
ئه‌گه‌ر هۆشت له نوێژ نه‌بێت قه‌بووڵ ده‌بێت؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
نوێژه‌که‌ت به‌تاڵ نابێت و فه‌رزه‌که‌شت له‌سه‌ر لاده‌چێ به‌ڵام پاداشته‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه، به هێنده‌ی خوشوع و ڕێک و جوانی نوێژه‌که‌ت پاداشته‌که‌ی ته‌واو و نووقسان ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: که‌سێک له نوێژه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت و بۆی نه‌نووسراوه له پاداشته‌که‌ی مه‌گه‌ر ده‌یه‌کی، نۆیه‌کی، هه‌شتیه‌کی، حه‌تیه‌کی، شه‌شیه‌کی، پێنجیه‌کی، چاره‌کی، سێیه‌کی، نیوه.. نه‌یفه‌رموو؛ هه‌مووی!! وا دیاره ئه‌وانه‌ی پاداشتی ته‌واو وه‌رده‌گرن زۆر که‌من. " إِنَّ الرَّجُلَ لَيَنْصَرِفُ وَمَا كُتِبَ لَهُ إِلاَّ عُشْرُ صَلاَتِهِ تُسْعُهَا ثُمُنُهَا سُبُعُهَا سُدُسُهَا خُمُسُهَا رُبُعُهَا ثُلُثُهَا نِصْفُهَا " سنن أبوداوود.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوێژی لێ ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌یه له کاتی خۆی نه‌یکات به‌بێ پاساوی شه‌رعی، یان جێبه‌جێ نه‌کردنی ڕوکنێک له ڕوکنه‌کانی، یان مه‌رجه‌کانی..
بۆ چاره‌سه‌ری بیر ڕۆیشتنیش له نوێژه ئه‌م وه‌ڵامه بخوێنه‌وه ١٢٧ .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.