
ئه‌گه‌ر نه‌زانی بانگ بووه و ڕۆژووت شکاند، قه‌بووڵه.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر که‌سێک به هه‌ڵه و لێتێکچوون وابزانێ بانگی ئێواره بووه و ڕۆژووی شکاند و دواتریس بۆی ڕوون بۆوه که هێشتا خۆر ئاوا نه‌بووه و ئێواره نه‌هاتووه، ڕۆژووه‌که‌ی دروسته، چونکه هه‌ڵه له‌سه‌ر ئوممه‌تی ئێمه به گوناه ناژمێردرێت. ته‌نها داوای لێخۆشبوونی ده‌وێ و ڕۆژووه‌که‌س دروسته. به‌پێچه‌وانه‌ی نوێژه‌وه ئه‌گه‌ر له پیس وه‌خت بکرێ به هه‌ڵه و کاتی داخڵ نه‌بووبێ، ده‌بێت دووباره بکرێته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.