|
١. ژیاری ڕۆژئاوا
دكتور: سفر الحوالی
وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیاری ڕۆژئاوا
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سه‌لامی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت خۆێنه‌رانی به‌ڕێز، سوپاسی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ین كه یارمه‌تی داین و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین قسه له‌سه‌ر بابه‌تێكی زیندوو، گه‌وره و فره‌لایه‌ن بكه‌ین كه هه‌موو مسوڵمانێك ئه‌گرێته‌وه و به ئه‌رك و فه‌رمان ئه‌گه‌ڕێ له‌سه‌ری شاره‌زایی لێی هه‌بێت، هه‌موو بانگخواز و خاوه‌نهه‌ست و غیره‌تێك. ئه‌ویش داهاتووی ژیار و شارستانێتیی مرۆڤایه‌تییه. داهاتووی ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تییه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا.
كێ جڵه‌وی داهاتووی به ده‌سته له‌م جیهانه‌دا كه شه‌پۆل ئه‌دات و شێواوه به ڕووداو و گۆڕانكاری و مه‌سه‌له گرنگه‌كان؟
ئه‌م هه‌ساره‌ی ئێمه وای لێ هاتووه بۆته شانۆ و مه‌ڵبه‌ندی باسكردن و ڕاگۆڕینه‌وه؛ بۆته گۆڕه‌پانێك بۆ چه‌نده‌ها بیروڕای جۆراوجۆر و شه‌ڕ و پێكادانێكی به‌رده‌وام. ده‌ی كێ له‌كۆتاییدا سه‌رفراز ئه‌بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت؟
چ ئایینێك و چ ڕه‌گه‌زێك و چ بیروباوه‌ڕێك زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م به‌شه له موڵكی خوای گه‌وره كه زه‌وییه؟
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر داهاتوو بكرێت، پێویسته ئاوڕێك له ئێسته‌مان بده‌ینه‌وه و بیخه‌ینه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه، چونكه ئێسته ڕێگه‌یه‌كه بۆ شاره‌زا بوون له داهاتوو، به‌ڵكوو له ڕاستیدا به‌شێكه له داهاتوو. چونكه سه‌ره‌تا‌كه‌یه‌تی كه لێیه‌وه ده‌ستپێ ئه‌كات. كه‌واته پێویستمان به تێڕوانین و ڕامانێكه بۆ ئسته‌مان كه تێیدا ده‌ژین.
كێ جڵه‌وی مرۆڤایه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌مڕۆ؟
كێ فه‌رمان ئه‌كات به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا ئه‌مڕۆ؟
كێ زاڵ و سه‌ركه‌وتووه -ئه‌گه‌ر به‌ڕووكه‌شیش بێت- به‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌دا؟
با لێره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرین به‌ره‌و داهاتوو، بۆ كێ ئه‌بێت، غه‌یب و په‌نهان هه‌ر لای خوای گه‌وره‌یه. به‌ڵام خوا هه‌ندێ شتی پێ ئاگادار كردووین به‌رامبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه، هه‌ندێ ڕێوشوێنی داناوه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س لێیان ورد بێته‌وه و سه‌رنجیان بدات و چاوڕۆشنییه‌كی هه‌بێت به داهاتوو، تێ ئه‌گات كه سه‌ره‌نجام به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات و داهاتوو بۆ كێ ئه‌بێت.
له هیچ كه‌سێك شاراوه نییه كه ئه‌و ژیار و شارستانێتییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رقه‌راره و له‌ئارادا‌یه و زاڵ و سه‌ركه‌وتووه ژیاری ڕۆژئاوایه. جا ئێمه كاتێك كه قسه له ژیار و شارستانێتیی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستیشمان پێی ئه‌و درێژبوونه‌وه سروشتی و هزرییه‌ی شارستانێتیی ڕۆژئاوایه واته: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له‌ژێر ئاڵای ئه‌م شارستانێتییه‌وه‌ن و له بازنه‌ی ئه‌ودا ده‌خولێنه‌وه.
شارستانێتیی پیاوه‌سپییه‌كه
ئه‌م ژیاره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌واییی مرۆڤایه‌تی ئه‌كات له لایه‌نی هزر و مادد‌ییه‌وه -ئه‌گه‌ر به‌ڕووكه‌شیش بێت-، ئه‌وه‌یه كه فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی ڕۆژئاوا برتراند رسل ناوی لێ ناوه "پێشه‌وایه‌تیی پیاوه‌سپییه‌كه". مه‌به‌ست پێی ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌یه كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ناویان لێ ناون (روم) واته ڕه‌گه‌زی ڕۆم. هه‌روه‌ك چۆن له‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه دێن بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه كه چۆن له كیتاب و سوننه‌تدا ئه‌م كیشوه‌ره، واته ئه‌ورووپا ناوی لێ نراوه به ڕۆم.
چونكه ئیمپراتۆرێتیی ڕۆم كه هیره‌قل فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌كرد، حوكمی ئه‌و به‌شه‌ی جیهانی ده‌كرد له‌و كاته‌دا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وێ به‌ڵكوو میسر و وڵاتی شامیشی به‌ده‌سته‌وه بوو پێش ئه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان ڕزگاری بكه‌ن. جا وشه‌ی ڕۆژئاوا یان ژیار و شارستانێتیی ڕۆژئاوا یان ئه‌ورووپا درێژبوونه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌گه‌زی ڕۆمییه‌كانه كه له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو.
ئه‌مڕۆ شارستانێتیی ڕۆژئاوا له ڕووی ماددی و هزره‌وه فه‌رمانڕه‌وای مرۆڤایه‌تییه و زاڵ و سه‌ركه‌وتووه، جا ئایا هیچ زه‌مانه‌تێك هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایی و پێشه‌وایه‌تییه؟ یان چه‌نده‌ها ئاماژه و نیشانه‌ی ڕوون هه‌ن كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕووخان و داڕمانی ئه‌م شارستانێتییه، كه بێ گومان داهاتووی مرۆڤایه‌تییان پێوه گرێ دراوه؟
ئێمه ته‌نها قسه‌یه‌كی سۆزدار و عاتیفی ناكه‌ین و له‌خۆمانه‌وه هه‌ست و سۆزمان نابزوێنین و به‌س، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌ی دروست و ڕوون و ئاشكرامان لایه كه داهاتوو هه‌ر بۆ ئیسلامه، هه‌رچه‌ند ڕۆمه‌كان توڕه ببن یان زۆر ببن یان به‌هێز و به‌توانا ببن.
نیشانه و ئاماژه‌كانی ڕمانی ژیار و شارستانێتیی ڕۆژئاوا
ئێمه له ڕووی عاتیفه و سۆزه‌وه قسه ناكه‌ین یان ته‌نها گه‌شبینییه‌ك بێت و به‌س، به‌ڵكوو له ڕووی تێڕوانین و وردبوونه‌وه له ده‌قه شه‌رعییه‌كانه‌وه ئه‌دوێین، كه بێگومان به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان دابمه‌زرێت و متمانه‌ی ته‌واومان لا دروست ببێت و پێویستمان به سه‌رچاوه‌ی تر نه‌بێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بێرۆكه‌كه ڕوونتر و ئاشكراتر بخه‌ینه ڕوو، با تێڕوانینێكی بێلایه‌نا‌نه ڕووبه‌مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی ژیریی ڕووت بكه‌ین له كاتێكدا ئێمه باس و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین.
برتراند رسل ده‌ه‌ڵێت: "به‌ڕاستی ڕۆڵی پیاوه سپییه‌كه ته‌واو بوو و كۆتایی هات." پێش ئه‌ویش كۆمه‌ڵه كتێب و بابه‌تێك نووسراون كه كه‌سانی خاوه‌نژیری و تێگه‌یشتن و بیرمه‌ند له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپاییدا نووسیویانه؛ كه‌سانێكی ڕه‌شبین و بێ‌ئاگا نه‌بوون، به‌ڵكوو فه‌یله‌سووف و عه‌بقه‌رییه‌كانی ڕۆژئاوا خۆیان له‌سه‌ر شارستانێتیی خۆیان نووسیویانه و قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه و چاره‌نووسی ئه‌م شارستانێتییه‌یان خستۆته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه.
له ڕۆشنترینی ئه‌و كتێبانه‌ی له‌م بواره‌دا نووسراون، كتێبێكه كه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا نووسراوه، ئه‌ویش به ناوی (تدهور الحضارة الغربية -داڕمانی ژیاری ڕۆژئاوا-). ئه‌م كتێبه كتێبێكی گه‌وره‌یه و خۆی له سێ به‌رگدا ده‌بینێته‌وه و فه‌یله‌سووف و بیریاری ئه‌ڵمانی (أوزوالد اشبنجلر) نسوسیویه‌تی و ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌یبانی كردوویه‌تی به عه‌ره‌بی. كورته‌ی ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا هاتووه ئه‌وه‌یه: كۆمه‌ڵێك دیارده و ئاماژه و نیشانه هه‌ن كه ئه‌گه‌ر له هه‌ر ژیار و شارستانێتییه‌كدا ده‌ركه‌وتن، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و شارستانێتییه به‌ره‌وخوار ئه‌بێته‌وه و ئه‌ڕووخێت و چاره‌نووسی ڕووله‌هه‌ڵدێره.
ئه‌م فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نده لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ی گشت شارستانێتییه‌كانی كردووه وه‌ك شارستانێتیی مه‌جووسی، یۆنانی، ڕۆمانی و تا ڕاده‌یه‌ك ژیار و شارستانێتییی ئیسلامی كه به شارستانێتیی عه‌ره‌بی ناوی بردووه. ئینجا به‌وردی ژیاری ڕۆژئاوای دیراسه كردووه، بینیوویه‌تی كه هیچ هۆكارێك له هۆكاره‌كانی ڕووخان و داڕمان و ڕووخانی هیچ شارستانێتییه‌ك نه‌بووه له مێژوودا كه له‌م شارستانێتیی ڕۆژئاوایه‌دا به‌دی نه‌كردبێت. هه‌روه‌ها زۆرێك له ئه‌دیبه‌كانی ئه‌ورووپاش دیراسه‌ی ئه‌م دیارده‌یان كردووه، بۆ نموونه (جۆرج ئوروێل)، نه‌ك هه‌ر ئه‌و، به‌ڵكوو چینێك له ئه‌دیبه‌كانی ڕۆژئاوا په‌یدا بوون كه كۆلن وێلسن به چینی بێئینتیماكان (الامنتمی) ناویان ئه‌بات. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ئه‌دیب و ڕۆشنبیرن له سوێد و نه‌رویج و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تریش، ڕه‌شبینن به داهاتووی شارستانێتیی ڕۆژئاوا و هه‌موویان وریایییان داوه كه ئه‌م شارستانێتییه به شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌ره‌و داڕمان و داڕووخان ده‌چێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه زۆرێك بابه‌ت و مه‌سه‌له هه‌ن ئاماژه‌ن بۆ ڕووخان و به‌دواوه‌هاتنی ژیاری ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا ئاماژه بۆ كێشه‌یه‌ك ئه‌كه‌ین كه له‌وانه‌یه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانتان بێت. كه به‌ڕاستی جێی ئه‌وه‌یه له سه‌ری بوه‌ستین و جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت.
شبنجلر ده‌ڵێت: "كاتێك سه‌یری گشت شارستانێتییه‌كانم كرد و ورد سه‌رنجم دان، بینیم كه هۆكارێكی هاوبه‌ش هه‌یه له گشتیاندا كه بۆته هۆی داڕمان و ڕووخان و پووكانه‌وه‌یان." باشه ئه‌بێ ئه‌و هۆكاره چی بێت؟
ئه‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ژن چووه ده‌ره‌وه و ماڵی به‌جێ هێشت -وازی له ڕۆڵی خۆی هێنا وه‌ك دایك- بۆ ئه‌وه‌ی كار بكات و تێكه‌ڵاوی پیاو ببێت و كه‌وته مونافه‌سه و پێشبڕكێ له كارێكدا كه پیاوانی بۆ دروست كراوه و كاری ئه‌وانه، ئه‌مه بێ گومان هۆكاری داڕمان و ڕووخانی شارستانێتییه‌كانه."هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت: "ئه‌م هۆكاره له شارستانێتیی یۆنان‌دا بووه و له شارستانێتیی ڕۆمانیدا بووه و له شارستانێتیی مه‌جوسیدا بووه و ئێسته‌ش به‌ته‌واوی له شارستانێتیی ڕۆژئاوادا هه‌یه و به‌رجه‌سته‌یه." شبنجلر ئه‌م دێڕانه‌ی له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا نووسیوه، پێش ئه‌وه‌ی كه حاڵی ژنانی ڕۆژئاوا وه‌ك ئێسته‌ی لێ بێت و پێش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنان و خۆڕووتكردنه‌وه و به‌ره‌ڵڵایی ته‌واو بگاته ئه‌م ڕاده‌یه‌ی ئێستا كه ڕه‌نگه به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتبێت له ڕابوردوودا.
ئه‌م هۆكاره ئه‌كاته بنه‌مایه‌ك كه بۆته له‌ناوچوون و پووكانه‌وه‌ی هه‌موو ژیار و شارستانێتییه‌كانی پێشوو. ژیاری ئه‌مڕۆی ڕۆژئاواش به‌ده‌ر نییه له‌م بنه‌مایه و ناتوانێت له پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌و و سوننه‌ته‌كانی مێژوو هه‌نگاو بنێت. شارستانێتیی ڕۆمانی كاتێك ڕووخا و نه‌ما كه شانۆكانی ڕۆمان له چڵه‌پۆپه‌ی هێز و توانایاندا بوون و تێكه‌ڵاویی پیاو و ژن گه‌یشتبووه چڵه‌پۆپه‌ی چالاكییه‌كانی. ئه‌مه بووه هۆیه‌ك له هۆكانی پووكانه‌وه و نه‌مانی. هه‌روه‌ها شارستانێتیی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاواش به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵگه دێنێته‌وه به قسه‌ی چه‌نده‌ها له ئه‌دیب و مێژونووسانی ئه‌ورووپا خۆیان له سه‌رده‌می خۆیدا. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شارستانێتییه‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژئاوا چاره‌نووسه‌كه‌ی كه‌وتن و ڕووخانه و یه‌كێك له نیشانه هه‌ره ئاشكرا و به‌رچاوه‌كانی، ده‌رچوونی ژنه له ماڵه‌وه و كاركردنی شانبه‌شانی پیاو و واز هێنانێتی له دایكایه‌تی و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانی. (١)
ڕاستی مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه ژن تیایدا دایكه و وه‌زیفه‌ی دایكایه‌تی خۆی ئه‌بینێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام گه‌نجێتی و لاوێتی له‌تازه‌بوونه‌وه‌دایه. له‌به‌ر ئه‌وه مولاحه‌زه ئه‌كرێت كه گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی وه‌ك هیند و چین، ئه‌گونجێت لاوێتی و گه‌نجێتییان له هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك له سه‌ده‌كاندا تازه بكرێته‌وه، به‌ڵام لاوازیی بواری ته‌كنیكی و ته‌كنۆلۆجی و پێشكه‌وتن له بواری ته‌كنۆلۆجیدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌توانێت به‌گرتنه‌به‌ری هۆكاره‌كان ئه‌و لایه‌نه پڕ بكاته‌وه و به‌ره‌و پێش بڕوات و پێشكه‌وتنێكی شارستانێتییانه به‌خۆوه ببینێت. وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه ژنان تێیدا ده‌چنه ده‌ره‌وه و شانبه‌شانی پیاوان خه‌ریكی كار و ماندووبوونن و واز له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كانیان دێنن، ئه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كی پیره و هه‌میشه به‌ره‌و پیربوون و داڕمان ئه‌ڕوات؛ دوای نه‌وه‌یه‌ك یان دوو سێ نه‌وه ئیتر پیر ئه‌بێت و گه‌نج و لاوه‌كانی ورده ورده كه‌م ئه‌بنه‌وه. ئیتر هه‌رچه‌نده به‌هێز و به‌توانا بێت، پیر ئه‌بێت و به‌ره‌و بێهێزی ئه‌ڕوات.
وه هه‌روه‌ك مێژونووسی جیهانیی به‌ناوبانگ ئارنۆڵد توينبی كاتێك باسی ئه‌م كێشه‌یه ئه‌كات، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی مێژوویی و ژمێریاری دێنێته‌وه، كه له سه‌ده‌ی نۆزه‌ده‌دا جیهانی ڕۆژئاوا -ئه‌ورووپا-زۆرینه بوون له ژماره‌ی دانیشتوانیاندا، تا ئێسته‌ش زۆرترینی وڵاتانی جیهانن له چڕی دانیشتوواندا. جا ئه‌گه‌ر ژیانی ئه‌ورووپا به‌م شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دوای چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك ئه‌بنه كه‌مایه‌تی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ دانیشتوانی تری جیهاندا؛ به‌ڵكوو ده‌قی قسه‌كه‌ی ئه‌ڵێت: " ڕێژه‌ی له‌دایك بوون لای مسوڵمانه‌كان دووچه‌ندانه یان زیاتره وه‌ك لای ئه‌ورووپایییه‌كان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه پاش چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك جیهانی ڕۆژئاوا ئه‌بنه كه‌مایه‌تی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا."
هه‌روه‌ها توینبی خاڵێكی تریش زیاد ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "مه‌ی و مادده بێهۆشكه‌ره‌كان جیهانی ڕۆژئاوا له‌ناو ئه‌به‌ن و ته‌فروتوونای ئه‌كه‌ن، له كاتێكدا كه جیهانی ئیسلامی مه‌ی ناخۆنه‌وه."جا ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ڕمان و له‌ناوچوون.
ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌ته‌وه‌یه‌كمان كرد كه گه‌نجه و له تافی لاوێتیدایه و گه‌نج و لاوه‌كانی هه‌میشه نوێ ئه‌بنه‌وه و له‌دایك ئه‌بن، ئه‌وه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌میشه زیندووه و نامرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیمان نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاتدا پیر ئه‌بێت و په‌كی ئه‌كه‌وێت، هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك بێته پێشه‌وه ژماره‌یان كه‌متر ئه‌بێته‌وه له نه‌وه‌ی پێشووتر. له هه‌مان كاتیش‌دا خه‌ریكی به‌كارهێنانی مه‌ی و سه‌رخۆشكه‌ره‌كان و له‌ناوبه‌ره‌كانن، هیچ گومانێكی تێدا نییه -ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا به‌ڕووكه‌شیش سه‌یری بكه‌ین و لێكی بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی حه‌قیقه‌ته و بوونی هه‌یه- كه داهاتوو بۆ نه‌ته‌وه و گه‌لی یه‌كه‌مه نه‌ك دووه‌م؛ چونكه ئه‌ویان هه‌ر دێت و زیاد ئه‌بن و گه‌نج ئه‌بنه‌وه و زۆرتر ئه‌بن، به‌ڵام ئه‌میان هه‌ر دێت و كه‌م ئه‌كه‌ن و پیر ئه‌بن و له‌ناو ئه‌چن. ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ جیهانی ڕۆژئاوای زاڵ و سه‌ركه‌وتوو كردووه، چه‌ند هۆكارێكی ڕوون و ئاشكران كه گرنگترین و ڕوونترینیان سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆجییه.
به‌ڕاستی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان و بیرمه‌نده‌كان ئه‌مه‌یان به شێوه‌ی تیۆری سه‌لماندووه و –ئێستا‌ش- له دنیای واقعدا سه‌لمێنراوه و جێگیر بووه كه پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و زانستی و ته‌كنۆلۆجی موعجیزه و ده‌سته‌وسانكه‌رییه‌ك نییه كه ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێت به‌دی بێنێت و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه لێی بێبه‌ش بن، وه‌ك هه‌ندێ له ڕۆژئاوایییه‌كان گومانیان وایه. زۆرێك له گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات توانیویانه كه شارستانێتیی ڕۆژئاوا و زانست و ته‌كنۆلۆجیای ڕۆژئاوا له‌خۆ بگرن و بتوانن ململانێی ته‌واوی ڕۆژئاوای پێ بكه‌ن و نه‌ته‌وه‌كانی خۆیانی پێ به‌ره‌و پێش به‌رن، بۆ نموونه: ژاپۆن (یابان) ئێسته به‌ته‌واوی ململانێی ڕۆژئاوا ئه‌كات و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵی خۆشیاندا غه‌زویان ئه‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازی له ئایین و خوو و نه‌ریت و ڕه‌وشتی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی نه‌هێناوه؛ ئایینی بوودایی پاراستووه و خوو و نه‌ریتی خۆشی واز لێ نه‌هێناوه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له هیند و پاكستان بوونه خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمی و زیاتریش له‌وه به‌رده‌وامن له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی، كه ئه‌مه نهێنیی هێز و توانای ڕۆژئاوایه، هه‌روه‌ها چین وا خه‌ریكه به ڕووسیا ئه‌گاته‌وه و كۆریاش هه‌روه‌ك ئه‌وترێت كۆریایییه‌كان به‌ڕێوه‌ن؛ هه‌روه‌ها تایوان (چینی بچووك) وا ململانێی ئه‌و نه‌ته‌وانه ئه‌كات به شێوه‌یه‌كی ڕوون و به‌ره‌و پێش ئه‌ڕوات.
ئه‌مانه هه‌موی ئه‌یسه‌لمێنن كه پێشكه‌وتن و زاڵبوونی زانستی و ته‌كنۆلۆجی ئه‌و موعجیزه گه‌وره نییه كه گه‌لانی تر نه‌توانن به‌ده‌ستی بێنن و ته‌نها له‌به‌رده‌ستی ڕۆژئاوادا بێت، به‌ڵكوو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی تر بۆیان هه‌یه كه به‌شداری بكه‌ن. سه‌ره‌تا فێر ئه‌بیت ئه‌و كات به‌شداری ئه‌كه‌یت ئه‌وجا ململانێ ئه‌كه‌یت و ئیتر له‌كۆتاییدا سه‌رئه‌كه‌ویت و له‌سه‌ر قاچی خۆت ئه‌وه‌ستیت. ئه‌مه ئێسته بۆته جێگه‌ی مه‌ترسیی جیهانی ڕۆژئاوا و زۆر ترسیان لێ نیشتووه، به‌ڵام سونه‌ن و په‌یڕه‌وه‌كانی خوای گه‌وره هیچ كه‌سێك ناتوانێت پاڵی بنێت و خۆی لێ به‌ده‌ر بكات. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه.
بوارێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕۆژئاوا بریتییه له سه‌ركه‌وتن و زاڵبوونی هزری ژیاریی. گومانی تێدا نییه و به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه جیهان ئه‌مڕۆ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ملكه‌چی هزر و ژیاری ڕۆژئاوایه؛ زمانه ڕۆژئاواییه‌كانی وه‌ك ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی خه‌ریكه ببنه زمانی قسه‌كردن له جیهاندا. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌كانی خۆێندن و نه‌مت و ئاراسته سیاسییه‌كان وه‌ك دێمۆكراسی، ئیشتیراكی و هاوشێوه‌كانیان هه‌موویان به‌شكێن له دروشم و ڕۆشنبیری و تیۆری ڕۆژئاوایی، كه دنیای بیر و هزری ئه‌مڕۆیان داگیر كردووه. به‌ڵام دووباره ئه‌وانیش شتێكی ئه‌زه‌لی و هه‌ربوو نین كه نه‌گۆڕێن و له‌وان باشتر نه‌بێت.
داهاتووی دینداری له ڕۆژئاوا
له‌و سه‌رژمێرییانه‌ی كه ساڵانه ئه‌كرێت له ڕۆژئاوادا، ڕوون ئه‌بێته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌چنه ئایینی بوودایی یان هیندۆسی -سه‌ره‌ڕای ئیسلام- له ئه‌مریكادا هه‌زاران كه‌سن و به‌رده‌وام زیاد ئه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه شارستانێتی و ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا له داهاتوودا كاریگه‌ریی تازه‌ی بۆ دروست ئه‌بێت و بیروڕای تر كارتێكه‌ری ئه‌بن. چونكه مرۆڤی ئه‌مریكایی یان ئه‌ورووپایی هه‌رچییه‌ك بێت، بیروباوه‌ڕ و قه‌ناعه‌تی به شارستانێتی و ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی تیۆری و نه‌زه‌رییه و كاتێك كه ئه‌ڕوات و باوه‌ڕ به ئایینێك یان شتێكی تر ئه‌كات، هه‌میشه به‌دوای ئه‌و بیروڕا تازه‌یه‌وه‌یه كه هه‌ڵی گرتووه و كارتێكه‌ر ئه‌بێت له‌سه‌ری.
كاتێك كه‌سێكی ڕۆژئاوایی ئه‌چێت بۆ نیپال یان سیام یان بۆرما و له‌وێ ئه‌گه‌ڕێت به دوای ئایینێكدا جا هه‌ر ئایینێك بێت تاكوو باوه‌ڕی پێ بێنێت و ببێته شوێنكه‌وته‌ی، له‌ڕاستیدا ئه‌وه لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه له‌سه‌ر ئیفلاسی ژیاری ڕۆژئاوا له بواری بیروباوه‌ڕ و هزردا. ئیتر ورده‌ورده شارستانێتیی ڕۆژئاوا زۆرێك له‌و تیۆریانه‌ی ئه‌دۆڕێنێت كه به لای خاوه‌نه‌كانییه‌وه زۆر پیرۆزن و وا ئه‌زانن كه‌س ناتوانێت له‌وان باشتر بێت یان بیانگۆڕێت و لایاندات.
جا زاڵبوون و سه‌ركه‌وتوویی هزری ڕۆژئاوا به‌و ئه‌ندازه‌یه نییه كه نه‌گۆڕێت و نه‌پووكێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری مه‌جووسی، ڕۆشنبیری بوودایى یان هیندۆسی، كه كۆمه‌ڵه ڕۆشنبیرییه‌ك و تێگه‌یشتنێكی داڕماو و ڕووخاون و زاده‌ی بیر و هۆشی مرۆڤن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی هه‌ست و بیر و شارستانێتیی ڕۆژئاوان. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ ته‌رازووه‌كه به لای مرۆڤی بووداییدا لاسه‌نگتره وه‌ك كه‌سێكی ڕۆژئاوایی و ئه‌گه‌ریش بیروڕا و فیكری ڕۆژئاوا هیند و چینی گرتۆته‌وه و بڵاو بۆته‌وه تێیاندا، ئه‌وه له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه حكووماتێکی عه‌لمانی- شیووعییه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕای گه‌ل وه‌ربگیرێت و به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه. ئیتر چ شیووعییه‌ته‌كه‌ی چین بێت و چ عه‌لمانییه‌ته‌كه‌ی هیند بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و بنچینه‌یییه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤی ڕۆژئاوا بۆ خۆی وا خه‌ریكه ده‌بێته كه‌سێكی بوودایی و دێته ئه‌م ئایینه‌وه، له كاتێكدا كه ڕۆشنبیرانی هیند و چین وا چاو ئه‌خشێننه‌وه و به‌خۆیاندا ئه‌چنه‌وه به‌رامبه‌ر شارستانێتیی ڕۆژئاوا و قه‌بووڵكردن و وه‌رگرتنی و ئه‌ڵێن: ڕۆژئاوا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نییه، ئێمه شارستانی خۆمانمان هه‌یه و مێژوو و سه‌روه‌ری خۆمانمان هه‌یه. ئه‌و شیووعییه‌ته‌ی كه به زه‌بری ئاگر و ئاسن له چیندا سه‌پێنرا و بووه به‌رنامه‌ی ملیۆنان كه‌س، ئێسته مرۆڤی چینی بیر ئه‌كاته‌وه كه ئه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وتی ناگونجێت و ئه‌ڵێت: پێویسته بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئایینه‌كه‌ی خۆم كه ئایینی بوودایییه و هه‌ر ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئایینی خۆمان و باووباپیرانمان، بۆچی تیۆرییه‌كانی ماركس و لینین و هاوشێوه‌كانیان وه‌ربگرین، له كاتێكدا كه ئێمه بیروڕا و قسه‌كانی بوودامان هه‌یه كه زۆر له بیردۆزه‌كانی ئه‌وان باشتر و پڕماناتره و به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی كه ژیانێكی پڕمانا و هێمن و له‌سه‌رخۆمان بۆ پێك بێنێت؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هه‌ردوو ژیاره‌كه، هه‌ردوو تیۆرییه‌كه ناڕه‌وایی و بتپه‌رستی و نه‌فامین، به‌ڵام ئه‌بینین ته‌رازووی گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕۆشنبیری و كلتوور و دابونه‌ریته‌كانی خۆیان زاڵتره به‌سه‌ر وه‌رگرتنی شارستانی و دابونه‌ریتی ڕۆژئاوادا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) ئه‌مڕۆ ڕۆژئاوا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه ڕووی تێ كردووه سه‌باره‌ت به كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی. هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و مه‌ی و زینای (محارم) و زۆر شتی تر. به‌پێی هه‌ندێ دیراسات له نیوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا ئه‌ورووپا ده‌بێته كه‌مترین كیشوه‌ر له ڕێژه‌ی ژماره‌ی دانیشتوواندا، به‌ده‌گمه‌ن وڵاتێكی ئه‌ورووپایی هه‌بێت هێڵی به‌یانیی ڕێژه‌ی له‌دایكبوونی ساڵانه به‌ره‌و كه‌می و به‌ره‌و خوار نه‌بێت. ئه‌ورووپا ئه‌مڕۆ به كیشوه‌رێكی پیر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ له ڕووی ڕێژه‌ی گه‌نج و لاوه‌كانییه‌وه به‌به‌راورد به پیره‌كانی. (وه‌رگێڕ)
پیاچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی ڕێنووس: به‌رپرسی ڕێنووسی ده‌نگی ئیسلام
|