پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

سوێندخواردن په‌یوه‌ندی به‌ نییه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.
السلام علیكم
برسیارێكم هه‌یه‌ خوا جزاى خێرتان بداته‌وه‌ ( من سویندم خواردووه‌ له‌ سه‌ر شتێك كه‌ نه‌یكه‌م به‌لاَم ئێستا مه‌جبورم ئه‌و شته‌ بكه‌م بۆ نمونه‌ سوێندم خوارد كه‌ سوار سیاره‌ى براكه‌م نه‌بم به‌لاَم ئێستا ده‌وره‌ى سیاقه‌م هه‌یه‌ بێویستم به‌وه‌یه‌ براكه‌م فێرم بكات وه‌ من سوێنده‌كه‌م وا خوارد كه‌ سوارى سیاره‌ى براكه‌م نه‌بم به‌لاَم ئێستا براكه‌م ئه‌و سیاره‌یه‌ى فروشتوه‌ سیاره‌یه‌كى ترى كریوه‌ ئایا سوێنده‌كه‌م ئه‌كه‌وىَ ئه‌كه‌ر سه‌ركه‌وم تكایه‌ ڕێكا جاره‌یه‌كم بكه‌ن


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر سوێنده‌که‌ت له‌و سه‌یاره‌یه‌ خواردووه‌ که‌ ئێستا فرۆشراوه‌، ئه‌وه‌ بۆ سه‌یاره‌یه‌کی تر سوێنده‌که‌ت ناکه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌ت وابووه‌ که‌ سواری سه‌یاره‌ی برات نه‌بیت(هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ک بێت) ئه‌وا به‌ڵێ سوێنده‌که‌ت ده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر وایه‌ ده‌بێت که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ت بده‌ی، که‌فاره‌تیش هه‌روه‌ک ئه‌م ئایه‌ته‌ باسی ده‌کات‌لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَيْمَانَكُمْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ[المائدة:٨٩].
که‌فاره‌ته‌که‌ش یه‌کێک له‌مانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن:
١/ تێرکردنی (١٠) هه‌ژار له‌ خواردنێکی مامناوه‌ندییانه‌ که‌ ده‌رخواردی ماڵ و منداڵی خۆتی پێ ده‌ده‌ی.
٢/ پۆشته‌کردنی (١٠) هه‌ژار، جلوبه‌رگێکی مامناوه‌ندییانه‌.
٣/ ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک (ئێستا نه‌ماوه‌)، هه‌ریه‌کێک له‌م سیانه‌ ئازادیی تێدا هه‌یه‌، بۆت هه‌یه‌ هه‌رکامێکیان هه‌ڵبژێریت به‌ڵام به‌ڕیز له‌ یه‌که‌مه‌وه‌ بۆ چواره‌م، ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی ئه‌وا بۆ خاڵی چواره‌م:
٤/ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌توانرا، به‌ڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ. ‌

هه‌روه‌ها تۆبه‌ و ئیستیغفار له‌وه‌ی سوێنده‌که‌ت شکاندووه‌، چونکه‌ سوێندخواردن به‌ خوا گه‌وره‌یه‌ و نابێت خۆمانی له‌سه‌ر ڕابهێنین و ئه‌و کاته‌ش ناچار ده‌بین هه‌ندێکیان بشکێنین!



خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خانوو کڕین به‌ به‌شبه‌ش(قسط).
خێزانت ماره‌ بکه‌وه‌..
مۆسیقا حه‌رامه‌..
کوفر به‌ زانینه‌وه‌ ماره‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
حوکمی گێڕانه‌وه‌ی نوێژ و ڕۆژووه‌ چوێنراوه‌کان.
به‌کارهێنانی پێستی به‌راز ‌.
ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ڕاستی بڵێین و کاریشمان نییه‌ به‌ کاربه‌ده‌ستانی سعودییه‌!
زیناش به‌ تۆبه‌ پاک ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ڵگرتنی کلیپی سێکسی له‌ مۆبایلدا..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠