٢٤-ڕه‌مه‌زان-١٤٣١هـ

note
خوێنراوه‌ته‌وه‌:٣٨٥
   جۆری فۆنت هه‌لبژێره قه‌باره‌ی تێکسته‌کان دیاری بکه:    فۆنت بنه‌ڕه‌تی بکه‌ره‌وه!

ئه‌و ڕژێنه‌ ڕه‌نگ قاوه‌ییه‌ ئایا وه‌ک حه‌یزه‌؟

ژماره‌ی پرسیار:1784
من22 ڕۆژ له‌ عاده‌م لایداوه واته عاده نه‌بوومه به‌ڵام 2 ڕۆژه لینجی‌یه‌كى قاوه‌یى ده‌بینم به‌ڵام هه‌ر به‌ڕۆژووم نازانم چى بكه‌م سه‌رم لێ شێواوه. نوێژیش ناكه‌م حالیا,وه‌ زۆربه‌ى مانگ پێش عاده ئه‌م لینجی‌یه ده‌بینم, توخوا زۆر زه‌رووری‌یه خێرتان ده‌گات, سوپاستان ده‌كه‌م .



به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:


ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕژێنه‌ ڕه‌نگ قاوه‌ییه‌ که‌ له‌ پێش خوێنی بێنوێژی(دم الحيض) دێت، دوابه‌دوای ئه‌و ڕاسته‌وخۆ خوێنی حه‌یزه‌که‌ بێت، ئه‌و حوکمی خوێنی حه‌یزی هه‌یه‌ و نوێژ و رۆژووت له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ ته‌واو ده‌بێ و پاشان به‌ دوای ماوه‌یه‌ک(گرنگ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌یه‌ت) خوێنی حه‌یز دابه‌زێ و ماوه‌ی بێنوێژیت ده‌ست پێ بکات، ئه‌وا حوکمی میزی هه‌یه‌ و خۆتی لێ پاک ڕاده‌گری و نوێژ و ڕۆژووشت له‌سه‌ر ده‌مێنێ.

بڕوانه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ی شێخ ئیبن باز-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت:
سئل الشيخ ابن باز رحمه الله: قبل حلول الدورة الشهرية تأتي معي مادة بنية اللون تستمر خمسة أيام ، وبعد ذلك يأتي الدم الطبيعي ويستمر الدم الطبيعي لمدة ثمانية أيام بعد الأيام الخمسة الأولى . وتقول : أنا أصلي الأيام الخمسة ، ولكن أنا أسأل : هل يجب علي صيام وصلاة هذه الأيام أم لا ؟ أفيدوني أفادكم الله .
فأجاب رحمه الله :
"إذا كانت الأيام الخمسة البنية منفصلة عن الدم فليست من الحيض ، وعليك أن تصلي فيها وتصومي وتتوضئي لكل صلاة ؛ لأنها في حكم البول ، وليس لها حكم الحيض ، فهي لا تمنع الصلاة ولا الصيام ، ولكنها توجب الوضوء كل وقت حتى تنقطع، كدم الاستحاضة .

أما إذا كانت هذه الخمسة متصلة بالحيض فهي من جملة الحيض ، وتحتسب من العادة ، وعليك ألا تصلي فيها ولا تصومي "
.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.


بگه‌ڕێ به دوای پرسیار یان ژماره‌ی پرسیار


  • پرسیار و فه‌توا
    ژماره‌ی پرسیار

هه‌ڵگیراوه‌کانت