|
فه‌تواكه‌ی شێخ (عبدالله بن جبرین) كۆنه‌فه‌توا بوو!
له‌و ماوانه‌ی پێشوو فه‌توایه‌كی شێخ (عبدالله بن جبرین) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو ببۆ‌وه، كه تێیدا ئه‌وه له‌سه‌ر مسوڵمانان به حه‌رام دائه‌نێت كه پشتگیری له (حزب الله) بكه‌ن و به هه‌ر چه‌شنێك هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن! ئه‌مه و دمه‌دمێ و كێشمه‌كێشێكی زۆر كه‌وته نێوه‌ندی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه. بۆیه سه‌باره‌ت به فه‌تواكه، شێخ ئه‌مجاره خۆی دێته مایدانه‌كه و وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو گومان و ته‌مومژانه ئه‌داته‌وه.
شێخ (عبد الله بن جبرین)، كه ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایانی سعوودی بوو، ڕه‌خنه‌ی زۆری گرت له‌وانه‌ی كه فه‌تواكه‌ی ئه‌ویان كرد به هه‌ڵوێستێکی شه‌رعی له‌سه‌ر (حزب الله) ی لوبنانی و له‌نێو مسوڵماناندا ڕه‌واجی زۆریان به فه‌تواكه دا! ئه‌وه‌تا شێخ (عبدالله بن جبرین) فه‌توای داوه كه (حزب الله) مادام حیزبێكی ڕٍافیزییه، ئه‌وا به هیچ جۆرێك دروست نییه كه یارمه‌تییان بدرێت و دوعای خێریان بۆ بكرێت.
شێخ ده‌ڵێت: "جووله‌كه هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه دژایه‌تی ئیسلام و مسوڵمانان ئه‌كه‌ن. له فه‌له‌ستین و لوبناندا هه‌وڵی بنبڕكردن و قه‌ڵاچۆكردنی ئیسلام و مسوڵمانان ئه‌ده‌ن! به ده‌ستدرێژییان بۆ سه‌ر مسوڵمانان گه‌ره‌كیانه كه هه‌موو خاكییان داگیر و كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه هه‌ر ئه‌وه‌شه ئاواتی له مێژینه‌یان."
شێخ ده‌ڵێت: "ئه‌و فه‌توایه‌ی كه ئێستا له دونیا و له‌نێو هه‌موو مسوڵماناندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌وا كۆنه‌فه‌توایه و له ڕێكه‌وتی (٧/٢/١٤٢٣)ی كۆچی ده‌رمكردووه. ئه‌م فه‌توایه ئه‌سڵه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به (حزب الله)وه نییه." له فه‌تواكه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت: (ئه‌و ڕافیزییانه‌ی كه ئه‌هلی سوننه و یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به كافر ده‌زانن و تانه له قورئان ئه‌گرن، ئه‌وا بۆ هیچ مسوڵمانێك دروست نییه كه یارمه‌تییان بده‌ن و دوعای خێر و سه‌باتیان بۆ بكه‌ن.)
به‌ڵام ده‌ڵێت: "(حزب الله)، ئه‌وانه‌ی كه هه‌میشه سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وانه‌ن كه خوا له حاڵیاندا ده‌فه‌رموێ: أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و (حزب الله)ی كه له لوبنانه و بینران كه له خه‌می سه‌رخستنی خوا پاشان ئیسلام و مسوڵماناندان، ئه‌وه بێ گومان خۆشمان ئه‌وێن و پشتیان ده‌گرین و دوعای خێریان بۆ ئه‌كه‌ین كه خوا سه‌بات و خۆڕاگرییان پێ ببه‌خه‌شێت."
هه‌روه‌ها شێخ له قسه‌كه‌یدا ئه‌وه ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه (حزب الله)ی لوبنانی له‌وانه بن كه ئه‌هلی سوننه و یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به كافر بزانن و له‌وانه‌ش بن كه پێیان وایه قورئانی پیرۆز ده‌ستكاری كراوه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
[islamtoday.net]
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|