
بۆچی ڕه‌مه‌زان هه‌موو ساڵێک ده ڕۆژ دێته پێشه‌وه؟
بۆجى هه‌موو ساڵێک مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده ڕۆژ یه‌ته پێشه‌وه تکایه به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامم به‌نه‌وه.خوا جه‌زای به‌خێرتان بداته‌وه.
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
جیاوازییه‌که له نێوانی ساڵی مانگی(ئیسلامی) و ساڵی خۆریی(زایینی)دایه، ساڵی زایینی(٣٦٥.٢٤٢٢) ڕۆژه، ساڵی مانگییش(٣٥٤.٣٦٧) ڕۆژه، له‌مه‌وه جیاوازییه‌که(١٠.٨٧٥٢) ڕۆژه، له دوای(٣٣.٥٨) ساڵ ساڵی مانگیی ده‌گاته‌وه به ساڵی خۆریی له هه‌مان خاڵی ده‌ستپێکردن، واته به‌وه‌نده ساڵ سوڕێک له‌و جیاوازییه ته‌واو ده‌که‌ن و ده‌گه‌نه‌وه به‌یه‌ک.. له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌موو ساڵێک ڕه‌مه‌زان(١٠) ڕۆژ دێته پێش چونکه به حیسابی ساڵی مانگییه و که جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆریی، ئێمه زۆربه‌مان به ساڵی زایینی ڕۆژ و مانگ ده‌ژمێرین، له‌به‌رئه‌وه‌یه هه‌ست به‌و جیاوازییه ده‌که‌ین ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ته‌نها به ساڵی مانگیی ڕۆژگار بژمێرین هه‌ست به‌و جیاوازییه ناکه‌ین، حیکمه‌تی ڕه‌مه‌زان به ساڵی مانگیی ئه‌وه‌یه ئه‌و مانگه هاتوچۆ ده‌کات له هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ، ئه‌مه‌ش وا له موسوڵمان ده‌کات له گه‌رما و سه‌رما و ڕۆژگاره درێژ و کورته‌کان هه‌مووی ڕۆژوو بگرێ، هه‌روه‌ها ئو دادپه‌روه‌رییه دابه‌ش بێت به هه‌موو جێگه‌یه‌کی دونیادا، ئه‌گه‌ر به ساڵی خۆریی بووایه، ده‌بوو هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌ک هه‌تا هه‌تایه له‌و وه‌رز و دۆخه‌دا به‌ڕۆژوو بن که کاتی ڕه‌مه‌زان دێت ئه‌مه‌ش بۆ هێندێک باش ده‌بوو و بۆ ئه‌وانی تریش سته‌م...
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی ده‌وروبه‌ری سی ساڵدا به‌نده‌یه‌ک له هه‌موو ڕۆژه‌کانی ساڵدا به ڕۆژوو بووه و خولێکی ساڵیی له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زاندا کردووه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.