پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.
هه‌مزه‌ی وه‌سڵ(همزة الوصل) و هه‌مزه‌ی قه‌تع(همزة القطع). هه‌مزه‌ی وه‌سڵ(همزة الوصل): هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه‌کرد که دوو حاڵه‌ت هه‌یه له خوێندنه‌وه‌دا؛ وه‌ستان و ده‌ستپێکردن(الوقف والإبتداء)، له‌یاساکانی ئه‌و دووانه‌ش ئه‌وه‌بوو که ده‌ستپێناکه‌ین به‌زه‌ننه و ڕاناوه‌ستین به‌جووڵه(لا نبتدأ بساکن ولا نقف علی متحرک) به‌ڵکو هه‌رده‌م وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌بێت به‌زه‌ننه‌یی(جگه له دوو حاڵه‌تی ڕه‌وم و ئیشمام) و هه‌روه‌ها ده‌ستپێکردنیش له‌سه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌بێت به‌جووڵه‌ی پیتی یه‌که‌می. زۆرێک له‌وشه‌کانی قورئان سه‌ره‌تاکه‌ی جووڵه‌ی هه‌یه(متحرک)، بۆیه ده‌ستپێکردنپێیان هیچ کێشه‌یه‌کی تێدا نییه، پیته‌که به‌و جووڵه‌یه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه که له‌گه‌ڵیه‌تی(سه‌ر یان بۆر یاخود ژێر بێت) به‌ڵام هه‌ندێ وشه‌ش هه‌ن که به زه‌ننه ده‌ستیان پێکردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ش که ئه‌سته‌مه بخوێنرێنه‌وه له‌کاتی ده‌ستپێکردن پێیان بۆیه هه‌مزه‌یه‌کیان پێشخراوه هه‌تاوه‌کو بتوانرێت ئه‌و پیته یه‌که‌مه به‌زه‌ننه‌یه له‌و وشانه‌دا به‌ئاسانی ده‌رببڕڕێن. هه‌مزه‌ی وه‌سڵ(همزة الوصل): هه‌مزه‌یه‌کی زیاده‌یه له‌سه‌ره‌تای وشه‌یه‌ک هاتووه، ده‌نگی ده‌بێت ئه‌گه‌ر لێوه‌ی ده‌ستپێبکه‌ین به‌ڵام ده‌رنابڕڕیت له‌کاتی به‌رده‌وامی خوێندنه‌وه، وه‌سڵیش به‌مانای دوای خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به پێش خۆی له‌کاتی به‌ده‌وامی له خوێندنه‌وه. ناویشی هه‌مزه‌ی وه‌سڵه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت ده‌نگی پیته به‌زه‌ننه‌که‌ی دوای خۆی بگه‌یه‌نرێت.. نمونه‌ش وه‌کقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَى عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ[النمل:٥٩] ، هه‌رسێ وشه‌کانی الْحَمْدُ ، الَّذِينَ ، اصْطَفَى به‌هه‌مزه‌ی وه‌سڵ ده‌ستیان پێکردووه، چونکه هه‌ریه‌که له لامی(الحمد) و لامی(الذین) و صادی(اصطفی) زه‌ننه‌دارن و بۆیه هه‌مزه‌ی وه‌سڵیان بۆ دانراوه. هه‌مزه‌ی وه‌سڵ له ناوه‌کان و فرمانه‌کان و پیته‌کانیشدا(مه‌به‌ست له هه‌ندێکن که وشه نین و پێیان ده‌وترێت(حرف) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا، وه‌ک (حروف الجر) هه‌یه، وه ئه‌و وشانه هه‌ندێ جار پێوانه‌یی(قیاسی) ده‌بن(به‌زۆری) و هه‌ندی جاریش بیستراوی(سماعي؛ واته ناپێوانه‌یی).. هه‌مزه‌ی وه‌سڵ له فرمانه‌کان و چۆنییه‌تی جووڵه‌کانیان له‌کاتی ده‌ستپێکردن پێیان. فرمانه‌کان فرمانی پێوانه‌یین و ته‌نها له فرمانی ڕابردوو(فعل الماضي) و داخوازی(فعل الأمر)دا هه‌ن. * له فرمانی ڕابردوودا: ئه‌ویش ته‌نها له ڕابردووی پێنج پیتی و شه‌ش(الماضي الخماسي و السداسي) پیتیدا هاتووه. * ڕابردووی پێنج پیتی(الماضي الخماسي) وه‌ک: فَمَنِ اعْتَدَى عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُواْ عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَى عَلَيْكُمْ [البقرة:١٩٤] ، اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مَّعْرِضُونَ[الأنبیاء:١] ، إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ[التوبة:١١١]. * ڕابردووی شه‌ش پیتی(الماضي السداسي) وه‌ک: وَإِذِ اسْتَسْقَى مُوسَى لِقَوْمِهِ فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ[البقرة:٦٠] ، إِلَّا إِبْلِيسَ اسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنْ الْكَافِرِينَ[ص:٧٤] ، فَانطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَن يُضَيِّفُوهُمَا[الکهف:٧٧]. * له فرمانی داخوازیدا: ئه‌ویش له داخوازی سێ پیتی و پێنج پیتی و شه‌ش پیتیدا هاتووه. * داخوازی سێ پیتی(الأمر الثلاثي) وه‌ک: فَقُلْنَا اضْرِب بِّعَصَاكَ الْحَجَرَ[البقرة:٦٠] ، وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ[یوسف:٣١] ، كَانَا يَأْكُلاَنِ الطَّعَامَ انظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الآيَاتِ ثُمَّ انظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ[المائدة:٧٥]. * داخوازی پێنج پیتی(الأمر الخماسي) وه‌ک: وَلاَ تَقُولُواْ ثَلاَثَةٌ انتَهُواْ خَيْراً لَّكُمْ إِنَّمَا اللّهُ إِلَـهٌ وَاحِدٌ[النسآء:١٧١] ، انطَلِقُوا إِلَى مَا كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ[المرسلات:٢٩] ، قُلِ انتَظِرُواْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ[الأنعام:١٥٨]. * داخوازی شه‌ش پیتی(الأمر السداسي)ش وه‌ک: اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لاَ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْالتوبة:٨٠] ، قَالَتْ إِحْدَاهُمَا يَا أَبَتِ اسْتَأْجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ[القصص:٢٦] ، قُلِ اسْتَهْزِئُواْ إِنَّ اللّهَ مُخْرِجٌ مَّا تَحْذَرُونَ[التوبة:٦٤]. تێبینی: ١/ هه‌مزه‌ی وه‌سڵ له فرماندا وه‌ک باسمان کرد ته‌نها له فرمانی ڕابردوو و داخوازیدا هه‌یه، که‌واته هه‌رچی فرمانی ڕانه‌بردووه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مزه ده‌ستی پێ‌کردبوو ئه‌وا هه‌مزه‌ی وه‌سڵ نییه به‌ڵكو هه‌مزه‌ی قه‌تعه، بۆیه ده‌رده‌بڕێت له وه‌ستان و ڕۆیشتنیشدا.. ٢/ هه‌مزه‌ی وه‌سڵ له فرمانی ڕابردوودا ته‌نها له ڕابردووی پێنج پیتی و شه‌ش پیتیدا هاتبوو، که‌واته هه‌رچی ڕابردووی سێ پیتی و شه‌ش پیتییه هه‌مزه‌که‌ی قه‌تعه، وه‌ک: * بۆ ڕابردووی سێ پیتی(الماضي الثلاثي) وه‌ک:إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ أَمَرَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ[یوسف:٤٠] ، أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ[الحج:٣٩]. * بۆ ڕابردووی چوار پیتی(الماضي الرباعي)یش وه‌ک: فَأَمَّا الْإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ[الفجر:١٥] ، إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لاَ يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ[یوسف:٢٣]. ٣/ ئه‌وه‌ی ناکه‌وێته به‌ر هه‌مزه‌ی وه‌سڵیش له فرمانی داخوازیدا واته هه‌مزه‌که‌ی قه‌تعه؛ داخوازی چوار پیتییه(الأمر الرباعي) وه‌ک: أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَى أَن يَنفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَداً[یوسف:٢١] ، وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحاً غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ[فاطر:٣٧].
ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی کوردیی سۆرانی تێدا نییه، کرته‌ی ئێره بکه (ته‌خته‌کلیلی کوردی).