پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

سروودێكی ترسناك له‌ فێستیڤاڵی قازی له‌ هه‌ولێر
له‌ فێستیڤاڵی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له‌ هه‌ولێر، سروودێك نمایش كرا وشه‌كانی كۆن و ئاڵۆز بوون. خه‌ڵكی هه‌ستیان پێ نه‌كرد ئه‌و سرووده‌ چییه‌؟ وشه‌كانی چین؟ كێ دایناوه ‌و ناسنامه‌ی ئایدۆلۆژیی چییه‌؟ بۆیه‌ نه‌ مامۆستایان و یه‌كێتی زانایان و لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌نگیان لێوه‌ نه‌هات، وا دیار بوو نه‌یانزانی ئه‌و سرووده‌ چییه‌. له‌وانه‌یه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ئه‌وانه‌ش سرووده‌كه‌یان ده‌وت، نه‌زانن ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ تیایدا هاتوون.

تاكوو خه‌ڵكی بزانێت چ ده‌ستێكی ترسناك له‌ كوردستان له‌ژێر په‌رده‌ی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور كار ده‌كات، پێویسته‌ ڕاستی و مه‌به‌ستی ئه‌و سرووده‌ بۆ خه‌ڵكی بخرێته‌ ڕوو.

ئه‌و سرووده‌ بریتی بوو له‌ وشه‌ی سه‌ر ئه‌و پێیسته‌ی گوایه‌ له‌ هه‌ورامان دۆزراوه‌ته‌وه‌؛ جا ئێسته‌ با بزانین سه‌ربرده‌ی ئه‌و پێسته‌ چییه‌؟
ئه‌و پێسته‌ وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ خه‌ڵكێك له‌ سه‌رده‌می فه‌تحی ئیسلامی نووسیویه‌تییه‌وه‌ و گوزارش له‌ زوڵم و زۆرداری و ئه‌نفالی یه‌كه‌می عه‌ره‌ب ده‌كات له‌ دژی كورد!!!
به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و پێیسته‌ (د. سه‌عید) دروستی كردووه‌. ئه‌و پیاوه‌ مژده‌ده‌رێكی مه‌سیحی بوو له‌ ڕادیۆی مۆناكۆ و خه‌ڵكی سنه‌یه‌. به‌ڵام كاتێك له‌ وشه‌كانی سه‌ر ئه‌و پێسته‌ ورد ده‌بیته‌وه،‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ساخته‌یه؛ چونكه‌:
١- وشه‌كانی توخمی نوێی له‌ زمانه‌وانیی كوردی تێدایه‌.
٢- مێژووی نووسین به‌ زمانی كوردی ئه‌وه‌نده‌ كۆن نییه‌.
٣- به‌شێكی زۆر له‌ بڕگه‌كانی له‌ شینی ئافره‌تانی ده‌رسیم هه‌یه‌.

ئه‌و پیسته‌ ئێستا له‌ مۆزه‌خانه‌ی بریتانیایه‌ و ئه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ده‌خرێته‌ قاوغی سروودی كوردی. وا پێده‌چێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، كێشه‌یه‌كی مه‌زن به‌رپا ببێت و دیسان ڕێزی میلله‌تی كورد د‌رز ده‌كات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، ئه‌و سرووده‌ زۆر نه‌گونجاو بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی فێستیڤاڵه‌كه‌، كه‌ فاكته‌ر و ڕه‌هه‌ندی ئایینی ئیسلامی زۆر به‌هێز بوو له‌ وه‌سیه‌ت و په‌یڕه‌وی حكوومه‌تی قازی موحه‌ممه‌د. به‌ڵام دیاره‌ كورد به‌رده‌وام له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی ئه‌و لقه‌داره‌یه‌ خۆی له‌سه‌ریه‌تی.

تێبینی: ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ پێگه‌ی (ستانداردكورد) وه‌رگیراوه‌.
لاپه‌ڕه ١/١
ژماره‌ی لێدوانه‌کان‌‌‌ [١٢]
02.20.2008 04:58:49 GMT
به لى دوزمنانى ئيسلام زوجاك ئه زانن كه واهيزى سيه مى بى هيزى ئيسلامه وامعتصم وائيسلامه به لى له هه مو كوبونه وه كانيان باسى هاتنه بيشه وه ى ئيسلام ده كه ن ترس دايانكردون @بزى موجاهيدانى سه رده م بمرى نوكه رانى به رده م به رده وام بى خه باته كه م تائازادبى وولاته كه م @ابومصطفى

نرمين كورد


05.25.2007 19:43:31 GMT
Eselamu 'eleykum.
Berrêzan, în şa ella le encamda her îslam serdekewêt & her hheq serkewtin bedest ehênê. Ba her xoyan hîlak ken, kursî & menseb taser bo kes niye. Xiway gewre bimanxeyte jêr alla & diroşmî îslamewe; Amîn!
Weselamu 'eleykum!

Rastgo


05.23.2007 18:19:07 GMT
له هه‌مووى سه‌يرتر ئه‌مڕۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ئه‌يوت له په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وتوویانه له‌سه‌دا (٣)ى كوردستان يه‌زيدی و مه‌سيحيیه‌. با وشه ى ئيسلام به هيچ شێوه‌يه‌ك له ده‌ستوورى كوردستاندا نه‌هێنين. ئه‌م سرووده وتراوه جێى سه‌رسوڕمان نیيه!!! ئه‌ى ڕه‌قيب كه‌ى وتراوه؟! من ته‌سه‌ور ناكه‌م له مێژوودا ئيسلام دوژمنى وه‌كوو ئه‌مانه‌ى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه. خوداى به‌عيزه‌ت به هێزى خۆى له‌ناويان به‌رێت!

ريباز


05.23.2007 09:47:57 GMT
عه‌لمانییه‌كانی کورد له‌ زۆربه‌ی بۆنه‌کان هه‌ڵئه‌قۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک به‌ ئیسلام بڵێن. بۆ نموونه‌ کاتێک زانیان کورد حه‌ز به‌ جیابوونه‌وه‌ ده‌کات، هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی ده‌نگدان بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان؛ به‌ڵام یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ده‌نگدانه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ دین له‌ ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه‌. خه‌ڵک کاتێک ده‌نگی ئه‌دا بۆ جیابوونه‌وه‌ نه‌یئه‌زانی به‌م کاره‌. پاشان من خۆم له‌ یه‌کێک له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌دا خوێندمه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی کورد ده‌نگی داوه‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌وڵه‌ت، باسی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان هه‌ر ناکات.
ڕوونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دێڕه‌شیعره‌ له‌ کتێبی (فه‌تواکه‌ی مه‌لای خه‌تێ ئه‌فسانه‌ی مێژوونوسێك)دا به‌جوانی ڕوون کراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش لینك بۆ خوێندنه‌وه‌:
www.tishkbooks.com‌" target=blank>www.tishkbooks.com

سامان –بێرمینگهام-


05.21.2007 08:48:06 GMT
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ كتێبی (له‌ خزمه‌ت قورئاندا) جوان ڕوون كراوته‌وه‌، لاپه‌ڕه‌ ١١٤، نووسینی ئه‌ندازیار عوسمان.

عمر رسول


05.20.2007 23:43:16 GMT
په‌له‌قاژه‌ی كاتی مه‌رگه‌.

محمه د ى


05.20.2007 22:08:05 GMT
هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رمانه‌ (صلی الله علیه‌ وسلم)، که‌ گوریسه‌کانی ئیسلام دانه‌دانه‌ ده‌پسێنرێت و هه‌ر یه‌کێکیان پسێنرا، خه‌ڵکی به‌ یه‌کێكی تره‌وه‌ خۆیان هه‌ڵده‌واسن؛ یه‌که‌مینیان حوکم و ده‌سته‌ڵاته‌ و کۆتاشیان نوێژه: ‌(لتنقضن عرى الإسلام عروة عروة فكلما انتقضت عروة تشبث الناس بالتي تليها فأولهن نقضا الحكم وآخرهن الصلاة). پێویسته‌ موسوڵمانان زیاتر له‌ پێویست له‌ ئاستی لێپرسراوێتیدا بن؛ سه‌نگه‌ری زۆریان لێ گرتووین. ئه‌مه‌شی بێته‌ سه‌ر ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ی تر غه‌ریب ده‌بێت و ئه‌و ساته‌ له‌ ماڵی خۆتیشدا نوێژ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌منی قه‌ومی نابێت!
پێویسته‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ شوێنی خۆیه‌وه‌ نیازپیسی و خیانه‌تی بکه‌ری ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ ڕیسوا بکا و خه‌ڵکی لێ وریا بکاته‌وه‌.

کوڕی خاک


05.20.2007 16:00:06 GMT
berezan dastan xosh bo heldanewey lapereyaky rashy try daselaty kurdy ,berezan ger serinj bden le xebaty 16 saley am jwet 7ezbe le kary dzhayaty melety musulmany kurd hichy tryan ne krdwe amesh nishany dorandnyane be pshtewany xwda berezem nabet eme rexne lewan bgren bernameyan runu ashkraya belam awy jey rexnen brayany komelu yakgrtwy islamy ke andam perlemanyan heldastnewe bo srwdy ayreqeb ke chanden wshey kufry tedaya we herweha retkrdnewey mady7 w le chapdany chenden ktebw ke dzhy diny islamy peroze we tek dany mezhuy islamy peroz wedelen nabet ta saly 2050 cheter mezgewt drust bkret we kokrdnewey imza le nawchey hewraman bo drwst krdny kenise berasty am brayane ta bedng bin xrapter debet min dlnyam ke esta kurdistan bashtren shwene le jihanda bo blaw krdnewy by bawery chwnke amane bunete regry hemu shtek ke mrov be aga benetewe ne bwny karebay berdewam nebwny rozhnamy azad u kanaly azadw xety anternet chenden shty ter le shweneky wek mizgewty gewrey slimany keseky wek mamosta kemal dadenen estash mely bo shty sur ly dedat ke 2000 kes gwey ledegret lekaty wtar xwendenda emane napersen hokary am tundw tizhya chya berezan shteky zor seru semere le mangenamy bederxanda zhmary 80-81 lapery 19 yakek benawy abdulwa7ed debegeey delet aw petany qurany perozy pe nusrawe hy kurde yaxwed delet aw balindany ke supay abreheyan berdbaran kird awe le kurdistaneweroishten beberdy kurdustanishewe yaxwed asly quresh debatewe bo kurdu delet 7ezrety 3esash 12 sal le kurdustan mawetewe le katy mindaleda berezan chewashe kary leme zyater ger 7ezrety ibrahim kurd bubet letaw qewmeky ray nekerd ger quresh kurdbet azary pexemberyan neda nazanim emane ayanewet blen chy

serkewten her bo islame chwenke beleny xwday gewreya

Kurdy


05.20.2007 13:39:50 GMT
هه‌ر‌ چییه‌ک دژ به‌ ئیسلام بێت ئه‌مڕۆ ته‌ته‌یه‌ ... ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ ئیسلام بێت بۆ ئیسلام بێت بففففه‌یه‌!! خوا په‌نامان بدا.

باوکی بیلال


05.20.2007 12:25:47 GMT
ئه‌مه‌ زه‌نگێكی ترسناكه‌وه‌ كار وا بڕوات ورده‌ ورده‌ سروودی مه‌سیحیشمان بۆ دێنن و هه‌ر كه‌س به‌ باشه‌ باسی ئیسلام بكات زمانی ده‌بڕن.

تافگه‌


05.20.2007 11:35:40 GMT
هاوڕییان بڕوا بکه‌ن، سه‌رکرده‌کانمان ملله‌ته‌که‌مانی هه‌ڵسه‌نگاندوه و ئه‌زانن بایی چه‌ندن، بۆیه‌ هه‌رچی بکه‌ن ئه‌زانن که‌س پێیان ناڵێت بۆ؟! خه‌ڵک مێشکی شۆراوه‌ته‌وه‌ به‌ شتی زه‌ره‌ق و به‌ره‌ق. بۆی گرنگ نییه‌ دین ئه‌گۆڕدرێ، وڵات ئه‌گۆڕدرێ.

هیوا


05.20.2007 10:44:11 GMT
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌[تبت یدا أبي لهب و تب] ئێمه‌ش ده‌ڵێن: دوو ده‌سته‌تان بشكێ ئه‌ی دوژمنانی ئایین و وڵات و ره‌گه‌ز و زمانمان، سروودێكی درۆو ساخته‌ كه‌ دوژمنانی وڵات و ئایین و كلتوور ته‌زویریان كردووه‌ له‌ ڤیستڤالی قازی محمد ده‌خوێننه‌وه‌!! به‌راستی شه‌رم و عاره‌ بۆ كورد بێ ده‌نگ بێت له‌ ئاست ئه‌م بێڕێزییه‌دا.

كوردیكی موسلمان


ناو
سه‌رنجی خۆت بنووسه
لێدوانه‌كه‌ت ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه‌ ڕێگای پێ بدرێت، ئینجا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.‌‌‌

ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سیسته‌می نووسینی‌ کوردیی سۆرانی تێدا نییه‌، کرته‌ی ئێره‌ بکه ‌(ته‌خته‌کلیلی کوردی)‌.

تكایه‌ ڕه‌چاوی ئه‌م تێبینییانه بكه‌:
١- ڕه‌خنه‌که‌ت بنیاتنه‌ر بێت و مه‌به‌ست سووکایه‌تی نه‌بێت.
٢- ده‌توانیت ده‌ستخۆشی، ڕه‌خنه‌ و پێشنیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ لێره‌وه‌ بنووسیت.
٣- ئه‌گه‌رلێدوانه‌که‌ت جێگای گومانی نادروست بێت، بێ گومان بڵاو ناکرێته‌وه‌.
٤- ناو یان نازناوی خۆتت له‌بیر نه‌چێت .
تێبینی: تكایه لێدوانه‌كه‌ت به ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی بنووسه. به‌كارهێنانی ئه‌لفوبێی لاتینی ته‌نیا بۆ ناو یان وشه‌یه‌كی كورته، نه‌ك تێكڕای لێدوانه‌كه.
ئایاچۆن ده‌ڕوانیته‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان!
ئایا ئازادیی ڕاده‌ربڕین ڕه‌ها و بێسنووره یان ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو شتێكی دیكه‌ سنووری هه‌یه‌؟
هاووڵاتیانی نیویۆرك هه‌لیان بۆ ڕه‌خسا له‌پشته‌وه‌ شه‌ق له‌ جۆرج بوش بده‌ن
هێزه‌كانی ئه‌مریكا شووره‌ی زیاتر له‌ ده‌وری هه‌ندێك له‌ گه‌ڕ‌ه‌كانی به‌غداد دروست ده‌كه‌ن
به‌ردبارانکردنی خوشکه‌ دوعا له‌سه‌ر چ تاوانێك بوو؟ ئه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ بێده‌نگه‌؟
عێراق: كوژرانی (١٠٤) سه‌ربازی ئه‌مریكایی له‌ مانگی نیساندا
نوكته‌یه‌كی بۆش
بای بای... بلێراق
ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر مزگه‌وتێك و ئیهانه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌كات و ڕاپێچی ئاسایشیان ده‌كات
سروودێكی ترسناك له‌ فێستیڤاڵی قازی له‌ هه‌ولێر
عێراقی ئازادی و دێمۆكراسی!!! بازرگانیكردنی به‌ لاشه‌ی هه‌تیو و نازداره‌كانه‌وه‌!!!
هه‌ڕاجكردنی سامانی عێراق، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بانكی (دار السلام) و دزینی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار!
بۆ جارێكی تر له‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی وڵاتی سوێد سووکایه‌تی ده‌کرێته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا
سه‌رنج و تێبینی سه‌باره‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئیسلام
دابه‌شكردنی خاچ به‌سه‌ر باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانی كوردستاندا.
مامۆستا مه‌لا عوزێر دیفاع له‌ شه‌ڕه‌ف ده‌کات، که‌چی ئه‌حلام مه‌نسوڕ تفی لێ ده‌کات!
حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن‌ ده‌ڵێت: خوا ژنه‌ !! مهاباد قه‌ره‌داغیش ئۆباڵی بۆ ده‌کێشێت!
ئه‌وقاف هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ ده‌دات كه‌ نوێژی هه‌ینیان تێدا ده‌كرێت
كه‌نیسه‌یه‌ك به‌ ئێسقان و كه‌لله‌سه‌ری مرۆڤ رازانراوه‌ته‌وه‌!!
ژووری "ئێره‌ ده‌نگی ئیسلامه"‌ پێی خۆی خسته‌‌ ساڵی پێنجه‌میه‌وه‌
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند
مانگی ڕه‌مه‌زان؛ له‌ نێوان دڕاندنی قوڕئان و پێشبڕكێی به‌دڕه‌وشتی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌ کوردییه‌کان
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠