
گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووی ساڵانێک..
من ڕۆژوو زۆر قه‌رزارم به‌نيازم بيكرمه‌وه به ئيزنی خوا ، ئايا ده‌بێت فديه‌كه‌ی بده‌م؟ چونكه چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ريدا تێپه‌ڕیوه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ڕای په‌سه‌ندتر ئه‌وه‌یه که فیدییه‌ی ناکه‌وێ و ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی، به‌ڵام له ڕووی ده‌رچوون له ناکۆکی زانیان باشتره بۆت ته‌نها فیدییه‌ی یه‌ک ساڵ بده‌ی و ڕۆژووه‌کانیش بگێریته‌وه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.