پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

له‌ سووده‌کانی سیواک.
السلام علیکم
پاش ڕێزو سڵاو
ئایا سودو نیشانه‌کانی (سیواک) چین و چه‌ندن.
خودای گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ وه‌هیوای ته‌ندروستی باشتان بۆ ده‌خوازیم.
وه‌سه‌لام زیاد
سوید


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سووده‌کانی سیواک زۆرن، له‌ ڕووی دینییه‌وه‌:
خوای گه‌وره‌ ڕازی ده‌کات و پاداشتی زۆره‌ و ده‌م و زمان چالاک و ئاسان ده‌کات له‌ یادی خوا و قورئانخوێندن، سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)‌ و به‌ زۆری به‌کاریهێناوه‌. خه‌و لاده‌با و له‌ش سووک ده‌کات بۆ عیباده‌ت و نوێژکردن.

له‌ ڕووی دونیاییشه‌وه‌؛ بۆگه‌نی ده‌م و به‌ڵغه‌م لاده‌بات و پووک و ددان به‌هێز ده‌کات و له‌ هه‌وکردن و کونبوون ده‌یانپارێزێت، به‌کتریای ناو ده‌م و ددانه‌کان ده‌کوژێ، یارمه‌تی هه‌رسکردنی خواردن و ڕه‌وانی و گه‌ده‌ ته‌ندروست ده‌کات. ددان سپی ده‌کاته‌وه‌ و زه‌ردایی سه‌ریان لاده‌بات.

له‌و ماددانه‌ی له‌خۆی گرتووه‌ هه‌روه‌کو زانست ده‌ریخستووه‌:
مادده‌ی(العفص)؛ دژی بۆگه‌نی و پیسیی لابه‌ره‌. ڕاگری خوێنبه‌ربوونی پووک و به‌هێزکردنێتی.
ماددی(Sinnigrin)؛ بۆن و تامێکی تیژی هه‌یه‌، یارمه‌تی له‌ناوبردنی به‌کتریا ده‌دات.
بلووری(سلیکا) و ترشی(کلسیی)؛ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی ددانه‌کان و لابردنی پیسی و زه‌ردییانه‌.
هه‌روه‌ها(کلۆرید) که یارمه‌تی سپیبوونه‌وه‌ی ددانه‌کان ده‌دات، مینای ددانیش ده‌پارێزێت له‌ کونبوون.
ڤیتامین(ج) و(میثیل ئه‌مین) که‌ بۆ سارێژبوونه‌وه‌ی برینی پووکه‌کان و گه‌شه‌کردنیان به‌سووده‌.
ئه‌مانه‌ش زانیاری زیاتر به‌ عه‌ره‌بی ئیعجازی سیواک و سیواک له‌ نێوانی زانست و دیندا هه‌روه‌ها سیواک له‌ نێوان ته‌ندروستی و ئیسلامدا .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خانوو کڕین به‌ به‌شبه‌ش(قسط).
خێزانت ماره‌ بکه‌وه‌..
مۆسیقا حه‌رامه‌..
کوفر به‌ زانینه‌وه‌ ماره‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
حوکمی گێڕانه‌وه‌ی نوێژ و ڕۆژووه‌ چوێنراوه‌کان.
به‌کارهێنانی پێستی به‌راز ‌.
ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ڕاستی بڵێین و کاریشمان نییه‌ به‌ کاربه‌ده‌ستانی سعودییه‌!
زیناش به‌ تۆبه‌ پاک ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ڵگرتنی کلیپی سێکسی له‌ مۆبایلدا..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠