|
به‌ره‌و دابڕانێکی نوێ
ئوممه‌تی ئیسلامی ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ده‌وڵه‌ت و میرییه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی بێت، نه‌ك هه‌ر ده‌بێت بێ شێو سه‌ر بنێته‌وه، به‌ڵکوو به بێ ماناکانی بوون (وجود) ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو به‌هاکانی بوون و ژیان ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له فه‌له‌ستین و لوبنان و پێشتریش له عێراق، ئه‌فغانستان و شیشان وهتد... به‌ڵگه‌ی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ن.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه چه‌نده خه‌تای ده‌سه‌ڵاته، چه‌ند ئه‌وه‌نده گه‌لانی موسڵمان تاوانبارن که بواریان داوه که‌سانی نۆکه‌ری بێگانه سه‌رکردایه‌تییان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. ئه‌م باسه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت. ته‌نها ویستم ئاماژه‌یاکی پێ بده‌م وه‌ك پێشه‌کییه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته ناحکومییه‌ی خه‌ڵکانی سه‌عوودیه که به‌ته‌مان ڕۆژی (١٠)ی ره‌جه‌ب بینوێنن. ئه‌ویش به دابڕانێکی نوێ به‌رامبه‌ر هه‌موو کاڵایه‌کی ئه‌مریکایی.
له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ر ڕیاڵێك کاڵای ئه‌مریکایی پێ ده‌کڕیت، گولله‌یه‌که به دڵی فه‌له‌ستینییه‌ك یان لوبنانییه‌کییه‌وه ده‌نێیت).
شایانی باسه ئاماده‌سازی بۆ ئه‌م کاره له ڕێی کورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه ده‌کرێت.
نامه‌وێت زۆر درێژه به قسه بده‌م، هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێت زیاتر بزانێت با سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکات:
[www.islamonline.net]
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته زۆر دره‌نگ نوێنراوه (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قسه‌که‌ی ڕابردووم که وتم گه‌لانی موسڵمان تاوانبارن له خراپیی ئه‌و بارودۆخه‌ی تیایدا ده‌ژین به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و نۆکه‌ره‌وه). چونکه ئه‌مریکا زۆر له‌مێژه خوێنی موسڵمانان به‌ناهه‌ق ده‌ڕێژێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستاش ده‌ستپێ بکه‌ین هه‌ر باشه.
له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م دابڕانه کاتی نه‌بێت به‌ڵکوو به‌رده‌وام بێت.
دوا وته‌م : با هه‌موومان به‌شداری بکه‌ین له بره‌ودان به‌م هه‌ڵوێسته تاوه‌کوو هه‌موو موسڵمانانی جیهان بگرێته‌وه.
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|