
که‌فاره‌تی که‌سێک له ڕه‌مه‌زان و به‌ڕۆژووبووندا جیماعی کردبێت.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڕۆژوو(ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان) بێت و جیماع له‌گه‌ڵ خێزانی بکات، زانایان دوو حوکمیان له باره‌وه داوه؛ ئه‌گه‌ر شاره‌زایی نه‌بوو به سزای جیماعکردن واته نه‌فام بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و حوکمه، ئه‌وا هه‌ندێکیان ده‌فه‌رموون که‌فاره‌تی ناکه‌وێ و ته‌نها ڕۆژووه‌که ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی تر ده‌فه‌رموون هه‌ر ده‌بێت که‌فاره‌تی بدات چونکه که‌مته‌رخه‌م بووه له پرسیارکردن له‌و باره‌یه‌وه و خۆی شاره‌زا نه‌کردووه. باشتریش ئه‌وه‌یه که‌فاره‌ته‌که ئه‌نجام بدات، خۆ ئه‌گه‌ر زانیبووشی جیماع قه‌ده‌غه‌یه و نابێت کاری وا بکات له ڕۆژوودا. ئه‌وا ده‌بێت که‌فاره‌ته‌ی بدات.
که‌فاره‌که‌ته‌ش یان ئازادکردنی به‌نده‌یه‌که(ئه‌مه نه‌ماوه) ، یان به‌ڕۆژووبوونی دوومانگ له دووی یه‌که، یان تێرکردنی(٦٠) هه‌ژاره بۆ یه‌ک ڕۆژ.
ده‌بێت ڕیزبه‌ندیش بکه‌ی، واته یه‌که‌م ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وجا دووه‌م، دووه‌میش ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م و زه‌حمه‌ته ئه‌وجا سێیه‌م.
ئه‌گه‌ر ده‌ره‌قه‌تی ڕۆژووه‌که هاتی بۆت هه‌یه ئه‌و دوو مانگه له وه‌رزێک هه‌ڵبژێری که‌متر زه‌حمه‌تی تێدا بێت وه‌کو زستان.
خواردنی ڕۆژی هه‌ژارێکیش نیو صاعی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ، صاعێک دوو کیلۆ و(١٠) گرامه، که‌واته یه‌ک کیلۆ و شتێک ده‌کات له خواردنێکی مامناوه‌ندی ده‌بێت، وه‌کو برنج و دانه‌وێڵه..
به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ش فه‌رمووده‌ی" عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: بينما نحن جلوس عند النبي صلى الله عليه وسلم إذ جاءه رجل فقال: يا رسول الله هلكت، قال: ما لك، قال: وقعت على امرأتي وأنا صائم، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: هل تجد رقبة تعتقها، قال: لا، قال: فهل تستطيع أن تصوم شهرين متتابعين، قال: لا، قال: فهل تجد ما تطعم ستين مسكيناً" رواه البخاري ومسلم.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.