پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا ئه‌گه‌ر زه‌رور بیت ئه‌توانیت پاره‌ی عقار وه‌ربگریت؟
به‌ریزان ماموستا عمر چنگیانی باس له‌ وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رووی ئایینه‌وه‌ ریگه‌ ده‌دریت له‌به‌ر زه‌رووره‌ت درووسته‌ سلفه‌ی عقار وه‌ربگریت و ئه‌م ئایه‌ته‌ پیروزه‌ ده‌كاته‌ به‌لگه‌ (فمن اضطر غیر باغ ولا عاد فلا اثم علیه‌...)تكایه‌ وه‌لامیكی روون ودرووست له‌و باره‌یه‌وه‌


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
برام بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ سه‌یری وه‌ڵامی پرسیاری ژماره‌ (١٥٨٠) بكه‌ له‌ هه‌مان گۆشه‌دا، و ئه‌و ئایه‌ته‌ی جه‌نابی مامۆستا باسی لێوه‌ ده‌كات ئایه‌تی (١٧٣) سوره‌تی به‌قه‌ره‌یه‌، وئایه‌تی (١٤٥) سوره‌تی ئه‌نعام و ئایه‌تی (١١٥) سوره‌تی نه‌حلیش هه‌مان بابه‌ت باس ده‌كه‌ن، وخوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تی ( ١٧٣) سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌فه‌رمووێت: "إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ" (البقرة:١٧٣) واته‌: (خوای گه‌وره‌ گۆشتی مرداره‌وه‌بوو و خوێن و هه‌ر سه‌ربرِاوێك كه‌ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هاتبێت حه‌رام كردووه‌ له‌سه‌رتان، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ناچار بوو به‌خواردنی یه‌كێك له‌مانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سنوور شكێنی فه‌رمانه‌كه‌ی خوا بێت یان زیاده‌ رِه‌وی تێدا بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ تاوانبار نابێت، وه‌خوای گه‌وره‌ به‌خشنده‌وه‌ وبه‌به‌زه‌ییه‌). كه‌واته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ باس له‌حه‌ڵاڵی حه‌رامێك ده‌كات كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژیانی كابرای پێوه‌ په‌یوه‌ست بێت، وهه‌رسێ ئایه‌ته‌كه‌ یه‌ك بابه‌ت وته‌نها له‌و سێ ئایه‌ته‌شدا باس له‌و عوزره‌ ده‌كات، و فه‌رمووده‌ی خوای كار به‌جێش هه‌ڵبه‌ت زۆر وورده‌ و به‌هه‌وانته‌ ته‌نها له‌و سێ ئایه‌ته‌دا باس له‌و عوزرانه‌ ناكات، به‌ڵام ژیانی هیچ كه‌س په‌یوه‌ست نیه‌ به‌وه‌ی كه‌ خانووی هه‌بێت یان كرێچی بێت، وبه‌تایبه‌تیش بۆ حه‌ڵاڵ كردنی حه‌رامێكی وه‌كو ریبا، ئه‌ی بۆ خوای په‌روه‌ردگار له‌ هیچ ئایه‌تێكی ریبادا باس له‌م عوزره‌ ناكات و ناڵێت هه‌ركه‌س ناچار بوو بۆی هه‌یه‌ بیكات و ریبا وه‌ربگرێت وه‌ك له‌ باسی مرداره‌وه‌ بوودا ده‌فه‌رمووێت، وه‌ بۆ زیاتر رِوون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌م نموونه‌یه‌ش ده‌خه‌ینه‌ رِوو: دزی و زینا هه‌ردووكیان دوو تاوانی زۆر گه‌وره‌ن، وحه‌دیان له‌سه‌ره‌ و له‌ قورئاندا باس كراون، به‌ڵام له‌ چه‌ند خاڵێكدا جیاوازن یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌گه‌ر كابرا دزی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی یان ماڵ و منداڵی له‌ مردن و برسێتی رِزگار بكات، ئه‌مه‌ سزاكه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت، وبگره‌ تاوانباریش نابێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ رِزگار كردنی ژیانێتی و هه‌ر بۆیه‌شه‌ كه‌ ئیمامی عومه‌ر له‌ساڵی قات و قرِیدا ده‌ستی دزی نه‌برِیوه‌، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت كابرایه‌ك زینا بكات وبڵێت ناچار بووم و ئێمه‌ش بڵێین حوكمی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ وئه‌نعام و نه‌حلیش شمولی ده‌كات به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌خێر. چونكه‌ هیچ كات ژیانی خه‌ڵك له‌سه‌ر كارێكی سێكسی په‌كی ناكه‌وێت.
بۆیه‌ لێره‌شدا كرێچێتی جیاوه‌زه‌ له‌ گه‌ڵ ناچار بوون به‌ خواردنی گشتی مرداره‌وه‌ بوو، وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك سلفه‌ی عقار به‌ریبا حه‌ڵاڵ نییه‌ بۆ رِزگار بوون له‌ ژیانی كرێچێتی.


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خانوو کڕین به‌ به‌شبه‌ش(قسط).
خێزانت ماره‌ بکه‌وه‌..
مۆسیقا حه‌رامه‌..
کوفر به‌ زانینه‌وه‌ ماره‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
حوکمی گێڕانه‌وه‌ی نوێژ و ڕۆژووه‌ چوێنراوه‌کان.
به‌کارهێنانی پێستی به‌راز ‌.
ئێمه‌ له‌سه‌رمانه‌ ڕاستی بڵێین و کاریشمان نییه‌ به‌ کاربه‌ده‌ستانی سعودییه‌!
زیناش به‌ تۆبه‌ پاک ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ڵگرتنی کلیپی سێکسی له‌ مۆبایلدا..
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠