
ڕۆژوو نییه‌تی خۆی ده‌وێ هه‌تا دیاری بکرێ.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نه‌خێر جێی سوێنده‌که‌ت ناگرێته‌وه چونکه نییه‌ت کاری هه‌یه له‌سه‌ر کرده‌وه‌کان، به نییه‌ت ده‌توانی بزانی ڕۆژوو فه‌رزه یان سوننه‌ت، قه‌رزه یان حازر. که‌واته که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ت پێویستی به ڕۆژووی خۆیه‌تی به نییه‌تی تایبه‌ت. به‌ڵام ده‌توانی له ڕۆژووی سوننه‌تی پێننجشه‌ممه و دووشه‌ممان یاخوود سێ ڕۆژه‌که‌ی ناوه‌راستی مانگ(١٣ و ١٤ و ١٥). به‌ڵام به نییه‌تی که‌فاره‌تی سوێنده‌که. ڕۆژووه‌که‌ش ده‌بێ به دوای یه‌ک بن، واته ئه‌گه‌ر له دووشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێ کرد، ئه‌وا سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌گرێ و به‌و جۆره..
خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه له پێشدا نابێ ڕۆژووبوون هه‌لبژێرێ به‌ڵکوو خواردنپێدانی ده هه‌ژار یان پۆشته‌کردنیان، یان ئازادکردنی به‌نده‌یه‌ک(ئه‌گه‌ر هه‌بوو) ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌کرا یان نه‌یتوانی ئه‌وکاته به‌ڕۆژوو ده‌بێ.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.