|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [١١] |
 |
04.27.2007 23:19:38 GMT |
شوره‌ی به‌رلین دكتاتۆرترین ڕژێمی سه‌رده‌می ئه‌و كاته كێشای كه ڕووسیای شیوعی بوو، پاشان بینیمان چی به‌سه‌ر هات و خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیش ئێسته هه‌ر وه‌ك یادگارێك ڕۆژی لابردنی شوری به‌رلینیان كردۆته پشوو، شوره‌ی ئه‌عزه‌میشه دكتاتۆرترین ڕژێمی ئه‌م دنیایه دایناوه كه ئه‌مریكایه، ڕۆژێكیش دێت ئه‌وه كابوسه به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقه‌وه نه‌مێنێت و ببنه گه‌ڵێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست له ژیانی خۆیاندا بژین.
عه‌زیز یاسین
|
|
|
|
 |
04.27.2007 23:12:45 GMT |
هه‌رچییه‌ك بكه‌ن ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه هه‌ر سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه واده‌یه‌كه‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داویانه، پرسیار لێره‌دا ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌مریكا ئه‌م جه‌نگه دژی ئیسلام ئه‌باته‌وه، زۆر ڕووخاوه پێیان وایه به‌ڵێ، به‌ڵام زۆر به دڵناییه‌وه من ده‌ڵێم نه‌خێر، هه‌رگیز ناتوانێت ئیسلام ڕیشه‌كێش بكات و له‌ناوی به‌رێت.
كارزان علی
|
|
|
|
 |
04.25.2007 22:38:18 GMT |
مه‌حموود عوسمان: دیواره‌كه‌ی ئه‌عزه‌مییه لووتكه‌ی فه‌شه‌له
دوكتۆر مه‌حموود عوسمانی ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی بنده‌ستی ئیحتیلال له چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط)دا وتی: "دیواره‌كه‌ی ئه‌عزه‌مییه لووتكه‌ی فه‌شه‌ل و هه‌نگاوی خراپ و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ." ئینجا داوای له سه‌رانی دینی و سیاسیی شیعه و سوننی كرد كه له‌و هه‌نگاتوه حاڵی بن! وه هه‌ستی پێ بكه‌ن كه ئه‌وه ئینزاره بۆ هه‌ردوو لایان. نه‌سسار ئه‌لڕوبه‌یعی سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌درییه‌كانی هه‌مان په‌ر‌له‌مانیش دیواره‌كه‌ی به دیواری به‌رلین ناوزه‌د كرد، كه كاتی خۆی به‌رلینی ئه‌ڵمانیای كرده دوو شاری لێكدابڕاو. دیواری ئه‌عزه‌مییه بریتییه له دیوارێكی پێنج-كیلۆمه‌تری كه به قاڵبی چیمه‌نتۆ ده‌كرێت، كه به‌رزایییه‌كه‌ی سێ مه‌تر و نیوه و له سێ لاوه ئه‌و گه‌ڕه‌كه سوننییه ئابڵووقه ده‌دات. قاسم عه‌تای وته‌بێژی پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی ئیحتیلال و حكوومه‌تی (نوري المالكي) به هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌ڵێ: "دیوار-دروستكردنه‌كه له‌سه‌ر داوای هاووڵاتییان بووه."!! هه‌موو هاووڵاتییانی ئه‌عزه‌مییه‌ش دوو ڕۆژه خۆپیشاندانیانه دژی ئه‌و دیواره!!
له دووربیــــــــــــن‌ه‌وه." target=blank>www.dorbeen.com
دووربیــــــــــــــن
|
|
|
|
 |
04.25.2007 16:49:12 GMT |
ئه‌وه نيشانه‌ى شكستیيه.
با و كى هيلين
|
|
|
|
 |
04.24.2007 21:40:53 GMT |
ده‌ستان خۆش بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، هیوادارم له‌مه‌ولا زیاتر وێنه‌و موعاناتی كوردستان بخه‌نه پێش چاوو تا زیاتر له ئازاری میلله‌ته‌كه‌مان شاره‌زاتر ببین.
سه‌ردار علی
|
|
|
|
 |
04.24.2007 21:39:53 GMT |
ئه‌مریكای ئه‌مڕۆ چونكه له خزمه‌تی پرۆژه‌ی زایۆنیزمه، هه‌موونه‌خشه‌كانی ئه‌وان دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له به درێژایی فه‌له‌ستین سوری كێشا‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی كرده گرتوخانه‌یه‌كی گه‌وره‌وه، ئه‌مڕۆش دوور نییه ئامۆژگاری سه‌رانی جووله‌كه بێت بۆ ئه‌مریكا، ئه‌مریكاش ئه‌مه بۆ پاراستنی سه‌ربازه‌كانی خۆی ده‌كات نه‌ك گه‌لی عێراق، خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژی سه‌د عێراقیش بكوژرێت به‌س سه‌ربازه‌كانی خۆی سه‌لامه‌ت بن باكی نییه، سه‌یره هه‌ندێ كه‌س تا ئێسته‌ش وا ده‌زانێت ئه‌مریكا بۆ ئازادی خه‌ڵكی هاتووه‌و ده‌ڵێن پرۆژه‌ی ئازادی عێراق!!!
باوكی هدی
|
|
|
|
 |
04.24.2007 19:23:31 GMT |
ئه‌مه اشاره‌تێکه له اشاره‌ته‌کانی سه‌رنه‌که‌ورتن. دڵنیام که هه‌موو چوارپارچه‌ی عێراق بکه‌نه ئاسن هه‌ر ئه‌بێ ڕۆژێک بێت و به سه‌رشۆڕی وه‌ک سۆمال و ڤیته‌تنام ده‌ربچن. نه‌ک هه‌رخۆیان، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که ئه‌مڕۆ بێده‌نگن له سه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵمه که ئه‌کرێ له خه‌ڵکی بێ‌تاوان.
ده‌ستان خۆش بێت بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه
هیوا
|
|
|
|
 |
04.24.2007 18:27:04 GMT |
وادیاره نيازيان خراپه، خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتوویان نه‌كات.
هدى
|
|
|
|
 |
04.24.2007 18:23:11 GMT |
ويمكرون ويمكر الله والله خير الماكرين.
باوكی باوه‌ڕ
|
|
|
|
 |
04.24.2007 18:13:40 GMT |
به بیرم دێت له‌سه‌رده‌می ...زاڵمی یه‌که‌م ده‌ستووری ئه‌دا به بێچوله‌کانی که هه‌ڵده‌ستان به‌و کارانه له ناو گه‌ڕه‌کانی کوردستان وه به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی که زۆر چڕ و پڕ بوونایه، ئه‌وا زاڵمانی سه‌رده‌م به‌هه‌مان ڕه‌فتار و کردار ده‌که‌نه‌وه به فه‌رمانی باوه گه‌وره‌که‌یان ... به‌ڵام ئه‌م جاره ناویان ناوه دیوار و شورای دیموکراتی ... پاراستی گیانی هاوڵاتیان، به‌ڵام له ڕاستی دا قه‌برێکی به کۆمه‌ڵ و زندانێکی سه‌ربه‌ڕه‌ڵایه!!!
باوکی بیلال
|
|
|
|
 |
04.24.2007 17:12:58 GMT |
من ده‌ڵێم هه‌رگیز نه ئه‌مریكا و نه هیچ هێزێكی داگیركه‌ر خێر و خۆشی بۆ گه‌لانی چه‌وساوه نه‌ویستووه و ناشیانه‌وێت.
مه‌هدی سه‌ید
|
|
|
|