|
سڵاوی خواتان لێ بێت.
من له وڵاتی سوێد ئه‌ژیم.
خێزانه‌که‌م ئه‌یه‌وێت فێری نوێژ ببێ به زمانی عه‌ره‌بی، خۆی به زمانی سوێدی ئه‌زانێت، به‌ڵام پێی خۆشه به عه‌ره‌بی فێر ببێ. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن، شتێکم بۆ بێرن که نوێژی تێدا بێت به زمانی عه‌ره‌بی وه ئه‌گه‌ر ئه‌توانن به زمانی لاتیی نوسرابێ.
خوا پاداشتان باته‌وه. ان شا‌ء الله.
Miran
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
برای به‌ڕێزمان داواکرین له خوای گه‌وره ئه‌و خوشکه به‌ڕێزه‌مان سه‌رکه‌وتوو کات بۆ ڕێگای حه‌ق. ان شا‌ء الله برای به‌ڕێزمان ئه‌توانن سود له‌م فلاشه ببینن وه به پشتیوانی خوا به‌م زوانه‌یش له پێگه‌که‌مان به زمانی کوردی و هه‌مان فلاش بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه‌یش فلاشه‌که‌یه.
http://www.dangiislam.org/flashiyat/flash/salatt.exe
وه ده‌توانیت ئه‌م قورئانه‌یش داگریت که به زمانی لاتینی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی نوسراوه.
http://www.imaanstar.com/quran.php
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.
|