پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا که‌سێک گرفتی خێزانی هه‌بێت چی بکات باشه‌؟
به‌ڕێزان سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت:
پرسیارێكم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر جوابم بده‌نه‌وه‌ :
ئێمه‌ له‌ خانه‌واده‌یه‌كى 10 نه‌فه‌رین له‌و كاته‌وه‌ كه‌ بیرم دێ ئێمه‌ هه‌میشه‌ موشكیله‌مان هه‌بووه‌ ئێستاش ئه‌و موشكیلانه‌ زۆرتر بووه‌ بابم ژنێكى دیكه‌ى هێناوه‌ و هه‌میشه‌ له‌ ناو ئێمه‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه،‌ كابرایه‌ك گوتى به‌ ئێمه‌ یه‌كێك كه‌ ئێمه‌ ده‌یناسین جادووى له‌ ئێوه‌ كردووه‌ ئه‌ویش له‌ لاى قه‌شه‌یه‌ك جا تا ئێوه‌ مابن هه‌ر موشكیله‌تان ده‌بێت و ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌و كابرایه‌ كه‌یفى به‌ ئێمه‌ نایه‌ت و چه‌ندین جار شه‌ڕى به‌ ئێمه‌ فرۆشتووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وها بڕواته‌ پێش خێزانه‌كه‌مان لێك ده‌ترازێت داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م حه‌لى ئه‌و موشكیله‌مان بو بڵێن و كه‌ ئایا عیلاجى ئه‌و جادوویه‌ چیه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زوو جوابم بده‌نه‌وه‌.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
موشکیله‌ له‌ هه‌ر ماڵێك مه‌رج نیه‌ هۆیه‌که‌ی جادوو بێت. ڕوو له‌ خوا کردن و جێ به‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی باشترین ڕێگایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی موشکیله‌کان. بۆ عیلاجی جادووش، ئه‌وا باشتر وایه‌ بچن بۆ لای مه‌لایه‌کی شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیتان بدات.




خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

ڕێگری له‌ منداڵبوون..
ئه‌گه‌ر پیاو ئاره‌زووی خێزانی تێر ناکات، بۆی هه‌یه‌ لێی جیا بێته‌وه‌.
له‌باربردن کۆرپه‌ له‌ دوای زیندووبوونی، کوشتنه‌.
کوفرکردن له‌ ئیسلامت ده‌باته‌ ده‌رێ و عه‌قدی زه‌واج پووچ ده‌کاته‌وه‌.
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
ئه‌گه‌ر ژن ناساز بوو چی بکرێ؟
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
کوفرکردن گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠