comment: agar chand rozek ba rozw nabobem la mangi ramazan. wa bmawet lam manga shash roz barozw bem .aya atwanem neti karzi ramazanw shashlani le bhenm yan abet ba gya gya byan grmawa.
ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێک به‌ڕۆژوو نه‌بووبم له مناگی ره‌مه‌زان، وه بمه‌وێت له‌م مانگه شه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژوو بم، ئایا ئه‌توانم نییه‌تی قه‌رزی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵانی لێ بهێنم یان ئه‌بێت به جیاجیا بیانگرمه‌وه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
پرسیارێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه له شێخ ئیبن عوثه‌یمین-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- کرا، به‌م جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه:
قال الشيخ ابن عثيمين في "فتاوى الصيام" (٤٣٨) :
"من صام يوم عرفة ، أو يوم عاشورا‌ء وعليه قضاء من رمضان فصيامه صحيح ، لكن لو نوى أن يصوم هذا اليوم عن قضاء رمضان حصل له الأجران: أجر يوم عرفة ، وأجر يوم عاشورا‌ء مع أجر القضاء ، هذا بالنسبة لصوم التطوع المطلق الذي لا يرتبط برمضان ، أما صيام ستة أيام من شوال فإنها مرتبطة برمضان ولا تكون إلا بعد قضائه، فلو صامها قبل القضاء لم يحصل على أجرها ، لقول النبي صلى الله عليه وسلم "من صام رمضان ثم أتبعه بست من شوال فكأنما صام الدهر" ومعلوم أن من عليه قضاء فإنه لا يعد صائماً رمضان حتى يكمل القضاء" واته/ که‌سێک ڕۆژی عه‌ره‌فه به‌ڕۆژوو بێ یاخوود ڕۆژی عاشورا و قه‌رزی ڕه‌مه‌زانیشی له‌سه‌ر بێت، ڕۆژووه‌که‌ی دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌تی له ڕۆژه که به‌ڕۆژوو ده‌بێت، گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژێکی ڕه‌مه‌زانه، ئه‌وه دوو پاداشتی بۆ ده‌نووسرێت؛ هی ڕۆژی عه‌ره‌فه و عاشورا له‌گه‌ڵ پاداشتی گێرانه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، ئه‌مه سه‌باره‌ت به ڕۆژوویه‌کی سوننه‌ت که په‌یوه‌ندی به ره‌مزانه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه ڕه‌مه‌زان و ناگیرێت مه‌گه‌ر له دوای گێرانه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه شه‌شه‌ڵانی گرت له پێش گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زان، پاداشتی شه‌شه‌ڵانه‌که‌ی بۆ نانووسرێت له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هه‌رکه‌سێک ڕه‌مه‌زانی گرت و پاشان به‌دوای خست به شه‌ش ڕۆژی شه‌وال، ئه‌وه وه‌ک وایه هه‌موو ساڵه‌که به ڕۆژوو بووبێت. ئاشکراشه ئه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر ماوه، دانانرێت به یه‌کێک ڕه‌مه‌زانی هه‌موو گرتبێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژه خوراوه‌کانی بگرێته‌وه..
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادان و لێکۆڵینه‌وه‌ش به ژماره فه‌توای(١٠/٣٩٢) وه‌ڵامێکی لێکچووی له‌م چه‌شنه‌یان هه‌یه."س: هل من صام ستة أيام من شوال بعد شهر رمضان إلاّ أنّه لم يكمل صوم رمضان، حيث قد أفطر من شهر رمضان عشرة أيّام بعذر شرعي، هل يثبت له ثواب من أكمل صيام رمضان وأتبعه ستًا من شوال، وكان كمن صام الدهر كله ؟ أفيدونا جزاكم الله خيرًا.
ج: تقدير ثواب الأعمال التي يعملها العباد لله هو من اختصاص الله جل وعلا، والعبد إذا التمس الأجر من الله جل وعلا، واجتهد في طاعته، فإنّه لا يضيع أجره، كما قال تعالى: ﴿إِنَّا لاَ نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلاً﴾ [الكهف:٣٠]. والذي ينبغي لمن كان عليه شي‌ء من أيّام رمضان أن يصومها أولا، ثم يصوم ستة أيام من شوال؛ لأنّه لا يتحقق له إتباع صيام رمضان بستٍ من شوال إلاّ إذا كان قد أكمل صيامه. وبالله التوفيق، وصلى الله على نبيّنا محمد، وآله وصحبه وسلم. اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء".