پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٢-موحه‌ڕڕه‌م-١٤٣٠ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٩/٠١/٢٠٠٩ ز
 
note
١١-پرسیار: ئایا خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ زاتی خۆی یان به‌ عیلمی خۆی؟ وه‌ڵام: خوا له‌گه‌ڵمانایه‌ به‌ عیلمی خۆی گوێبیستمانه‌ و ئه‌مانبینێ. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا (قَالَ لا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى)[أي بحفظي و نصري ص تأييدي] سوره‌تی طه‌
ئایه‌تی٤٦ به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا (ٌإنكم تدعون سميعا قريبا و هو معكم) [أي بعلمه يسمعكم و يراكم ] رواه مسلم
  سه‌ره‌تا :: قورئانی پیرۆز :: هونه‌ری ته‌جوید
print it چاپی بکه comment لێدوان بنێره‌ send mail بینێره بۆ هاوڕێکه‌ت‌
له‌لایه‌ن: ‌‌: کوڕی خاک | خوێنراوه‌ته‌وه‌: ١٠٨٥ | ڕێكه‌وت: ٢٠٠٦/ ٨/٢ | ئه‌م وتاره‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

هه‌مزه‌ی وه‌سڵ(همزة الوصل) و هه‌مزه‌ی قه‌تع(همزة القطع).


دووه‌م/ هه‌مزه‌ قه‌تعه‌که‌(که‌ هه‌مزه‌ی پرسیارییه‌) پێش هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ که‌وتبێت.
ئه‌م شێوه‌یه‌یان له‌ فرمان و ناویشدا هه‌یه‌..
دوو حاڵه‌تی هه‌یه‌..
1/ لابردنی(حذف) هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ و مانه‌وه‌ی هه‌مزه‌ قه‌تعه‌که‌(هه‌مزه‌ی پرسیارییه‌) به‌ سه‌رداری(مفتوح)، ئه‌وه‌ ته‌نها له‌فرمان هه‌یه‌.
له‌و وشانه‌دایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌مزه‌ی وه‌سڵکه‌ی ده‌ستپێبکه‌ین و قه‌تعه‌که‌ لابه‌رین ئه‌وا ژێری ده‌بێت(مکسور)، لابردنی ئه‌و هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مزه‌ قه‌تعه‌که‌ بۆ پرسیاره‌ و سه‌ری(الفتحة)یشی له‌سه‌ره‌ ئه‌وا هیج پێویست ناکات هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ بمێنیت چونکه‌ به‌ نه‌مانی ڕسته‌که‌ هه‌ر وه‌ک ڕسته‌یه‌کی پرسیاری ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ حه‌وت وشه‌دا هاتووه‌، پێنجیان یه‌کده‌نگی له‌سه‌ره‌ و دووانه‌که‌ی تریش خیلافی خوێنه‌رانی له‌سه‌ره‌.
- قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ اللّهِ عَهْداً[البقرة:80].
- َأطَّلَعَ الْغَيْبَ أَمِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَنِ عَهْداً[مريم:78].
- أَفْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً أَم بِهِ جِنَّةٌ[سبأ:8].
- أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِينَ[ص:75].
- أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ[المنافقون:6].

خیلافه‌که‌ش که‌ له‌ دوو وشه‌دایه‌، ئه‌مانه‌ن:
- أَصْطَفَى الْبَنَاتِ عَلَى الْبَنِينَ[الصآفات:153].
- أَتَّخَذنَاهُمْ سِخْرِيّاً أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ الْأَبْصَارُ.

هه‌ندێکیان وه‌ک هه‌مزه‌ی وه‌سڵ ته‌نها خوێندویانه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌واڵ(باسه‌که‌ وه‌ک هه‌واڵێک نیشان ده‌دات)، ئه‌وانتریش به‌ هه‌مزه‌ی قه‌تع و پرسیاریی که‌ باسه‌که‌ وه‌ک پرسیارێک نیشان ده‌دات، خوێندنه‌وه‌ی حه‌فسیش به‌هه‌مزه‌ی قه‌تع و پرسیاری ده‌یخوێنێته‌وه‌. که‌واته‌ به‌لای ئه‌مه‌وه‌ هه‌ر حه‌وت وشه‌که‌ هه‌مزه‌ی قه‌تعن و هه‌مزه‌ی وه‌سڵیشیان لابراوه‌..

تێبینی/ وشه‌کان له‌ بنچینه‌دا به‌م جۆره‌ بوون(أَإتَّخَذْتُمْ ، أإطَّلَعَ ، أإَفْتَرَى ، أَإسْتَكْبَرْتَ ، أَإسْتَغْفَرْتَ ، أَإصْطَفَى ، أَإتَّخَذناهم) ، هه‌ر وه‌ک وتمان که‌ هه‌مزه‌ی دووه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕۆیشن ناخوێنرێته‌وه‌ و پاشان پێویست ناکات به‌بوونی بۆیه‌ لابراوه‌، به‌ڵام هه‌ر بۆ زانین ئه‌گه‌ر لێیانه‌وه‌ ده‌ستپێبکه‌ین ئه‌وا هه‌موویان ژێریان ده‌درێتێ(دووه‌م هه‌مزه‌که‌).


2/ مانه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌مزه‌که‌ پێکه‌وه‌ له‌ وشه‌یه‌کدا.
به‌مه‌رجێک ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌(که‌ دووه‌م هه‌مزه‌یه‌) له‌کاتی ده‌ستپێکردن سه‌ره‌(الفتحة)ی بدرێتێ و له‌پێش ناوێک بێت که‌ وه‌ک(ال)ی شوناس(التعریف) هاتبێت.
له‌م حاڵه‌ته‌دا ناگونجێت سڕینه‌وه‌ی به‌کۆ(إجماع)ی هه‌موو خوێنه‌ره‌کان، چونکه‌ ئه‌و کاته‌ ماناکه‌ی تێک ده‌چێت، له‌پرسیارکردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌واڵی.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دوو ڕووی هه‌یه‌:
1- گوڕینی هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ بۆ پیتی مه‌ددی(ئه‌لیف؛ ا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوایه‌وه‌ ده‌گات به‌ پیتێکی زه‌ننه‌دا، به‌درێژی شه‌ش(یه‌که‌؛ حرکة) ده‌خوێنرێته‌وه‌ چونکه‌ مه‌ددی جیاکه‌ره‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن(المد الفرق).
2- خوێندنه‌وه‌ی هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ وه‌ک ئه‌لیفێکی ئاسنکراو(الهمزة المسهلة) که‌ پێی ده‌وترێت(نێوان نێوان؛ بین بین) ئه‌مه‌س هیج درێژکردنه‌وه‌یه‌کی تێدا نییه‌.

ئه‌و وشانه‌ی ئه‌م دوو حاڵه‌ته‌ وه‌رده‌گرن، سێ وشه‌ن هه‌ر یه‌که‌یان دوو جار دووباره‌بۆته‌وه‌:
* آلذَّكَرَيْنِ :قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ الأُنثَيَيْنِ[الأنعام[143 و144].
* آلآنَ: آلآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ، آلآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ[یونس:51 و91).
* آللّهُقُلْ آللّهُ أَذِنَ لَكُمْ أَمْ عَلَى اللّهِ تَفْتَرُونَ[یونس:59] ، آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ[النمل:59].

** ئه‌م شه‌ش جێگه‌یه‌ له‌قورئاندا هه‌موو خوێنه‌ره‌کان یه‌کده‌نگییان هه‌یه‌ له‌سه‌ری، ته‌نها وشه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه‌ که‌ له‌هه‌ردوو خوێنده‌نه‌وه‌ی(‌أبو عمرو البصري ، أبو جعفر المدني) وه‌ک ئه‌م وشانه‌ به‌ درێژکردنه‌وه‌ی هه‌مزه‌ی وه‌سڵه‌که‌ وه‌ک ئه‌لیفێکی شه‌ش یه‌که‌یی و یان هه‌مزه‌ی ئاسانکراو ده‌یخوێننه‌وه‌ ئه‌ویش وشه‌یَالسِّحْرُ له‌ئایه‌تیفلَمَّا أَلْقَواْ قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُم بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللّهَ سَيُبْطِلُهُ[یونس:81] دایه‌.

سه‌رنجێک/
وشه‌یالاِسْمُ له‌ئایه‌تیبِئْسَ الاِسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ[الحجرات:11]دا هاتووه‌، دوو ڕوی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه‌:
یه‌که‌م: ده‌ستپێکردنی به‌ هه‌مزه‌ی وه‌سڵ، ئه‌و کاته‌ سه‌ره‌ی بۆ داده‌نێین و لامه‌که‌شی ژێری هه‌یه‌ نه‌وه‌ک زه‌ننه‌!
دووه‌م: ده‌ستپێکردن به‌لامه‌ ژێرداره‌که‌ به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌.
ئه‌وه‌ له‌کاتی ده‌ست پێکردن، به‌ڵام له‌کاتی ڕۆیشتن هه‌ڵبه‌ت هه‌مزه‌ وه‌سڵه‌که‌ ناخوێنرێته‌وه‌ و لامه‌ ژێرداره‌که‌ گرێ ده‌ده‌ین به[‌Quran]بِئْسَه‌ی پێش خۆی و وه‌ک یه‌ک وشه‌ ده‌رده‌بڕین.

لاپه‌ڕه:١ | ٢ | ٣ | ٤ | ٥ | ٦ | ٧
لێدوانی خوێنه‌ران
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [٠]
  ناو

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
به چ گوناهێکه‌وه‌ کوژران؟  
najm " من بيم واية ئةم كاراساتةي كة روزانة روودةدات لةفةلةستين تةنها دةستي عةرةبة فاشيستةكان كة دةيانةويت جي ديكةبلين هيج لايةنيكي ئيسلامي ناتوانيت لةريي ئةو بةرنامةخوايةوة قدس رزكار بكات لةدةستي يةهود بوية بشتكيري نةكردني عربي بةناو موسلمان بوخةلكي بيتاواني "
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠