پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١١-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٨/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: پێغه‌مبه‌ری خوا :: سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: باوكی موحه‌ممه‌د | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٦٨٠ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٢/٨ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئه‌وه‌ی له‌ كوردستان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) زۆر زیاتره‌‌ له‌وه‌ی دانیمارك كردوویه‌تی!!!


3. لاپه‌ڕه‌/219 ده‌ڵێت: [لووتی (لوط) پێغه‌مبه‌ریش دوو شه‌و له‌ گه‌ڵ دوو كچه‌ پاكیزه‌كه‌ی خۆی جووت بووه‌و دوو منداڵیشی لێێان بووه‌].
ئه‌مه‌ تۆمه‌تێكه‌ هه‌موو سنورێكی به‌زاندووه‌، پێغه‌مبه‌رێك كه‌ خوا بینێرێ تا گه‌لێك ڕزگار بكات و له‌ كاری فاحیشه‌و خراپه‌یه‌ك به‌ دوریان بخاته‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌س پێش ئه‌وان ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه‌، وه‌ك قورئانی پیرۆز له‌ سه‌ر زاری (لوط) ده‌فه‌رموێ: أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين؟ أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء، بل أنتم قوم مسرفون، لێره‌دا تۆمه‌تبار ئه‌كرێت به‌وه‌ی كه‌ خۆی زینای كردووه‌!! به‌ڵام له‌ گه‌ڵ كێ؟! له‌ گه‌ڵ نزیكترین كه‌سێكی خۆی كه‌ دوو كچه‌كی خۆنی!! لێره‌دا حه‌ز ئه‌كه‌م دوو خاڵ بخه‌مه‌ ڕوو:

یه‌كه‌م: پێم وایه‌ بێ دینی زیانی كه‌متره‌ له‌ دینداری لارو شێواو، ئه‌وروپا كه‌ له‌ سه‌ده‌كانی ڕابوردودا دژ به‌ كه‌نیسه‌ ڕاپه‌ڕی ودروشمی (كۆتایین پاشا به‌ ڕیخۆڵه‌ی كۆتایین قه‌شه‌ هه‌ڵواسن)ی كرده‌ دروشمی خۆی، هه‌مووی به‌ هۆی ئه‌م ده‌قه‌ شێواوو بێ نرخانه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ته‌ورات و ئنجیلدا بونیان هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ له‌وێوه‌ هێناویانه‌، ئه‌وه‌ قورئانی پیرۆز زۆر به‌ ڕونی و بێ هیچ لێڵیه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نانی كتێب (گاورو جوو) ده‌سكاری كتێبه‌كانیان كردووه‌و شێواندویانن، ئه‌نا ده‌كرێ پێغه‌مبه‌رێكی به‌ڕێزی وه‌ك (لوط) كه‌ به‌و په‌ڕی گه‌وره‌یی و ڕێزه‌وه‌ له‌ قورئاندا باسی هاتووه‌و نێردراوه‌ تاكو قێزه‌ونترین تاوانی ناو كۆمه‌ڵ بنه‌بڕ بكات كه‌ نێر بازیه‌، خۆی كه‌وتبێته‌ داوی دو كچه‌كه‌ی و داوین پێسیان له‌ گه‌ڵدا بكات و پاشانیش منداڵی لێیان ببێ؟!! وای له‌م درۆ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت مرۆڤ ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك ڕێز له‌ ژیری خۆی بگرێ باوه‌ڕ به‌مه‌ بكات.
دووه‌م: ئه‌مانه‌ به هێنانی ئه‌م جۆره‌ تێكسته‌ ڕزیوو درۆو بوختانانه‌ مه‌به‌ستێكی گڵاویان هه‌یه‌، ئه‌ویش ئاسایی سه‌یركردن و بڵاو بونه‌وه‌ی نێربازی و داوێن پیسیه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵدا، هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی توشی نه‌خۆشی (هه‌رچی له‌ ڕۆژئاواوه‌ هات باشه‌و په‌سه‌نده‌) بوون، ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژئاوا دیارده‌ی فاحیشه‌ی نێربازی كارێكی ئاساییه‌و نه‌ك له‌ ناو خه‌ڵكی گشتی به‌ڵكو په‌رله‌مانه‌كانیش یاساییان كردووه‌، پیاو ژنه‌كه‌ی پیاوه‌و ژنیش ژنی ژنێكی دیكه‌یه‌، مرۆڤ له‌ خۆڕسكی خۆی ترازاوه‌و له‌ خوار ئاژه‌ڵیش تێی ده‌ڕوانرێت، ته‌نانه‌ت ئاینیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێ مل بووه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه‌، ئه‌وه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ قه‌شه‌كانی كه‌نیسه‌ی ئه‌بسكۆبیلی له‌ كاتی كۆنگره‌و دانیشتنی ئه‌ندامانی كه‌نیسه‌دا هاوڕێكه‌ی (ژنه‌ پیاوه‌كه‌ی) له‌ گه‌ڵ خۆی هێنابوو بۆ دانیشتنه‌كه‌و زۆر به‌ ناشیرینی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ڵێ ئه‌وه‌ ئێسته‌ ژنیه‌تی، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی كه‌نیسه‌ !!، جا ئه‌مانه‌ش ده‌یانه‌وێ به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاوه‌ها داوێن پیسی له‌ ناشیرینترین شێوه‌یدا كه‌ بریتیه‌ له‌ زینای مه‌حارم بكه‌وێته‌وه‌و هیچ به‌رهه‌ڵستێكی نه‌بێت و له‌كه‌یه‌ك به‌ خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌بێ، چونكه‌ ئه‌وه‌ته‌ یه‌كێك له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا كه‌ (لوط)ه‌ له‌ گه‌ڵ دوو كچی خۆیدا تا به‌یانی خه‌وتووه‌و له‌ هه‌ردوكیشیان منداڵی بووه‌!!
با قسه‌ی ئه‌م داخ له‌ دڵه‌ فڕێده‌ین و بچینه‌ خزمه‌ت قورئانی پیرۆز و بزانین چۆن باسی (لوط) و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات سه‌لامی خوای لێلبێ:
- أتأتون الفاحشة ما سبقكم بها من أحد من العالمين؟ أإنكم لتأتون الرجال شهوة من دون النساء، بل أنتم قوم مسرفون الاعراف 80-81 (چۆن ئێوه‌ گوناهو تاوانێكی وا ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌س پێش ئێوه‌ له‌ جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌كردووه‌؟! چونكه‌ به‌ ڕاستی ئێوه‌ ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌ گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ باتی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه‌ قه‌ومێكی ناپوخت و سنوور به‌ زێن و زیاد ڕه‌ون) ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانه‌ ئه‌یكه‌ن كارێكی سورشتی نیه، به‌ڵكو‌ دژو پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ سروشت و خۆرسكی مرۆڤ، چون ئه‌گه‌ر كارێكی سروشتی بوایه‌ قورئان سه‌رزه‌نشتی نه‌ئه‌كردو به‌ فاحیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ناوی نه‌ئه‌برد، هه‌روه‌ها كه‌ كارێك بووه‌ هیچ كه‌سێكی تر پێش ئه‌وانه‌ پێی هه‌ڵنه‌ساوه‌و گه‌لی (لوط) یه‌كه‌م‌ گه‌لێك بوون ئه‌و كاره‌ تیایاندا بڵاو بۆته‌وه‌.
- إنكم لتقطعون السبيل وتأتون في ناديكم المنكر(به‌ ڕاستی ئێوه‌ ڕێگه‌ به‌ خه‌ڵكی ئه‌گرن و له‌ شوێن و جگه‌كانی خۆتاندا كاری خراپه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن) هه‌رچی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌ ئه‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ كه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵدا به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بن كه‌ له‌ ژێره‌وه‌و به‌ دزیه‌وه‌ بیكه‌ن، به‌ڵكو مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ به‌ ئاشكراو بێ په‌رده‌ بێ و مافی خۆیان وه‌رگرن و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ به‌ره‌ڵایی و ڕه‌وشت پیسی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، هه‌ر جێگه‌ی ڕێز بن له‌ ناو كۆمه‌ڵداو هه‌رچی مافێك بۆ ژن و مێردێكی ئاسایی هه‌یه‌ بۆ ئه‌مانیش ده‌سته‌به‌ر بێت و به‌ رێزو ئیحترامه‌وه‌ تێیان بڕوانرێت.
- فما كان جواب قومه إلا أن قالوا أخرجوا آل لوط من قريتكم، إنهم أناس يتطهرون (وه‌ڵامی قه‌ومه‌ ناله‌باره‌كه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌ بوو كه‌ وتیان: ئه‌وانه‌ شار به‌ ده‌ر كه‌ن چونكه‌ ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن خۆیان پاك ڕاده‌گرن (دواوێن پاكن و وه‌ك ئێمه‌ ناكه‌ن)!! حاڵی گه‌لی (لوط)-وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا باسیان هاتووه‌- پێمان ده‌ڵێ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م شێوه‌ش مل با ئه‌ده‌ن و خۆ به‌ زل ده‌گرن و به‌ ئاشكرا كاری فاحیشه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌یان پێ به‌س نیه‌و كۆتایی ڕێگه‌ نیه‌و ته‌نها به‌وه‌ واز ناهێنن، به‌ڵكو ‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ڕێگه‌كه‌یه‌و پاشان خۆیان لێ ده‌بێته‌ چاكه‌ خوازو كاره‌كه‌یان لێ ده‌بێته‌ شتێكی سورشتی و ئه‌وكات ئه‌گه‌ر لاده‌رو شێواوه‌كان بوونه‌ خاوه‌ن پێگه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵدا، ئه‌وجا ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی سورشت و هه‌ڵس و كه‌وتیان بێ وه‌ده‌ری ده‌نێن و ناهێڵن ببێ.
- له‌ هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌ سه‌ر (لوط) پێغه‌مبه‌رو گه‌له‌كه‌ی باسیان هاتووه‌، هه‌مویان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ ئه‌وان داوێن پیس بوون و خوا ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ناردوون تاكو بیانگێڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و پاكیان بكاته‌وه‌و فاحیشه‌و به‌ڕه‌ڵاییان تیا نه‌هێڵێ، كه‌چی لای ئه‌م نوسه‌ره‌ به‌ره‌ڵایه‌ شته‌كه‌ پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌و (لوط) سه‌لامی خوای لێبێ بۆته‌ فاحیشه‌ چی و داوێن پێس-حاشا له‌و-!!! ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ن كه‌ له‌ قورئاندا باسیان له‌ (لوط) و گه‌لی (لوط) كردووه‌ داخۆ ئاماژه‌یان به‌ شتێكی وه‌ها قێزه‌وون كردووه‌؟! (هود 70-74-81-89) (الحجر 59-61) (الحج 43) (الشعراء 160-161-167) (النمل 56) (العنكبوت 26) (ص 13) (ق 13) (القمر 33-34) (التحریم 10) (الانعام 86) (الاعراف 80-81-82) (هود 77) (الانبیاء 71-74) (النمل 54) (العنكبوت 28-32-33) (الصافات 133).

لاپه‌ڕه:١ | ٢ | ٣ | ٤
بابه‌تی پێوه‌ندیدار

پیلانێكی كۆن به‌ڵام له‌ به‌رگێكی نوێدا.

ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

په‌یامی ده‌نگی ئیسلام بۆ موسڵمانانی كورد سه‌باره‌ت به‌ پشتگیریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)

لێدوانی خوێنه‌ران
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١٦]
09.29.2008 12:45:38 GMT
زور بةداخةوة كورديكى به ناو موسلمان و خة لكى ئةوشارة بيروزة لةناوكوردستان هةلكةوتوة،لةخوداى كةورةم داوايةرورةشى دونياوقيامتى بكات
Mahdi Xoshnaw

مهدى خوشناو


03.29.2008 19:26:49 GMT
زۆر به‌ داخه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌سێکی وه‌ک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا هه‌ڵه‌ده‌که‌وێت!

باسم


08.16.2007 19:17:54 GMT
خودايا مريوان وهامسلةكةكاني مريوان خةجالةتى دونياو قيامةت بةكى.خودايا ئيدى تحةمولى ئةم هةموو ئةستةم وظلمة ممان نة ماوة.خوت سويند ئةدةم بةخوت نجاتمان بدة بةدست ئةم كافرانةوة.سةر ومالمان بةفيدات بيت خاتةمى مرسةلين.

دايكي عبدالمؤمن


04.15.2007 01:46:22 GMT
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی بێ ئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێستا داروین بمایه‌ .خۆی په‌شیمان ده‌بووه‌ له‌و ناماقوڵیانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی کردویه‌تی و ده‌ڵێت که‌ گوایه‌ ئه‌سڵی مرۆڤ مه‌یمونه‌.تازه‌ زانایان بۆیان ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ جیاوازی له‌ نێوان مێشکی مرۆڤ و مه‌یمون له‌ کێش دا 250 گرامه‌ که‌ ئه‌مه‌ش به‌ هیچ جۆرێک قابیلی تطور نیه‌.ئیتر چۆن ئه‌سڵی مرۆڤ مه‌یمونه‌ هه‌ی مه‌یمون .عیلمیه‌ن ئیسپات کراوه‌له‌لایه‌ن زانا بێ باوه‌ڕه‌کان خۆیانه‌وه‌.بۆیه‌ هه‌ر خۆشیان داروین به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌.

چوارباخ


04.05.2007 15:20:18 GMT


ده‌ڵێن مه‌ریوان وتویه‌تی مرۆڤ له‌ مه‌یمون دروست بووه‌، واته‌ باوه‌ڕی به‌ خدا نییه‌ تۆ سه‌یری ئه‌م ئه‌قڵه‌ بكه‌ن!

سليم


04.05.2007 15:16:38 GMT
ئایا ئێوه‌ ده‌زانن مه‌ریوان پۆلی سێی ته‌واو نه‌كردووه‌!

احمد


04.05.2007 14:50:58 GMT
به راستى مة ريوان هه له بجة يى سوكا ية تى بة ئة قلى خؤى كردووة ئةم نةزان و بى شة رمة خودا كوير و رسواى كات ؛ئامين يا رب اللعالمين

على


03.03.2007 22:11:27 GMT
AMN ZOR BA KALIKATERAKY DANIMARK ZOR NIGARAN NABOM LABAR AWY WLATEKI BEDINA BALM BO KASEKI WAK MARIWAN HALBCHY ZOR NARHATM AMN DSTXOSHI LAO KASA DAKM KA WAK SAG DAY TOPENI

ARAM


01.25.2007 23:00:26 GMT
TEBENE MN FONTE ARABEM LA NEA BOEA BA LA TENE DANWSMTKAYA BA ARK NABET BOM BKAN BA ARABE LA GAL DAWAE LEBWRDN
BESHRMEA BO KASEKE WAHA TENAGASHTW KA BAWSHEWAEA BWXTANE NASHREN DAKAT DAWAARM LA XWAE GAWRA RSWAE DNYAW QYAMATE BKAT

BAWAR DAREK


12.08.2006 18:02:06 GMT
زۆر به‌داخه‌وه‌م که مه‌ریوانی ده‌جال خه‌لات کراوه بۆ ئه‌و نوسینه بۆگه‌نانه‌ی

باوه‌ردارێک


12.02.2006 03:28:07 GMT
ئه‌م کاره ناپاکییه له‌لایه‌ن که‌سێکی ده‌رووننزم به ئاگاداری و ده‌ستخۆشیی کاربه‌ده‌ستانی ناپاکه‌وه کراوه؛ -وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (13)-.

کاروان


11.12.2006 22:09:15 GMT
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نها خۆی ناشیرین ئه‌کات به‌م نووسینه گڵاوه و خوای گه‌وره کوێر و ڕسوای دونیای ئه‌کات ان شاء الله!

موسوڵمانێک


02.16.2006 20:25:50 GMT
موسڵمانان جوله که نه خه وتوه...
براکانم له کوردستان پارتی یه هود ی به نادیاری ئیش ئه که ن له سه نگه را که سه ربازئکیان (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) ه به پاڵپشتی ‌حکومه تی هه ر ێم ئه یانه
و ێت جار ێکی تر ئمامی عوسمان شه هید بکه ن به خه یاڵی خاویان به ڵام گیان فیدایانی ئسلام نه ک جنێو کوشتنیش کا ریان لێ ناکات په یمان بێت خوێنمان
بۆ خوا یه مناره و قورئا ن و هه مو پێخمبه را ن نو ر ی چاومانن به ره و حوکمی
ئسلام... ئنشاآڵله!!!

hijran


02.15.2006 19:01:12 GMT
سلاو له هه مو موسولمانان .
به راسترتی من به هه واڵه که ی( دانیمارک ) زۆر دڵ ته نگ بوم به س نه م زانی
که سێک هه یه له شاری سلمانی. که شاری ناوداری موسڵمانه کورده کانه به شاری
موسولمانان نا سراوه.که ئه م شه خسه کورده وه له و گونا ‌حه پێی ئه ڵێم کورد
چونکه به زمانی کوردی شیرین کتێبی ده ر کردوه له سه رپێخه م به ر ابراهیم
سه لامی خوای لێبێت که ئه سلی کورده. به راستی ئه مه ئیها نه کردنه به
موسوڵمان. .به تایبه تی موسوڵمانانی کورد.له خوای گه وره داواکارم (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) خه جاڵه تی دنیاو قیامه تی بکات.. ئامین یا رب!!!!

aryan ahmad


02.11.2006 07:28:34 GMT
لا حوله ولا قوه الا بالله!!!
له خوای گه وره داواکارم، که ده‌سته‌کانی مه ریوان ‌هه‌ڵه‌بجه‌یی شه‌ل بکات و هه‌ردوو چاوی کوێر بکات، ئامین یا رب!!!

موسلمانێک


02.09.2006 22:34:59 GMT
سڵاو!
زۆر به‌داخه‌وه‌ نووسینه‌کانی (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) بێ ڕێزیه‌ به‌م جۆره‌ سوکایه‌تی به‌ خۆی ده‌کات زۆر زۆر له‌ ئه‌خڵاقی کۆمه‌ڵگا لاده‌دات.

کۆیه


  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
muslim " خوای گه وره فیرعونی ئه م ئوومه ته حوسنی نا موو بارك له ناو ببه ی ! "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠