پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئافره‌تی سک پڕ ده‌بێت به‌رۆژوو بێت؟
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت : به‌ڕێزان پرسیاره‌‌كه‌ى من ئه‌مه‌یه‌ ،،، ئه‌گه‌ر ئافره‌تى دووگیان نه‌توانێت له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا به‌روژو بێت ئیتر له‌به‌ر خاترى خۆى بێت یان مناڵه‌كه‌ى وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دواییدا بۆى نه‌گیرایه‌وه‌ له‌به‌ر شیردان ئه‌توانێت ته‌نها كه‌فاره‌ته‌كه‌ى بدات یان هه‌ر ئه‌بێت ڕوژووه‌كان بگرێته‌وه‌. خواى گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌ .


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
وه‌ڵام:ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر بۆیان نیه‌ به‌ رِه‌هایی به‌رِۆژوو نه‌بن به‌ڵكو ده‌بێت به‌رِاپۆرتی پزیشكی باوه‌رِ پێكراو بسه‌لمێت كه‌ رِۆژوه‌كه‌یان زیانی بۆ خۆیان یان سكه‌كه‌یان هه‌یه‌ یان ماندووبونێكی زۆریان بۆ دروست ده‌كات ئه‌و كات ده‌توانن به‌رِۆژوو نه‌بن، وه‌ گه‌ر نا بۆیان نیه‌ ته‌نها له‌به‌ر بوونی سكه‌كه‌ یان شیردان به‌رِۆژوو نه‌بن، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ رِوویدا ئایا چی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ریان، دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ رای جیاوازی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ نێوان زانایاندا، هه‌ندێك ده‌ڵێن رِۆژووه‌كه‌ش ده‌گرنه‌وه‌ و فدیه‌یش ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن خۆیان سه‌ر پشكن له‌وه‌ی كه‌ رِۆژووه‌كه‌ ده‌گرنه‌وه‌ یان فدیه‌ ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر له‌ترسی ته‌ندرووستی خۆیان به‌رِۆژوو نه‌بوون یان خۆیان مناڵه‌كه‌یان ئه‌وه‌ ته‌نها رِۆژووه‌كه‌ ده‌گرنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ته‌نها له‌ ترسی ته‌ندروستی مناڵه‌كه‌ به‌رِۆژوو نه‌بوون ئه‌وه‌ ده‌بێت رِۆژووه‌كه‌ش بگرنه‌وه‌ و كه‌فاره‌تیش بده‌ن.
به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌م بۆچوونانه‌ ته‌نها قسه‌یه‌ و هیچ به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌سه‌ر نیه‌، بۆیه‌ رای راجیح ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خێر ناتوانێت ته‌نها كه‌فاره‌ت بدات به‌ڵكوده‌بێت رِۆژوه‌كان بگرێته‌وه‌ و هیچ كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ حوكمی نه‌خۆش و موسافیریان هه‌یه‌، جا هه‌ر كات نه‌خۆشیه‌كه‌ یان نارِه‌حه‌تیه‌كه‌یان له‌ سه‌ر لاچوو، ده‌بێت رِۆژوه‌كه‌یان بگرنه‌وه‌، وپێویست به‌دانی كه‌فاره‌ت ناكات.
وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌نها فدیه‌ ده‌ده‌ن كه‌تووشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بن ئومێدی چاك بوونه‌وه‌یان لێ ناكرێت، یان پیرێك كه‌ ئومێدی گه‌نج بوونه‌وه‌ی نیه‌، ئه‌مانه‌ ناتونن له‌كاتێكی تردا رِۆژوه‌كه‌ بگرنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر كه‌نارِه‌حه‌تیه‌كه‌یان كاتیه‌ و لاده‌چێت.




خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

فیدییه‌ی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان چه‌نده‌؟
قه‌رزی ڕه‌مه‌زان و شه‌شه‌ڵان.
ڕۆژووی شه‌شه‌ڵان ناچێته‌ بری قه‌رز .
که‌فاره‌تی که‌سێک له‌ ڕه‌مه‌زان و به‌ڕۆژووبووندا جیماعی کردبێت.
ئه‌و ڕژێنه‌ ڕه‌نگ قاوه‌ییه‌ ئایا وه‌ک حه‌یزه‌؟
ئه‌گه‌ر نه‌زانی بانگ بووه‌ و ڕۆژووت شکاند، قه‌بووڵه‌.
حوکمی ڕیشتاشین و سه‌رچاکردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان.
ڕۆژوو شکاندن به‌ خواردنی که‌مپ.
که‌ی ڕۆژوو ده‌شکێنرێ له‌به‌ر برسێتی و تینوویه‌تی؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠