پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دوو گیانبێت باری ته‌ندروستی باش نه‌بێت ده‌توانێت قصر و جمع بکات؟
به‌ ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان من سکم هه‌یه‌ له‌ئه‌وروپا ده‌ژیم ته‌ندروستیم زۆر خراپه‌ ..ناتوانم نوێژه‌کانم به‌ باشی ئه‌نجام بده‌م ئایا ده‌توانم قه‌سر و جمعی بکه‌م ...
خوای گه‌وره‌ پاداشتتان بداته‌وه‌ ....


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
سه‌باره‌ت به‌ كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ (قصر) نه‌خێر ناتوانیت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ كورت كردنه‌وه‌ی نوێژ ته‌نها له‌حاڵه‌تی سه‌فه‌ر یان ترسدا ده‌بێت و جه‌نابیشت هیچ كام له‌م دوو پاساوه‌ت نییه‌، كه‌واته‌ ناتوانیت نوێژه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه‌.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا ده‌توانیت كۆیان بكه‌یته‌وه‌ (جمع) به‌ڵێ ده‌توانیت ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیت ناته‌واو بێت و نه‌توانیت هه‌موو نوێژێك له‌كاتی خۆیدا بكه‌یت و زۆر به‌نوێژه‌كان نارِه‌حه‌ت بیت ده‌توانیت نوێژی نیوه‌رِۆ و عه‌سر پێكه‌وه‌ بكه‌یت، وه‌ نوێژی شێوان و خه‌وتنانیش پێكه‌وه‌ بكه‌یت، ئیتر خۆت سه‌ر پشكیت له‌وه‌ی كه‌ ئایا عه‌سر پێش ده‌خه‌یت بۆ لای نیوه‌رِۆ یان نیوه‌رِۆ دوا ده‌خه‌یت بۆ لای عه‌سر به‌ڵام چوار رِكات چوار ركات نوێژه‌كان ده‌كه‌یت و كورتیان ناكه‌یته‌وه‌، وه‌ بۆ نوێژی شێوان و عیشاش به‌هه‌مان شێوه‌ رِكعاته‌كان به‌ ته‌واوی ده‌كه‌یت شێوان سیان وعیشایش چوار و له‌ كاتی هه‌ر كامیاندا بیكه‌یت درووسته‌. به‌ڵام بۆ نوێژی به‌یانی هه‌ر ده‌بێت له‌كاتی خۆیدا بكرێت، ئه‌مه‌ تا ئه‌و كاته‌ی باری ته‌ندروستیت باش ده‌بێت، وپاشان هه‌ر نوێژێك له‌ كاتی ئاسایی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌یت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

له‌بیرچوونی ئه‌ندامێک بۆ ده‌ستنوێژگرتن..
نوێژی به‌یانی و هه‌موو ئه‌وانی تریش ده‌بێت له‌ کاتی خۆیان بکرێن.
جووڵه‌ی ناو نوێژ و حوکمه‌که‌ی.
عه‌وره‌تی پیاو له‌ نوێژ و ده‌ستنوێژ.
نوێژ کۆکردنه‌وه‌ و کورتکردنه‌وه‌ که‌ی بکرێ؟
نوێژ هه‌ر ده‌بێت له‌ کاتی خۆی بکرێ و بوونت له‌ خوێندنگا پاساو نییه‌.
نوێژی هه‌ینی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه‌ نابێت!
کارکردن هه‌نجه‌تی نوێژ دواخستن نییه‌!
نوێژی هه‌ینی فه‌رزه‌ و کاکردن هه‌نجه‌ت نییه‌ بۆ وازهێنانی.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠