|
|
| ژماره‌ی لێدوانه‌کان [٣] |
 |
08.10.2007 09:34:21 GMT |
سڵاوی خوداتان لێ بێت. ئێمه وه‌ك ڕۆڵه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌موو كاتێك له مێژوودا سته‌ممان لێ كراوه و به‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و فیرعه‌ونانه‌وه كه هاتوونه‌ته سه‌ر كۆشكی ده‌سه‌ڵات ناڵاندوومانه و قانوونی حوكم هه‌موو ساتێك دوور بووه له ڕاستی بۆ هه‌موو میلله‌ت به‌تایبه‌تی وڵاتی سته‌ملێكراوی ئێمه عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك فیرعه‌ونی لێ نه‌بڕاوه و چه‌وساوه‌ته‌وه. عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌وت و جۆره‌ها كانزای پڕبایه‌خ له وڵاتمان هه‌یه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه میلله‌ت هیچ خێری لێ نه‌بینیوه. ئێستا كه ها له دروستبووندا، هه‌ر لایه‌ك به خه‌مخۆری میلله‌ت ده‌زانێت، به‌ڵام ئێمه‌ش ته‌نها گوێبیستی هه‌موو ئه‌و ده‌نگه بڕقوباقانه‌ین كه دوورن له ڕاستی. هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردوودا چه‌نده‌ها وڵاتی بێگانه وه‌ك مشه‌خۆر هاتوونه‌ته سه‌ر ژینگه‌ی وڵاتمان؛ به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی خۆمان ئه‌م ده‌رده‌یان به‌سه‌ر هێناین. له كۆتاییدا داواكارم له په‌روه‌ردگار كه جه‌رگی هه‌موو ئه‌و تاغووتانه ببڕێت كه مشه‌خۆری ئه‌به‌دیی ئێمه‌ن.
سوپاس،
شه‌هرام كه‌ریمی - له‌نده‌ن
shahram-azize@hotmail.co.uk
|
|
|
|
 |
07.20.2007 18:47:51 GMT |
دز و خاوه‌نماڵ کرده‌یان یه‌کخه‌ن, به کونه‌بانا گاجووت سه‌رده‌خه‌ن.
بانقێك به‌و ئاسانییه ئه‌و دزییه گه‌وره‌یه‌ی لێ بکرێت، ئه‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدارانیش شه‌ریکیان هه‌بێت. قه‌ناعه‌ت ناکه‌م که‌س لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیشی بۆ بکات. من باسی یه‌کێك له مه‌سئووله شیعه‌کانیان بۆ کردم؛ کاتێك خواردنی بۆ موناسه‌به‌ی حسه‌ینی و بۆنه‌کانی خۆیان ئه‌کڕی له له‌نده‌ن به‌شی ماڵی خۆی لێ گل ئه‌دایه‌وه. ئه‌بێت ئێستا چی گل بداته‌وه له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له‌ژێرده‌ستیاندایه؟!
سۆران
|
|
|
|
 |
07.12.2007 15:25:00 GMT |
عێراق ده‌مێكه هه‌ڕاج كراوه. میلله‌ت بێچاره و بێده‌رچه‌یه. مشه‌خۆر، تاوانبار و خوێنمژه‌كان وه‌ك گه‌نه كه‌وتوونه گیانی ئه‌و میلله‌ته. سه‌یری وڵاتی خۆشمان بكه‌ن، چۆن سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ڕاج ده‌كرێت! بۆ ماوه‌ی (١٥) ساڵ یه‌كێتی و پارتی ده‌یخۆن تا ئێسته‌ش ده‌سته‌یه‌ك بۆ چاودێریی دارایی كوردستان دانه‌نرا!!!
دز دوو جۆره: جۆرێك وه‌ك ئه‌مه‌ی ئێسته له‌و بانقه كراوه و دزرا و بڕایه‌وه. جۆره‌كه‌ی تریان ترسناكتره؛ دزه خۆی به ئه‌مین له‌قه‌ڵه‌م داوه. ترسنۆكه و به ئازا خۆ به تۆ ده‌فرۆشێ. وڵاتفرۆشه و به دڵسۆز و پارێزگاریكه‌ر ناوی ده‌ركردووه. داوێنپیسه و ناز له شه‌ره‌ف و سالاریی خۆیه‌وه ده‌كات. گرگنه و خۆی به كه‌س ناگۆڕێته‌وه وهتد...
ئه‌وانه‌ن دزی ڕاسته‌قینه. من پرسیار ده‌كه‌م: ده‌بێت چه‌ند ملیۆن دیناری ئه‌م كوردستانه خورابێت و كه‌سیش نه‌یزانیبێت؟!!
كه‌س ده‌توانێ وه‌ڵامێك بداته‌وه؟؟
ئازاد عه‌لی
|
|
|
|