان نییه ئێمه له‌و شه‌ڕه پاشه‌کشێ ده‌که‌ین و به ئاشکراش ده‌ڵێن ئێمه پیاوی ئه‌و شه‌ڕه نین له‌وه‌یاندا ئازایه‌تیمان پێناکرێ ئێوه قاره‌مانن تیدا .
وه‌ڵامێك بۆ تووتییه‌كان
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).