پێوه‌ندی بابه‌ت بنێره‌ نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ‌ ئێمه‌ کێین؟ ماڵه‌وه‌
 

 
٤-زولحیججه‌-١٤٢٩ ك به‌رامبه‌ر به‌ ٠٢/١٢/٢٠٠٨ ز
 

پرسیار : بۆ چی پێغه‌مبه‌ران خوای گه‌وره‌ ڕه‌وانی کردن؟ وه‌ڵام: بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و یه‌کتاکپه‌رستی خوا نه‌هیکردن له‌ هاوتا و هاوبه‌ش په‌یداکردن بۆ خوا. به‌ڵگه‌مان له‌ قورئاندا :(وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللَّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ... ) سوره‌تی النحل ئایه‌تی 36 .به‌ڵگه‌مان له‌ سوننه‌تدا: (و الأنبياء إخوة و دينهم واحد) [أي كل الرسل دعوا ٌإلى التوحيد]. متفق عليه.

جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئایا دروسته‌ خه‌تمی قورئان بۆ دایک و باوک بکرێت؟
سلام علیكم: برایانى به‌ڕێز من دایك و باوكێكم هه‌یه ته‌مه‌نیان زۆره و
وه نه‌خوێنه‌واریشن من ئه‌مه‌وێت له مانگى ره‌مه‌زاندا خه‌تمى قورئانیان بۆ بكه م ئایا تا چه‌ند دروسته ؟ وه ئایا چ نیه‌تێك بهێنم ؟ وه به خۆیان بڵێم؟
یان نه‌یلێم؟ وه‌ ئایا خێرى خوێندنه‌وه‌كه بۆ خۆم ده‌نوسرێ؟ خواى گه‌وره
دامه‌زراوتان بكات له‌سه‌ر ئه‌م دینه داواى لێبوردنیش ئه‌كه‌م بۆ زۆرى پرسیاره‌كانم به‌ڵام هه‌مویان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو دووبا‌ره بمبورن و ان شاء الله خواى گه‌وره له ئێمه ش و ئێوه ش ببورێ.


به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
به‌ڵێ بۆت هه‌یه‌ خه‌تمی قورئانیان بۆ بكه‌یت، وخێرێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ جه‌نابت و بۆ ئه‌وانیش، وما فێكی شه‌رعی باوك و دایكه‌ له‌ سه‌ر مناڵه‌كانیان كه‌ چ له‌ ژیاندا بن یان له‌ دوای وه‌فاتیان دوعای خێریان بۆ بكات و له‌ چاكه‌ و خێر بێ به‌شیان نه‌كات، و پێویست به‌ نیه‌تێكی تایبه‌تی ناكات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای قورئان خوێندنه‌كه‌دا بوترێت، و پێویستیش ناكات كه‌ پێیان بوترێت، مه‌گه‌ر بۆ دڵخۆش كردنیان بێت بۆ ئه‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌وانیش له‌دوعای خێری خۆیان بێ به‌شت نه‌كه‌ن، و به‌ڵێ خێری خوێندنه‌كه‌ی بۆ جه‌نابت ده‌نوسرێت وبگره‌ به‌زیادیشه‌وه‌، چونكه‌ تۆ جگه‌ له‌ پاداشتی قورئان خوێندنه‌كه‌ پاداشتی چاكه‌كردنیشت له‌گه‌ڵ باوك و دایكت بۆ ده‌نوسرێت و خوا نموونه‌تان زیاد بكات.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

:: سه‌یری ئه‌ما‌نه‌ش بکه‌!

خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیر ئه‌گه‌ر قورئانخوێندنیشی له‌گه‌ڵ بێت، خێری قورئانخوێندنیش وه‌رده‌گری.
ئایا ئاده‌م له‌ کام به‌هه‌شته‌ بووه‌؟ مه‌لائیکه‌ چۆن زانیویانه‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م سه‌که‌شی و فه‌سادی ئه‌که‌ن؟
وه‌ڵام نه‌درایه‌وه‌!
ته‌فسیری قورئان به‌ کوردی.
ته‌نها به‌ بردنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ بۆ داوێن و دواوه‌ نه‌کرێ، جائیزه‌.
قورئانخوێندن پێویسته‌ به‌ ته‌جویده‌وه‌ بێت.
له‌ ئایه‌ته‌کانی باسی مورته‌د و جۆره‌کانی.
حوکمی چاتکردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیران..
خه‌تمی قورئان مه‌گه‌ر له‌ بیرت بچێته‌وه‌، ئه‌گینا بۆت هه‌یه‌ له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ستپێبکه‌یته‌وه‌ که‌ لێوه‌ی ڕاوه‌ستا بووی.
 
ناوه‌ڕۆك‌
قورئانی پیرۆز  
پێغه‌مبه‌ری خوا  
فه‌رمووده‌کان  
لێكۆڵینه‌وه‌  
عه‌قيده‌ی ته‌حاوی  
ته‌وه‌ر ‌و گفتوگۆ  
په‌روه‌رده‌ و بانگه‌واز  
دۆسیه‌ی‌ به‌گاوركردن  
دۆسیه‌ی عه‌لمانییه‌ت  
هه‌مه‌جۆره  
پرسیار و فه‌توا
پرسیار بنێره‌  
دوایین پرسیاره‌کان  
خشته‌ی به‌شه‌کان  
پرسیاری هه‌ڵبژارده‌‌  
فه‌توا‌ هاوچه‌رخه‌کان  
سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌کان  
هه‌مه‌جۆر
ته‌خته‌کلیلی کوردی  
په‌ڕتوکخانه‌  
فلاشگه‌ل  
گۆڕینی فۆنت  
فه‌رهه‌نگۆك‌  
سه‌رنجی خۆت بنووسه
latest
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئاوقاف دیسان شه‌كری شكاند  
نه هروعومه رسيان " لى بودن وبرايه تى بكه نه سه نكى مه حه ك

نه هرو عو مه رسيان


"
 
 
 
© هه‌موو مافێك پارێزراوه‌ بۆ ده‌نگی ئیسلام ١٤٢٩-١٤٣٠