پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا له كاتى خوێندنه‌وه ى قورئاندا ئه‌توانى قاچ رابكێشى ?
سلام علیكم: برایانى به‌ڕێز ئایا له كاتى خوێندنه‌وه ى قورئاندا ئه‌توانى قاچ رابكێشى ?خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
له‌كاتی خوێندنی قورئاندا پێویسته‌ مرۆڤ به‌ جوانترین شێوه‌ و به‌ رِێز و حورمه‌تێكی زۆره‌وه‌ له‌ حزوری قورئاندا دابنیشێت، و باشترین شێوه‌كانی قوئان خوێندن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ كاتێك هه‌ڵبژێرێت بۆ قورئان خوێندن كه‌ باری ده‌روونی ئارامه‌ و شوێنێكی ئارام هه‌ڵبژێرێت بۆ قورئان خوێندن و رِووه‌ و قیبله‌ دابنیشێت به‌جوانترین شێوه‌كانی دانیشتن، ده‌ست نوێژی هه‌بێت، جل و به‌رگێكی بۆن خۆش وپاك له‌ به‌ر كات، بۆ ئافره‌ت باشتر وایه‌ كه‌ له‌كاتی خوێندنیدا باڵا پۆش بێت، وه‌ده‌بێت به‌ زوبان به‌ دڵ و به‌ هزری له‌گه‌ڵ قورئان خوێندنه‌كه‌یدا بێت، و ئه‌وه‌ش بێنێته‌ وه‌ یادی خۆی كه‌ ئه‌مه‌ كۆتا په‌رِتووكی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ ئاده‌میزاد و ووشه‌كانی ناوی فه‌رمووده‌ی خوای كاربه‌جێن، جگه‌ له‌م په‌رِتووكه‌ هیچ په‌رِتووكێكی تر هاوشێوه‌ی نیه‌ له‌ قه‌در و فه‌زڵ دا، وبه‌هۆی ئه‌و قورئانه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ رِه‌زامه‌ندی په‌روه‌دگار، نابێت مرۆڤ له‌ كاتی قورئان خوێندندا خۆی خه‌ریك كات به‌ هیچ شتێكی تره‌وه‌ وه‌ك نان خواردن، یان سه‌یری تلفزیۆن كردن، یان گوێگرتن له‌خه‌ڵكی تر یان له‌ رِادیۆ جگه‌ له‌ قورئان خوێندن نه‌بێت، و ده‌بێت په‌له‌ نه‌كات له‌ خوێندنیدا و به‌ته‌جویده‌وه‌ بیخوێنێت، و هه‌موو پیتێك مافی خۆی پێبدات، و به‌ ووردی گوێ بۆ حوكم و ماناكانی شل بكات، هه‌وڵ بدات رِۆژانه‌ زیاتر پابه‌ندی خۆی به‌ فه‌رمانه‌كانیه‌وه‌ زیاد بكات، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ باشترین شێوه‌ی قورئان خوێندن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ندێك كاتدا مرۆڤ بۆی نه‌ده‌گونجا كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ قورئان خوێنێت جا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ بێت یان هه‌ر عوزرێكی تره‌وه‌ بێت، ئه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆی ده‌گونجێت بیخوێنێت، و سه‌باره‌ت به‌ ده‌قی پرسیاره‌كه‌ به‌ڵێ بۆی هه‌ی له‌كاتی خوێندنیدا قاچ درێژ بكات و ته‌نانه‌ت بۆی به‌ پاڵ كه‌وتنیشه‌وه‌ بیخوێنێت و إنشاء الله تاوان بار نابێت، به‌ڵام له‌ هه‌موو كاتێكدا نابێت شێوازی خوێندنه‌كه‌ی بچێته‌ خانه‌ی بێ رِێزیه‌وه‌ چونكه‌ په‌نا به‌خوا له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ له‌ چوار چێوه‌ی باوه‌رِ بباته‌ ده‌روه‌ وپێی كافر بێت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیر ئه‌گه‌ر قورئانخوێندنیشی له‌گه‌ڵ بێت، خێری قورئانخوێندنیش وه‌رده‌گری.
ئایا ئاده‌م له‌ کام به‌هه‌شته‌ بووه‌؟ مه‌لائیکه‌ چۆن زانیویانه‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م سه‌که‌شی و فه‌سادی ئه‌که‌ن؟
وه‌ڵام نه‌درایه‌وه‌!
ته‌فسیری قورئان به‌ کوردی.
ته‌نها به‌ بردنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ بۆ داوێن و دواوه‌ نه‌کرێ، جائیزه‌.
قورئانخوێندن پێویسته‌ به‌ ته‌جویده‌وه‌ بێت.
له‌ ئایه‌ته‌کانی باسی مورته‌د و جۆره‌کانی.
حوکمی چاتکردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیران..
خه‌تمی قورئان مه‌گه‌ر له‌ بیرت بچێته‌وه‌، ئه‌گینا بۆت هه‌یه‌ له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ستپێبکه‌یته‌وه‌ که‌ لێوه‌ی ڕاوه‌ستا بووی.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠