پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ویتر مانای چی‌یه، قنوتی وتیتر سونه‌ته‌ له‌ 1 رکاته‌که‌یا، له‌ ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر تراویح بکه‌یت ده‌بێت شه‌و نوێژ بکه‌یت، له‌ نوێژی به‌یانی قنوت سه‌ننه‌ته‌؟‌

السلام عليكم :
به‌ڕێزان‌ و خۆشه‌ویستانى ده‌نگى ئیسلام ده‌ست خۆ شیتان لێ ئه‌كه‌م خوا ى گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان بكات ته‌مه‌نتا‌ن درێژ بێت بۆ خزمه‌ت كردنى ئیسلام پرسیاره‌كانم ئه‌مانه‌ن :
1- نوێژى ویتر له چى‌یه‌وه هاتووه ماناى ویتر چى‌یه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام نوێژ ى ویتر بكات ئه‌گه‌ر شه‌وێك خه‌به‌رى نه‌بێتههوه ئه‌توانێت بیگێڕێته‌وه؟
2- قنوتى ویتر سوونه‌ته له یه‌ك ركاته‌كه‌یا ؟
3- له‌ ڕه‌مه‌زا‌ن ئه‌گه‌ر ته‌راویح بكه‌یت ئه‌بێت شه‌و نوێژ بكه‌یت، ماناى ته‌راویح چى‌یه؟
4- له نوێژ ى به‌یا‌نیدا قنوت سوونه‌ته ئێسته له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌كرێت؟


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
١/ مانای ویتر له‌ زمانی عه‌ره‌بی ‌/ تاك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ونوێژ دوو رکات دوو رکاته‌ و دواییش رکاته‌کی تاکه‌. نوێژی ویتر سوننه‌ته‌ و واجب نیه‌. ئه‌گه‌ر که‌سێك خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه‌ ئه‌وا گوناهی پێ ناگات، به‌ڵام ناتوانیت بیگێریته‌وه‌ له‌ دوای کاتی نوێژی به‌یانی.
٢/ به‌ڵێ قنوتی ویتر سوننه‌ته‌ له‌ رکاتی کۆتایی.
٣/ ئه‌و نوێژه‌ی ته‌راویحی پێ ده‌گوترێت هه‌ر شه‌ونوێژه‌ (قیام اللیل).
٤/ئیمامی مالك و الشافعي ده‌ڵێن که‌وا قنوت له‌ نوێژی به‌یانی موسته‌حه‌ببه‌‏، وه‌‏ ئیمامی ابو حنيفة ده‌ڵێت جائیز نیه‌ قنوت کردن له‌ نوێژی به‌یانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست هاتووه‌ له‌ قنوت کردن ئه‌وه‌یه‌ که‌وا قنوت کردن ته‌نها له‌ ویتر و له‌ کاتی (النوازل)، واته‌ له‌ کاتی ناخۆشی و موسیبه‌ت به‌سه‌ر مسوڵمانان بێت.


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

پرسیاره‌که‌ت ڕوون نییه‌!
کوفرکردن و گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی.
ئه‌هلی زیممه‌ کێن؟ به‌یتولمال که‌ی دامه‌زرا؟
له‌ نیشانه‌ بچووکه‌کانی قیامه‌ت..
گۆڕستان هه‌تاکو که‌ی نابێت ده‌ستکاری بکرێ و بهێڵرێته‌وه‌؟
وه‌ڵامی پرسیاری لاتینی ناده‌ینه‌وه‌..
مه‌ڕی خێری منداڵبوون، بۆت هه‌یه‌ لێی بخۆی..
پاراسایکۆلۆجی حه‌رامه‌ یان حه‌ڵاڵ.
ئایا خۆڕه‌حه‌تکردن زیانی هه‌یه‌؟
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠