سیسته‌می بابه‌تناردنی ده‌نگی ئیسلام
ڕێوشوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت له ده‌نگی ئیسلام
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
الذین یبلغون رسالات الله و یخشونه و لا یخشون احدا ابدا
(ئه‌وانه‌ی په‌یامه‌كانی خوا ده‌گه‌یه‌نن و لێی ده‌ترسن و به هیچ جۆرێكیش له هیچ كه‌سێكی دیكه ناترسن)
برا و خوشكانی به‌ڕێز، ده‌نگی ئیسلام ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده. ده‌نگی گشت موسڵمانانی كورده. ده‌نگی خزمه‌تكردن و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كانه. پێخۆشحاڵین به به‌شداریكردن و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵماندا.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بابه‌ته‌كه‌تان له ده‌نگی ئیسلام بڵاو بكرێته‌وه، تكایه ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕێوشوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت له ده‌نگی ئیسلام:
١- ده‌نگی ئیسلام په‌یڕه‌و و مه‌نهه‌جێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له خزمه‌تكردن و گه‌یاندنیدا به خوێنه‌ری كورد، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین بیكه‌ینه گۆڕه‌پانی ململانێیه‌ك كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌نگی ئیسلام نه‌گونجێت.
٢- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه باوه‌ڕمان به ڕه‌خنه‌ی دروستكه‌ر و به‌سوود هه‌یه، هیچ بابه‌تێك بڵاو ناكه‌ینه‌وه كه له سنووری ئازادیی بیروڕا بچێته ده‌ره‌وه و یاسا و ڕێسای نووسین بشكێنێت.
٣- ده‌نگی ئیسلام بابه‌تێك بڵاو ناكاته‌وه كه له شوێنی دیكه بڵاو كرابێته‌وه، بۆیه تكایه ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ده‌نگی ئیسلامی ده‌نێرن، بۆ شوێنی دیكه‌ی مه‌نێرن؛ ئه‌گه‌ریش بۆ شوێنی دیكه‌تان ناردووه، بۆ ئێره‌ی مه‌نێرن.
٤- بابه‌ته‌كانی ده‌نگی ئیسلام هه‌مه‌ڕه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن، به‌ڵام زیاتر گرنگی ده‌دات به بواری په‌ره‌وه‌رده، هزر و بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
٥- هه‌ر به‌ڕێزێك بابه‌ت بنێرێت بۆ ده‌نگی ئیسلام، ده‌بێت لانی كه‌م دوو ناوی خۆی بنووسێت یان نازناو (له‌قه‌ب)ێكی ناسراوی هه‌بێت. ئه‌وسا بابه‌ته‌كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه؛ له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و ناوه یان نازناوه ده‌كرێت خوازراویش بێت.
٦- هه‌ر بابه‌تێك بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیی نووسه‌ر، تاقم یاخود كۆمه‌ڵ و پارتێك بێت، لێره‌دا بڵاو نابێته‌وه.
٧. نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ خۆی به‌رپرسه له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌كه‌ی و ده‌نگی ئیسلام هیچ به‌رپرسیارییه‌ك ناگرێته ئه‌ستۆ.
٨- هه‌ر بابه‌تێك ڕه‌خنه‌ی برینداركه‌ر و بێمه‌به‌ست له‌خۆ بگرێت، له ده‌نگی ئیسلامدا بڵاو ناكرێته‌وه.
٩- ده‌نگی ئیسلام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بابه‌ته‌كان له ڕووی ڕێنووسه‌وه ده‌ستكاری و هه‌ڵه‌چنی بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییان تێدا بوو.
دووه‌م: ئێمێڵی په‌یوه‌ندی (لێره‌وه ئیمێڵی په‌پوه‌ندی دابنرێت)
تێبینییه‌كی گرنگ: ده‌نگی ئیسلام ته‌نها له‌و بابه‌تانه‌ی به ناوی خۆیه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌رپرسه. هه‌ر بابه‌تێك كه جگه له ناوی ده‌نگی ئیسلامی هه‌ڵگرتبێت، نووسه‌ر یان وه‌رگێڕ خۆی به‌رپرسیاره له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی.
له كۆتاییدا ده‌نگی ئیسلام ده‌نگی ئێوه‌ی به‌ڕێزه و به ئێوه‌وه هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ده‌نێت. پێخۆشحاڵین به به‌شداریتان؛ ڕه‌خنه، پێشنیار و تێبینییه‌كانتان ئاسۆیه‌كی ڕوونتر و گوڕوتینێكی به‌هێزترمان پێ ده‌به‌خشن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام