
فیدییه‌ی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان چه‌نده؟
(فدیه) ی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ چه‌ند بوو؟ واته که سێک که نه‌خۆشه ڕۆژوی بۆ نه‌گیراوه بۆ هه‌ر ڕۆژێک ده‌بێت چه‌ند بدات و تاکه‌ی مه‌جالی دانی فدیه‌که‌ی هه‌یه؟ و جزاکم الله خیرا.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
هه‌ندێك له زانایان دوو هه‌زار دیناریان داناوه(له کوردستان)، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌م رِێژه‌یه زۆر كه‌م بوو بۆیه باشتر وایه له پێنج هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، چونكه فدیه بریتیه له تێر كردنی هه‌ژارێك و ئه‌مرِۆ هیچ هه‌ژارێك به دوو هه‌زار دینار تێر نابێت، بۆیه باشتر وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه باری دارایی باش بێت له پێنج هه‌زار كه‌متر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا با چوار هه‌زار بێت، به‌س كه‌متر نا.
شایه‌نی باسه له هه‌ر وڵاته و به‌پێی بڕیاری زانایانی وڵاته‌که دیاری ده‌کرێ، ئێوه‌ش له هه‌ر شوێنێک ده‌ژین پێویسته له مزگه‌وتێکی سوننه‌ی باوه‌ڕپێکراوی ئه‌و وڵاته بپرسن و بۆتان دیاری بێت.
ماوه‌ی ئه‌و فیدییه‌دانه‌ش هه‌تاوه‌کو زووتر بێت باشتره چونکه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاری تێدایه، زووترینی ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڕۆژوو نه‌بووی له دوای نوێژی به‌یانییه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکیش ده‌ستی کورته و به‌و گورجییه بۆی نادرێ بۆی هه‌یه به‌پێی توانای خۆی ورده ورده بیاندات.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.