پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
١٨-شه‌عبان-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٢٠/٠٨/٢٠٠٨ ز
 
جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سه‌لامی خواتان لێبێت من سه‌باره‌ت به ڕۆژوو ڵرسیارم هه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر له ڕه‌مه‌زان بخۆى ئه‌بێ بیگریته‌وه؟ ئه‌گه‌ر شه‌شه‌ڵان به‌ڕۆژوو بی له بری قه‌رزی ڕه‌مه‌زان، ئایا ته‌نها قه‌رزه‌كه‌ت له‌سه‌ر لائه‌چێ یان خێری شه‌شه‌ڵانه‌که‌شت بۆ ئه‌نووسرێ چونكه گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ شه‌شه‌ڵان وه‌ك وایه ساڵه‌که به‌ڕۆژوو بی ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌شی بگرم؟ خوا ڵاداشتان باته‌وه، تكایه ئه‌گه‌ر بكرێ زوو وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، سوڵاستان ده‌كه‌م.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزه‌ گرتنی، ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێکی لێ نه‌گیرێت، گێڕانه‌وه‌ی واجبه‌، ئه‌گه‌ر پاساوی هه‌بوو گوناهی له‌سه‌ر نابێت و به‌پێی حاڵه‌تی خۆی یان ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت یان گێڕانه‌وه‌ و فیدیه‌ یاخوود ته‌نها فیدیه‌، ئه‌گه‌ر ‌ئه‌گه‌ر به‌بێ پاساویش نه‌یگرتبوو، ئه‌وا جگه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی گوناهێکی گه‌وره‌ی کردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵه‌که‌ش به‌ڕۆژوو بێت خێری وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی ناگاته‌وه‌! ده‌بێت تۆبه‌ و ئیستیغفاریش بکات.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێتأَيَّاماً مَّعْدُودَاتٍ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ...[البقرة:١٨٤] لێره‌دا ئاشکرایه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بوو یان له‌ سه‌فه‌ر بوو. ڕۆژانێکی تر به‌ڕۆژوو ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی. ته‌نانه‌ت ئافره‌تی بێنوێژ خوای گه‌وره‌ داوای گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌کانی لێ نه‌کردووه‌ به‌ڵام داوای گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووه‌کانی لێ کردووه‌، چونکه‌ نوێژ هه‌میشه‌ییه‌ و ڕۆژووش له‌ ساڵێک مانگێکه‌.

سه‌باره‌ت به‌پرسیاری دووه‌میش؛ نه‌خێر هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕه‌مه‌زان و شه‌وال نییه‌تی خۆی ده‌وێ ناکرێت پێکه‌وه‌ به‌ یه‌ک نییه‌ت بگیرێن. باشتریش وایه‌ له‌ پێشدا قه‌ره‌که‌ت بده‌یته‌وه‌، پاشان شه‌شه‌ڵانیس بگیت، درێره‌ی ئه‌وه‌ لێره‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ ١٢٨١ .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ئافره‌تی دوو گیان که‌ ره‌مه‌زانی گرته‌وه‌ ده‌بێت فیدیه‌ش بدات؟
ئایا که‌سێک له‌به‌ر درێژی کات به‌ ڕۆژو نه‌بێت چی بکست باشه‌؟
ئافره‌تی سک پڕ ده‌بێت به‌رۆژوو بێت؟
ئایه ئه‌وه ڕاسته كه ئه‌ڵێن له كاتى به ڕۆژوو بووندا له دواى نیوه‌ڕۆوه نابێت ئاو له ده‌مت وه‌ربده ى ؟
ئه‌گه‌ر نییه‌تی قه‌رزت هێنا، خێری ئه‌و ڕۆژانه‌ت بۆ نانوسرێ.
نومینه‌ی حاجیان(ده ‌ڕۆژی یه‌که‌می مانگی حه‌ج).
ئه‌گه‌ر کۆرپه‌که‌ دروست ببوو، ئه‌وا خوێنه‌که‌ به‌ نیفاس حیسابه‌.
ته‌نها له‌ به‌ ئاگاییدا ده‌بێت نه‌هێڵیت بچێته‌خواره‌وه‌.
ڕۆژووی شه‌وال به‌یه‌ک نییه‌ت له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان ناشێت.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ژووری "ئێره‌ ده‌نگی ئیسلامه"‌ پێی خۆی خسته‌‌ ساڵی پێنجه‌میه‌وه‌
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠