به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌رده‌گار و سڵاو و ڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له خزمانی ئیماندار و هاوه‌ڵان و شوێنکه‌وتوانی به‌گشتی.
له‌ڕوانگه‌ی فه‌رمانی خواوه {يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ}[الحجرات:1] واته/ ئه‌ی ئیمانداران نه‌که‌ن پێش خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ونه‌وه له فه‌رمان و کردارتان، پارێزی له‌خوا بکه‌ن به‌ڕاستی خوا بیسه‌ر و به‌ئاگایه، هه‌روه‌ها له‌سۆنگه‌ی فه‌رمووده‌یمن أفتى بغير علم كان إثمه على من أفتاه و من أشار على أخيه بأمر يعلم أن الرشد في غيره فقد خانه أخرجه السيوطي وحسنه الألباني. واته/ هه‌رکه‌سێک فه‌توا بدات به‌بێ هه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر شتێک ئه‌وه گوناهی ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌گرێت که فه‌توای بۆ داوه و هه‌ر که‌سێکیش شتێک نیشانی برایه‌کی خۆی بدات و بشزانێت ڕێنمووی له به‌ده‌ری ئه‌وه‌دا هه‌یه ئه‌وا خیانه‌تی لێکردووه! هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یمن تقول علي ما لم أقل فليتبوأ مقعده من النار صححه الألباني، واته/ هه‌رکه‌سێک قسه‌یه‌ک به‌ناوی منه‌وه(پێغه‌مبه‌ر) بکات و منیش نه‌م گوتبێت ئه‌وه با با جێگه‌یه‌ک بۆ خۆی له‌دۆزه‌خ دیاری بکات.
له‌م ده‌قه شه‌رعییانه‌وه خوێنه‌رانی خۆمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که پشت به‌خوای گه‌وره بوێری ئه‌وه هه‌رگیز ناکه‌ین له‌هه‌وه‌سی خۆمانه‌وه یاخوود به‌بێ زانیاری وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بده‌ینه‌وه(په‌نا ده‌گرین به‌خوا له‌کاری وه‌ها پڕ مه‌ترسی)..
ئێمه له لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان له‌دوای پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار بۆ هه‌ستانمان به‌م ئه‌رکه گه‌وره‌یه بۆ ئاسانکاری و وه‌ڵامێکی خوای خۆمان ڕوومان کردۆته ڕاوبۆچوون و لێکدانه‌وه و ته‌فسیری زانایانی پێشینانمان(السلف الصالح)، له‌پێشه‌وه قسه‌ی که‌س به‌سه‌ر قسه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت(صلی الله علیه وسلم) ناخه‌ین، پاشان قوتابیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وجا شوێنکه‌وتووی ئه‌وان-ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت- ڕاوبۆچوونی هه‌رچووار ئیمامی گه‌وره‌ش(ئه‌بوحه‌نیفه و مالیک و شافیعی و ئه‌حمه‌د، ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) به هی ڕای پێشینان ده‌زانین و له‌وه‌ڵامه‌کانمان پشتیان پێده‌به‌ستین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئێمه ته‌نها به‌یه‌کیانه‌وه په‌یوه‌ست بین، چونکه ئه‌و به‌ڕێزانه و هه‌موو زانایانی ڕه‌سه‌نی تری ئه‌م ئوممه‌ته ئیسلامییه‌مان هه‌موویان موجته‌هیدێک بوون و هه‌موو دینیش له‌یه‌کێکیاندا کۆنه‌بۆته‌وه، خۆشیان-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- ئه‌و خۆبه‌که‌مزانینه‌یان هه‌بووه و فه‌رموویانه که قسه‌کانی ئێمه ڕاستیشی تێده‌که‌وێت و هه‌ڵه‌شیان تێده‌که‌وێت.. که‌واته ڕاستی ئه‌وه‌یه؛ که‌مال و ته‌واوی هه‌ر بۆ خوا و دینه‌که‌یه‌تی و هه‌موو مرۆڤیش که‌موکوڕییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌کێک به‌ڕێژه‌ی دوور و نزیکی له‌دینی خوا و یه‌کهاتنه‌وه‌ی قسه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعییه‌کان ڕاده‌ی پێکانی بۆ قه‌بووڵ ده‌بێت له‌لای خوا و پاشانیش ئوممه‌ت.
هه‌وره‌ها ئێمه سوود له فه‌توا و ئیجتیهادی زانایانی ده‌رده‌م له مردووان و زیندووانیش وه‌رده‌گرین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که زیاتر له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌ته‌وه فه‌رمایشته‌کانیان یه‌کدێته‌وه. یان نزیکتر ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ش بتوانین خۆماندوو ده‌که‌ین له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ڕه‌وا و ته‌واو هه‌تاوه‌کو خوای گه‌وره ڕازی بکه‌ین موسوڵمانانیش دڵ‌ئارام بکه‌ین ئه‌گه‌رچیش جاری وا ده‌بێت بۆ پرسیارێک چه‌ندین کاتژمێر و بگره ڕۆژیش به‌سه‌ر ده‌به‌ین له‌پێناوی گه‌یشتن به وه‌ڵامێک که تێیدا گوناهباری لای خوا نه‌بین و خه‌ڵکیش تووشی گومڕایی نه‌که‌ین.
له‌کۆتاییدا؛ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌کانمان به‌ویستی خوا دروسته و خوا لێێان ڕازییه، ئه‌وه شوکری خوای له‌سه‌ر ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر له‌وه‌ڵامێک هه‌ڵه‌بووینئه‌وه داوای لێبوردن له‌خوا ده‌که‌ین و هیوامان وایه هه‌ر پاداشتێکمان بۆ بنووسێت و به‌نییه‌تی خۆمان له‌گه‌ڵ بکات، چونکه ئێمه ویستمان خوا بوو، ئومێدمان وایه که لوتفی ده‌بێت بۆمان.
خوای گه‌وره هه‌موولایه‌کمان ڕێنموو بکات بۆ گه‌یستن به ڕه‌زامه‌ندی خۆی.
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام