پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

  سه‌ره‌تا :: فه‌رمووده‌کان :: فه‌رمووده‌ بۆ له‌به‌رکردن
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٠٥٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٨/٧ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئامۆژگارییه‌ك بۆ كه‌سێك كه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌
پرسیار: باستان له‌وه‌ كرد كه‌ ئاموژگاریكردنی خه‌ڵكی كارێكی پێویسته‌، به‌ تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا، ئایا ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ خۆی كه‌مته‌رخه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌توانێت ئامۆژگاری كه‌سێكی تر بكات؟

وه‌ڵام: ئه‌مه‌ پرسیارێكی به‌ جێیه‌، زۆرێك له‌ موسڵمانان ئه‌ڵێن: من خۆم كه‌مته‌رخه‌مم، جا چون ئامۆژگاری یه‌كێكی تر بكه‌م، بۆ ئه‌م برایانه‌ ده‌ڵێین: فه‌رموده‌یه‌ك هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یدا لاوازییه‌ك هه‌یه‌، كه‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ ئه‌یگێڕێته‌وه‌‌و به‌م شێوه‌یه‌یه‌: {مروا بالمعروف وإن لم تفعلوه، وانهوا عن المنكر وإن فعلتموه } (فه‌رمان بكه‌ن به‌ چاكه‌ با نه‌شتانكردبێ، وه‌ جڵه‌گیری بكه‌ن خراپه‌ با كردبێتیشتان). ئه‌م فه‌رموووده‌یه‌ له‌ لایه‌نی سه‌نه‌ده‌كه‌یه‌وه‌ لاوازه‌‌و دروست نییه‌ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ ته‌واوی، به‌ڵام له‌ لایه‌نی مانای فه‌رموده‌كه‌و كاری هاوه‌ڵه‌كان‌و شوێن كه‌وتوانیان خوا لێیان ڕازی بێ دروسته‌، واته‌ ماناكه‌ی دروسته‌، وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ قسه‌ی ئه‌بی هوره‌یره‌ خۆی بێت به‌و مانایه‌ی كه‌ به‌شه‌كانی باوه‌ڕ حه‌فتاو ئه‌وه‌نه‌ به‌شه‌، جا ئه‌گه‌ر موسڵمان به‌شه‌كانی تری باوه‌ڕیشی تیا دامه‌زراو جێ به‌ جێ بوو، به‌ڵام فه‌رمانی نه‌كرد به‌ چاكه‌و جڵه‌وگیری نه‌كرد له‌ خراپه‌، ئه‌وه‌ ئه‌و دروشمه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ بپچڕێت‌و كه‌س نه‌بێت پێی هه‌ڵسێت.
وه‌ نابێت بۆ به‌نده‌ی باوه‌ڕدار كه‌ دوو تاوان به‌ یه‌كه‌وه‌ كۆ بكاته‌وه‌، تاوانی كه‌مته‌رخه‌می له‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌دا، وه‌ تاوانی وازهێنان له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌م كوڕیی له‌ هه‌ندێ فه‌رمانه‌كانی خوادا هه‌بوو یان كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوو، ئه‌وه‌ دروسته‌ نییه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌واز له‌ ئامۆژگاریكردن‌و قسه‌ی چاك بێنێت به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی كه‌مته‌رخه‌مه‌، به‌ڵكو ئامۆژگاری بكات‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات كه‌ خه‌ڵكی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی خواناسی، به‌ڵام ده‌بێت وریای خۆشی بێت‌و ورده‌ ورده‌ خۆشی واز له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی بێنێت، وه‌ وریای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ بێت كه‌ ده‌فه‌رموێت: أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ [البقرة:44].. {ئه‌وه‌ ئێوه‌ فه‌رمان به‌ خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن به‌ كاری باش‌و خۆتان له‌ بیر ئه‌به‌نه‌وه‌؟}
پێویسته‌ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ یادی خۆی بێنێته‌وه‌، كه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا كه‌سێك دێنن كه‌ ڕیخۆڵه‌كانی و سكی‌و لاشه‌ی ڕائه‌كێشرێت له‌ ئاگردا- خواپه‌نامان بدات- وه‌ خه‌ڵكی سه‌یری ئه‌كه‌ن‌و پێی ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ چیته‌ بۆ وات لێ هاتووه‌ ! ئایا توفه‌رمانت پێ نه‌ئه‌كردین به‌ چاكه‌! به‌رگریت لێ نه‌ئه‌كردین له‌ خراپه‌! ئه‌ڵێ: به‌ڵێ، به‌ڵام من فه‌رمانم پێ ئه‌كردن به‌ چاكه‌و خۆم نه‌مئه‌كرد، وه‌ به‌رگریم لێ ئه‌كردن له‌ خراپه‌و خۆم ئه‌مكرد، جا پێویسته‌ له‌ كاتێكا كه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵكی ئه‌كات ئامۆژگاری خۆشی بكات، وه‌ مرۆڤ شه‌رم ئه‌یگرێت ئه‌گه‌ر به‌ كه‌سێك بڵێ كاكه‌ ئه‌وه‌ مه‌كه‌ خراپه‌‌و بچێت بۆخۆشی بیكات، وه‌ كارێكی باش له‌ خه‌ڵكی ئاگاداربكات‌و پێیان بڵێ بیكه‌ن به‌ڵام بۆ خۆشی نه‌یكات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ر بانگخوازان.
له‌ به‌رئه‌وه‌ ئه‌بینین كه‌ بانگخوازانی ڕێگه‌ی خوا زۆرگرنگییان داوه‌ به‌م لایه‌نه‌، چونكه‌ ئه‌وان فه‌رمان به‌ چاكه‌ ئه‌ده‌ن وبه‌رگری له‌ خراپه‌ ئه‌كه‌ن، وه‌ ده‌روونی خۆیان لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتیان ئه‌كات له‌ سه‌ر كارێك كه‌ به‌ خه‌ڵكی ئه‌ڵێن‌و بۆ خۆیان نایكه‌ن یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكیش ڕویان تێ ئه‌كات‌و پێیان ئه‌ڵێت: چۆن ئێوه‌ قسه‌یه‌ك به‌ خه‌ڵك ئه‌ڵێن كه‌چی بۆخۆتان نایكه‌ن، وه‌ قه‌ده‌غه‌ی شتێك له‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن كه‌چی بۆ خۆتان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن؟! جا لێره‌وه‌ له‌ سه‌رمان واجب‌و پێویسته‌ كه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵكی بكه‌ین وفه‌رمان بده‌ین به‌چاكه‌و به‌رگری بكه‌ین له‌ خراپه‌، با بۆخۆشمان كه‌م كوڕی وناته‌واویمان تیا بێت‌و ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ نه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیتر واز بێنین له‌و كاره‌ پیرۆزه‌، وه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌روونی خۆشماندا بڕۆین‌و ئامۆژگاری بكه‌ین تاكو پله‌ پله‌ به‌ره‌و ته‌واوكاری‌و ڕێك وپێكی ده‌ڕوات.

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١]
11.17.2006 17:59:44 GMT
asalomu 3alaikom dasttan xosh bo aw babata balam awai mn dw dl akat la am babata farmwdaiaka .wak awai bistwma dalet wail bo aw kasanai ka shtek ba yakek alen w xoian naikan.........supas

saadon mohammad


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠