پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا ئه‌گه‌ر دایک خراپ بوو چی بکرێت؟
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت و درودو ڕحمه‌ت بۆ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)... به‌ڕێزان پرسیاره‌که‌ی من ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌ کردنی دایکمه‌ له‌گه‌ڵم که‌ زۆر به‌ توندی هه‌ڵسو که‌وتم له‌گه‌ڵ ده‌کات و دایمه‌(هه‌میشه‌) دوعای خراپم لێ ده‌کات، به‌جۆرێک که‌ بیر له‌ دوعاکانی ده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌مه‌لی هیچم به‌م دنیایه‌ نامێنێت و ته‌نها ئه‌گریم و له‌ خوا ئه‌پاڕێمه‌وه‌ یارمه‌تیم بدات، به‌ خوا خراپیش نیم له‌گه‌ڵی و دائیمه‌ دوعای خێری بۆ ئه‌که‌م و به‌قه‌ده‌ر چاوم خۆشم ده‌وێت و له‌ هه‌موو شتێکدا یارمه‌تی ئه‌ده‌م، دایکم نوێژیش ئه‌کات و دائیمه‌ش خه‌ریکی تاعه‌ته‌ که‌چی بیر له‌و هه‌موو خه‌مه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ من ئه‌یخۆم، من ئه‌وه‌ ئه‌زانم که‌ به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایکماندایه‌ و ئه‌جری دایکیش زۆر گرانه‌، به‌ڵام نازانم بۆ له‌ نێوان هه‌موو منداڵه‌کانیا بۆ من وایه‌؟ خێرتان ئه‌گات من چاره‌م چی‌یه و الله ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتم گریانه‌، زۆر جار پێم ئه‌ڵێت بچۆ خۆت بکووژه، من دڵنیام که‌ ئه‌مه‌ قسه‌ی حه‌ق نیه‌ با دایکیشم ئه‌مرم پێ بکات، به‌ڵام و الله‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شیرینی ئیمانه‌که‌م نه‌بوایه‌ وام ئه‌کرد، إن شاء الله‌ قه‌تئش تووشی فعلی وا نابم،،، تکایه‌ چاره‌یه‌کم بۆ بدۆزنه‌وه‌ ئایا من گوناح بارم یان نا؟ ‌‌ ‌


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوای گه‌وره‌ زیاتر سه‌بر و ئارامیت پێ ببه‌خشیت، وه‌ هیدایه‌تی دایکت بدات بۆ ڕێگای راست و عه‌داله‌ت کردن له‌ نێوان مناڵه‌کانی. . پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( اتقوا الظلم . فإن الظلم ظلمات يوم القيامة) رواه مسلم. واته‌/ دوور بکه‌ون له‌ زوڵم کردن چونکه‌ تاریکیه‌ له‌ ڕۆژی دوایی. ئامۆژگاریشم بۆ تۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌وا هه‌ر ئارامگر بیت و قه‌ت کرده‌وه‌یه‌کی وا نه‌که‌یت دڵی دایکت بشکێنیت، چونکه‌ "وإن جاهداك على أن تشرك بي ما ليس لك به علم فلا تطعهما وصاحبهما في الدنيا معروفا واتبع سبيل من أناب إلي ثم إلي مرجعكم فأنبئكم بما كنتم تعملون" (لقمان/١٥). که‌واته‌ چاك به‌ له‌گه‌ڵی، به‌ڵام له‌ گوناهکردن به‌ قسه‌ی مه‌که‌. ئه‌مه‌ش بزانه‌ که‌وا ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌ی دایکت تاقیکردنه‌وه‌یه‌ بۆت له‌م ژیانه‌. وه‌ من دڵنیام له‌وه‌ که‌وا دایکت ڕۆژێك دادێ به‌ هه‌ڵه‌ی خۆی ده‌زانیت و چآك ده‌بیت له‌گه‌ڵت، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: "فاصبر إن العاقبة للمتقين‌" (هود/٤٩).


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ڕێگری له‌ منداڵبوون..
ئه‌گه‌ر پیاو ئاره‌زووی خێزانی تێر ناکات، بۆی هه‌یه‌ لێی جیا بێته‌وه‌.
له‌باربردن کۆرپه‌ له‌ دوای زیندووبوونی، کوشتنه‌.
کوفرکردن له‌ ئیسلامت ده‌باته‌ ده‌رێ و عه‌قدی زه‌واج پووچ ده‌کاته‌وه‌.
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
ئه‌گه‌ر ژن ناساز بوو چی بکرێ؟
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
کوفرکردن گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠